|
حكومه‌ت نه‌یتوانیوه
كێشه ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات
هه‌ندرێن ئیسماعیل:پێویستیمان به شۆرِشێكى ئابوورى هه‌یه
دیمانه: به‌شار عه‌زیز
زارى
كرمانجى- سۆران: هه‌ندرێن ئیسماعیل، پسپۆرى ئابوورى، بۆ
زارى كرمانجى تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌ست تێوه‌ردانى
لایه‌نه سیاسییه‌كان له كاروبارى ئابوورى، رێى پێشكه‌وتنى
ئابوورى گرتووه، ئه‌وه‌شى روون كرده‌وه كه "پێویستیمان
به شۆرِشێكى ئابوورى هه‌یه له وڵاته‌كه‌مان".
له ده‌ستپێكى قسه‌كانیدا، هه‌ندرێن ئیسماعیل، باسێكى
بارودۆخى ئابوورى كوردستانى كرد، به راى ئه‌و، بارودۆخه‌كه
وه‌ك پێویست نییه‌و به پاشكه‌وتووى وه‌سف كرد، گوتى "ئه‌گه‌ر
بارودۆخى ئابوورى كوردستان به چه‌ند ساڵى رابردوو به‌راورد
بكه‌ین، گۆرِانكارى كراوه، به‌ڵام به‌و رادده‌یه نییه
كه به‌راوردى بكه‌ین له‌گه‌ڵ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان،
چونكه له رووى ئابوورییه‌وه هه‌ندێك كه‌موكورتیمان هه‌ن،
وه‌ك نه‌بوونى به‌رهه‌مهێنان له ناوخۆ، نه‌بوونى
ژێرخانێكى ئابوورى گونجاو، كه ئه‌وانه‌ش به بناخه‌یه‌كى
ئابوورى گرنگ داده‌ندرێن، ئه‌گه‌ر سه‌یرى بارودۆخى ئابوورى
كوردستان بكه‌ین، له رووى ئاڵوگۆرِى بازرگانى‌و دیاریكردنى
ته‌رازووى پاره‌دان كه بریتییه له هێندراوو نێردراو، له
وڵاته‌كه‌مان هێندراومان زۆر زیاده‌و ده‌توانم بڵێم
نێردراومان هه‌ر نییه، كه ته‌رازووى پاره‌دانیش به یه‌كێك
له شته هه‌ره گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌ت داده‌ندرێت، به‌هۆى
نه‌بوونى به‌رهه‌مى ناوخۆ‌و نه‌بوونى كارگه‌و پیشه‌سازىو
گرنگی نه‌دان به كه‌رتى كشتو‌كاڵى، ده‌توانم بڵێم بارودۆخى
ئابوورى هه‌رێمى كوردستان به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته
پێشكه‌وتووه‌كان، بارودۆخێكى خراپه.
ئه‌و پسپۆرِه‌ى ئابووری ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و
بارودۆخه‌ى ئێسته له هه‌رێمى كوردستانه، هه‌ڵاوسانه،
واتا به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى نرخ به‌هۆى زیادبوونى
خواست‌و كه‌مى خستنه روو، وایكردوه هه‌ڵاوسان له وڵاته‌كه‌مان
دروست بێت، له چاو ساڵانى رابردوو هه‌ڵاوسانه‌كه زیاتر
بووه، ساڵ به ساڵ نرخى شتوومه‌ك له بازارِ به‌رز ده‌بنه‌وه،
تا ئێسته‌ش حكومه‌ت پلانێكى نییه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و هه‌ڵاوسانه
چاره‌سه‌ر بكات". ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێگه‌ى تێرِامانو
پرسیارى ئه‌و ئابووریناسه، ئه‌وه‌یه "هه‌موو ساڵێك كه
حكومه‌تى كوردستان‌و عێراق پلان داده‌نێن، هیچ پلانێكى وا
دانه‌ندراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى هه‌ڵاوسان، وڵاته
پێشكه‌وتووه‌كانى وه‌ك ئه‌مه‌ریكا كه له ساڵى 2008 قه‌یرانى
دارایی روویدا، راسته‌وخۆ سیاسه‌ته‌كانى خۆیان به‌كارهێنا
بۆ چاره‌سه‌ركردنى دیارده‌ى داكشانه‌وه كه له‌وىَ
داكشانه‌وه بوو، به‌ڵام تا ئێسته هیچ رێگه چاره‌یه‌كى
وا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه تا ئه‌و هه‌ڵاوسانه‌ى له وڵاته‌كه‌مان
هه‌یه، چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه چه‌ند هه‌ڵاوسان هه‌بێت
واته به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رده‌وامى نرخ یان زۆربوونى برِى
پاره، ده‌بێته هۆى دابه‌زینى به‌هاى پاره، كه‌واته یه‌كێك
له هۆكاره‌كانى دابه‌زینى به‌هاى دراوى ئێمه، ئه‌وه‌یه
كه‌وا هه‌ڵاوسان له هه‌رێمى كوردستاندا بوونى هه‌یه".
