|
هه‌ردی سه‌لاَح
به نهێنى خۆشه‌ویستى ده‌كات
كۆوار
له‌سه‌ره‌تای ئه‌و سه‌ده‌یه،
چه‌ند ده‌نگێكی نوێی گۆرانی گوتن ده‌ركه‌وتن و هێندێكیان
هه‌ر زوو پووكانه‌وه‌و هێندێكی دیكه‌ش پاش وه‌رگرتنی
شوهره‌ت و به‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌ر، له ترسی له‌ده‌ست نه‌دانیان
به ترسه‌وه كار ده‌كه‌ن و ئه‌وانى تریش بێ ئه‌وه‌ى گوێ
به پاراستنی نازناوو شوهره‌ته‌كانیان بده‌ن، به به‌رده‌وامی
كۆنسێرت و كلیپ و سیدی نوێ ده‌رده‌كه‌ن. ره‌نگه هه‌ردی سه‌لاَح
له دووه‌میان بێت، كه‌م ده‌رده‌كه‌وێت، ته‌نانه‌ت بۆ راگه‌یاندنیش
كه‌م ده‌دوێت.
دوای بلاَوبوونه‌وه‌ى دوا سیدیه‌كه‌ى، ویستمان په‌یوه‌ندی
پێوه بكه‌ین، كورترین رێگا بۆ ئه‌و ساته‌وه‌خته په‌یوه‌ندی