به برِواى ئه‌و پسپۆرِه‌ى ئابووری، حكومه‌ت تا ئێسته نه‌یتوانیوه
پلانێكى وا دابنێت كه چاره‌سه‌رى كێشه ئابوورییه‌كانى پىَ
بكات، ئه‌و ده‌ڵێت "به حیساب به‌پێى ئه‌و به‌رنامانه‌ى
حكومه‌تى هه‌رێم دایده‌نێت، پلان داده‌نێت، به‌ڵام هیچ
پلانێكى وا دانه‌ندراوه تا چاره‌سه‌رى كێشه ئابوورییه‌كانى
پێ بكات، له ساڵى پاره‌وه یه‌كه‌م پلان كه پلانێكى
ستراتیژى داندرا بۆ كه‌رتى كشتوكاڵ بوو، به‌ڵام تا ئێسته
ئه‌وه‌ى ده‌یبینین زۆربه‌ى زۆرى به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانو
كه‌ره‌سته سه‌ره‌تاییه‌كانى كشتو‌كاڵى ئێمه له ده‌ره‌وه
دێن نه‌ك له ناوخۆ پشتى پێ ببه‌ستین، بۆیه ده‌توانین
بڵێین پلانێكى وا رێك نه‌بووه تا بتوانین گرنگى به لایه‌نێك
بده‌ین وه‌ك كه‌رتى كشتوكاڵ". تیشكیش ده‌خاته سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانى
ئه‌و بىَ پلانییه‌و روونى ده‌كاته‌وه "كاریگه‌رییه‌كه‌ى
ئه‌وه‌یه له ناوخۆدا به‌رهه‌مى كشتوكاڵى‌و پیشه‌سازیمان
كه‌مه، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین له‌گه‌ڵ ساڵانى رابردوو،
عێراق یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ى كه‌وا نارده‌نی هه‌بوو،
له ساڵانى هه‌شتاكان كارگه‌یه‌كى زۆر هه‌بوو، به‌رهه‌مى
زۆر هه‌بوو، زۆر له به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌ڵێن ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى
كه بۆ ئێمه دێن، ئه‌وانه‌ن كه پێشتر ئێمه ده‌مان
ناردنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێسته به پێچه‌وانه‌وه له
ده‌ره‌وه بۆمان دێت، ئه‌مه‌ش هه‌مووى له ئه‌نجامى بىَ
پلانییه".
ده‌رباره‌ى سوودى ئه‌و پێشینه‌یه‌ى كه به هاوڵاتییان ده‌درێت
بۆ دروستكردنى خانوو، هه‌ندرێن ئیسماعیل، ده‌ڵێت "پێشینه‌ى
خانووبه‌ره شتێكى زۆر باشه‌و ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى
كێشه‌ى نیشته‌جێبوون، جگه له‌وه هه‌ر له‌گه‌ڵ دانى
پێشینه‌ى خانووبه‌ره، بازارِه‌كانى كوردستان به گشتى گه‌رموگورِییان
تێ ده‌كه‌وێت، ماوه‌یه‌ك بوو راگیرابوو، بازارِه‌كانیش گه‌رموگورِ
نه‌بوون". له باره‌ى ئه‌وه‌ش كه گونده‌كان ناگرێته‌وه،
ئه‌و گوتى "هه‌رچه‌ند سه‌رۆكى حكومه‌ت برِیارێكیدا كه‌وا
پێشینه‌كه بۆ گونده‌كانیش خه‌رج بكرێت، به‌ڵام كۆڵه‌گه‌ى
هه‌موو وڵاتێك كه‌رتى كشتوكاڵه، كه‌رتى كشتو‌كاڵى ئێمه‌ش
له گونده‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه‌واته ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار
ئێمه گونده‌كان ئاوه‌دان نه‌كه‌ینه‌وه‌و گرنگیان پێ نه‌ده‌ین،
پێشینه‌ى خانووبه‌ره بۆ ئه‌وان دابین نه‌كه‌ین، كه‌رتى
كشتوكاڵ پێش ناكه‌وێت، كه‌رته‌كانی دیكه‌شمان له‌و كاته‌دا
پێش ناكه‌وێت، چونكه كه‌رتى كشتوكاڵ بۆ كه‌رته‌كانى تریش
گرنگه".
زۆرجار له راگه‌یاندنه‌كان گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین كه
حكومه‌ت گرنگی تایبه‌ت به كه‌رتى كشتوكاڵ ده‌دات، به‌ڵام
جوتیاران ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌نه‌ه‌و ده‌ڵێن حكومه‌ت
گرنگیمان پێ نادات، ئه‌و پسپۆرِه‌ى ئابوورى له‌وباره‌وه
گوتى "ئه‌گه‌ر به گشتى سه‌یرى سیاسه‌تى ئابوورى‌و پلانه‌كانى
ئابوورى حكومه‌تى كوردستان بكه‌ین، پلانێكى سه‌ركه‌وتوو و
سیاسه‌تێكى گونجاوى نییه، چونكه وڵاته‌كه‌مان له رووى
سه‌رمایه‌وه وڵاتێكى ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یره
تا ئێسته هه‌نگاوێكى وا نه‌چووه‌ته پێش تا بتوانێت به‌رهه‌مهێنان
له ناوخۆدا زیاد بكات، زیاتر ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه
كه‌وا هه‌رێمى كوردستان به كه‌رتى تایبه‌ت نه‌كراوه، به‌ڵكو
كه‌رتى گشتى زیاتر دیاره‌و زاڵتره به‌سه‌ر كه‌رتى تایبه‌تدا،
پێشكه‌وتنى هه‌موو وڵاتانیش هۆى ئه‌وه‌یه كه‌وا كه‌رتى
تایبه‌ت رۆڵى خۆى بینیوه، به‌ڵام له وڵاتى ئێمه‌دا ئه‌و
كه‌رته رۆڵى خۆى نه‌بینیوه".
ده‌رباره‌ى هۆكارى نه‌بینینى ئه‌و رۆڵه‌ش له‌لایه‌ن كه‌رتى
تایبه‌ت، هه‌ندرێن ئیسماعیل ئه‌وه ده‌خاته روو "زۆر
هۆكار هه‌ن، ئه‌گه‌ر به راشكاوانه بچینه ناو بابه‌ته‌كه،
مه‌سه‌له‌ى لایه‌نى سیاسى زۆر رۆڵ ده‌بینێت، سیاسه‌تو
ئابوورى لێك جیا ناكرێته‌وه، به‌ڵام له وڵاتى ئێمه
زۆرجار لایه‌نه سیاسییه‌كه رێگر بووه له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى
لایه‌نه ئابوورییه‌كه، واته ده‌ست تێوه‌ردانى لایه‌نى
سیاسى هه‌یه له كاروبارى ئابوورى، بۆ نموونه كه‌سێك
نیازى وایه سه‌رمایه‌كه‌ى خۆى به‌گه‌رِ بخات‌و ئیشى پێ
بكات، به‌ڵام له‌وانه‌یه كه‌سێكى لایه‌نى سیاسى داواى
لێبكات ببێته هاوبه‌ش له‌گه‌ڵى، له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ش
ئاماده نه‌بێت، زۆرجار ئه‌وه گوێبیست بووینه كه زۆر كه‌س
هه‌بووه كارگه‌ى بچووك‌و مامناوه‌ند بكاته‌وه، به‌ڵام
داواى لێكراوه، ئه‌ویش ئاماده نه‌بووه سه‌رمایه‌كه‌ى
بكاته هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌كه".
بۆ به‌ره‌و پێشبردنى كه‌رتى كشتوكاڵ، ئه‌و پسپۆرِه‌ى
ئابوورى چه‌ند پێشنیارێك ده‌خاته روو، "پێش هه‌موو شتێك
پێویسته گرنگى به گونده‌كانو ژێرخانى ئابوورى بدرێت، وه‌ك
كاره‌باو رێگه‌وبانو ئاو‌و ته‌له‌فۆناتو...، هه‌روه‌ها
هێنانى ئامێر‌و مه‌كینه‌و ئامرازه‌كانى به‌رهه‌مهێنانى
كشتوكاڵ، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌ناوخۆى كوردستان به‌روبوومێكى
خۆماڵیمان هه‌بوو، پێویسته حكومه‌ت له رێگه‌ى سیاسه‌تى
ئابوورى، به تایبه‌تى سیاسه‌تى بازرگانى ده‌ره‌كى،
بتوانێت به كه‌لوپه‌لى ناوخۆ به‌ربه‌ره‌كانى كه‌لوپه‌لى
ده‌ره‌وه‌ى پێ بكات، با بڵێین له‌ناوخۆ به‌رهه‌مێكمان هه‌یه،
ئه‌و به‌رهه‌مه‌ى هه‌مان بابه‌ته‌و له ده‌ره‌وه دێت،
پێویسته حكومه‌ت باجێكى زۆرى له‌سه‌ر دابنێت، بۆ ئه‌وه‌ى
هى ناوخۆ باشتر خه‌رج بێت‌و هى ده‌ره‌وه نرخه‌كه‌ى گران
ببێت، له‌وكاته‌شدا خواست له‌سه‌ر به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كه
زیاد ده‌بێت".
زۆر له هاوڵاتییان ئێسته باج ناده‌ن به حكومه‌ت، هه‌ندرێن
ئیسماعیل هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رِێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى "له
وڵاتى ئێمه جۆره زێده خه‌رجكردنێك هه‌یه، ئێمه‌ش یه‌كێكین
له رووى ئابوورییه‌وه به وڵاتى دواكه‌وتوو داده‌ندرێین،
ئه‌و زێده خه‌رجكردنانه وه‌ك زۆرى فه‌رمانبه‌ران كه
زیاد له پێویستى حكومه‌ته‌و پاره‌یه‌كى زۆر ده‌رِوات به
كارى ناپێویست، یاخود به‌كارهێنانى كارى گشتى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
تایبه‌ت، كه یه‌كێكه له پێناسه‌كانى گه‌نده‌ڵىو له
كوردستانیشدا به شێوه‌یه‌كى فره‌وان ئه‌مه به‌رچاو ده‌كه‌وێت،
زۆربه‌ى زۆرى كارى گشتى‌و دارایی گشتى، بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
تایبه‌ت به‌كار ده‌هێندرێت، هه‌روه‌ها بێكارى شاراوه،
واته ژێرپه‌رده، ئه‌و زێده خه‌رجكردنانه وای كردووه
خه‌ڵك ئینتیماى بۆ حكومه‌ت نه‌مێنێتو كاتێك خه‌ڵك ئه‌و
دیاردانه ده‌بینێت، وا ده‌كات له جێى خۆى متمانه‌یان نه‌مێنێتو
خۆیان ده‌شارنه‌وه له باج‌و ره‌سم، بۆ نموونه كاره‌باو
ئاو ره‌سمه، به‌ڵام خه‌ڵك پاره‌كه‌ى نادات، كه ره‌سمه‌و
له به‌رامبه‌ر خزمه‌تگوزارى له خه‌ڵك وه‌رده‌گیرىَو ده‌چێته‌وه
خه‌زێنه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت جارێكى دیكه خه‌رج ده‌كرێته‌وه".
ئه‌و پسپۆرِه‌ى ئابوورى، هۆكارى دروستبوونى گه‌ده‌ڵی
گێرِایه‌وه بۆ لێ نه‌پێچینه‌وه‌ى حكومه‌ت، هه‌روه‌ك گوتى
"لێنه‌پرسینه‌وه‌ى ده‌سته‌ڵات به‌رامبه‌ر به‌و داراییه
گشتییانه‌ى كه له‌به‌رده‌ستى ده‌سته‌ڵاتداراندان، هۆكارى
سه‌ره‌كییه، جگه له‌وه‌ش ئاستى رۆشنبیرى خه‌ڵك له‌و
ئاسته‌دا نییه كه‌وا خۆى هه‌ست به به‌رپرسیارییه‌ت بكات،
چونكه ئه‌و شته‌ى له‌به‌ر ده‌ستیدایه، موڵكى هه‌موو خه‌ڵكه،
با هه‌موو شتیش نه‌گه‌رِێنینه‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ى
ئه‌و شته‌یان له‌به‌ر ده‌سته، هه‌ر تاكه كه‌سن كه له
به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان به‌كارى ده‌هێنن"، بۆ چاره‌سه‌ركردنى
دیارده‌كه‌ش، ئه‌و ئابووریناسه به پێویستى ده‌زانێت "خه‌ڵك
لاى خۆى هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌ت بكات‌و حكومه‌تیش
لێپرسینه‌وه‌و چاودێرى دارایی باش بكات، هه‌ندىَ شت هه‌یه
له وڵاته‌كه‌ماندا ئاشكران نییه، پێویسته ئاشكرا بكرین،
كاتێك لیژنه‌یه‌كى دارایی به‌دواداچوون بۆ شتێك ده‌كات،
پێویسته به‌دواداچوونێكى ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و
دیاردانه بنبرِ بكرێن، یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ى كه بووه‌ته
هۆى گه‌نده‌ڵىو له بازارِه‌كانمان زۆر دیاره، مه‌سه‌له‌ى
وه‌سڵه، زۆربه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى حكومه‌ت داواى وه‌سڵى
به‌تاڵ ده‌كه‌نو هه‌موو خه‌ڵكیش ده‌زانێت بردنى ئه‌و وه‌سڵانه
زیاد نووسینى خه‌رجییه‌كانه، نموونه‌یه‌ك دێنمه‌وه،
براده‌رێكم له فه‌رمانگه‌یه‌ك بوو، گوتى شوفێرێكمان هه‌موو
دوو مانگ جارێك وه‌سڵێكى ده‌هێناو ده‌ینووسى گێرِى
ئۆتۆمبێله‌كه‌م شكاوه‌و گۆرِیومه، یه‌كسه‌ر به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ش
وه‌سڵه‌كه‌ى واژوو ده‌كرد، به‌رِێوه‌به‌ره‌كه‌ش ده‌زانێت
هه‌موو دوو مانگ جارێك گێرِى ئۆتۆمبێل ناشكێت، مه‌به‌ستم
ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵى له سه‌ره‌وه بنبرِ نه‌كرێتو
به‌رِێوه‌به‌ره‌كه گه‌نده‌ڵى نه‌كات، فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ش
ناتوانێت بیكات، كه‌واته چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دیارده‌یه
پێویسته له سه‌ره‌وه بێته خواره‌وه".
ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیمانه‌كه‌مان بریتی بوو له قسه‌كردن
له‌سه‌ر پرِۆژه‌كانو ره‌چاوكردنى لایه‌نه ئابوورییه‌كه‌یان،
به برِواى هه‌ندرێن ئیسماعیل، پرِۆژه‌كانى حكومه‌ت لایه‌نه
ئابوورییه‌كه‌یان ره‌چاو ناكرێت، هه‌روه‌ك ده‌ڵێت "پێم
وایه لایه‌نه ئابوورییه‌كه ئێسته ره‌چاو ناكرێت، چونكه
یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى پلاندانانى ئابوورى، ده‌بێت
ریالیزمى بێت، واته واقیع بینانه بێت، كاتێك ده‌وڵه‌ت
پلان داده‌نێت، پێویسته له‌گه‌ڵ واقیعى بارودۆخى وڵات
بگونجێت، به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه ئێسته حكومه‌تى
خۆمان په‌یرِه‌وى ده‌كات، دووره له‌و واقیعه‌ى كه‌وا
پلانى بۆ داده‌ندرێت، به‌ناو وایه كه پلان بۆ كشتوكاڵ‌و
پیشه‌سازىو... دابندرێت، به‌ڵام زیاتر گرنگى به شمه‌كه
رواڵه‌تییه‌كانى وه‌ك بینایه‌و سوپه‌رماركێتو... ده‌درێت،
كه ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و زه‌ره‌رانه‌ى به ئابوورى
كوردستان ده‌كه‌وێت، ئێمه ئێسته له كوردستان‌و عێراق
پێویستیمان به شۆرِشێكى ئابوورى هه‌یه، چونكه ئه‌و پاره‌و
سه‌رمایه‌یه‌ى له به‌رده‌ستمانه، پێویسته له كه‌رته‌كانى
تر‌ى ئابوورى به‌كار بهێندرێت".
سه‌باره‌ت به بوونى بێكارى له‌لایه‌كو هه‌ژارى له لایه‌كى
دیكه‌و چاره‌سه‌ركردنیان، ئه‌و ئابووریناسه چه‌ند رێگه
چاره‌یه‌ك ده‌خاته‌روو و ده‌ڵێت "باشترین چاره‌سه‌ر بۆ
بێكارى، كردنه‌وه‌ى پرِۆژه ئابوورییه‌كانو وه‌به‌رهێنانو
به گه‌رِخستنى سه‌رمایه‌و كردنه‌وه‌ى پرِۆژه‌ى كه‌رتى
تایبه‌ته، رێژه‌ى هه‌ژاری له وڵاتى ئێمه زۆره، راسته
له هه‌ندىَ وڵات باشترین، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ
وڵاتانى پێشكه‌توو رێژه‌ى هه‌ژاریمان زۆره، ئه‌و داهاته‌ى
كه له عێرِاق هه‌یه‌و وه‌رده‌گیرێت، پێویسته به شێوه‌یه‌كى
دادپه‌روه‌رانه دابه‌شبكرێت، زۆر رێكخراو هه‌ن له
راپۆرته‌كانیان ئاماژ بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له عێراق هه‌ر
تاكێك له‌وانه‌یه مانگانه 1000 دۆلارى بگاتىَ، گه‌ر به‌و
شێوه‌یه بێت، هه‌ژارى نابێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
داهاته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش ناكرێت،
هه‌ژارى زۆره".
له كۆتاییشدا هانى سه‌رمایه‌دارانیدا كه سه‌رمایه‌كانیان
بخه‌نه گه‌رِو پرِۆژه‌ى له كه‌رتى تایبه‌تدا پىَ ئه‌نجام
بده‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتى "پێویسته ده‌وڵه‌تو
لایه‌نه سیاسیه‌كانیش ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه چالاكییه
ئابوورییه‌كان، به تایبه‌ت له كه‌رتى تایبه‌تداو تاكه
كه‌س ئازاد بێت له پرِۆژه‌كان، پێویست ناكات به‌رپرسان
داواى هاوبه‌شى بكه‌ن له‌و سه‌رمایه‌ى ده‌یخاته گه‌رِ". |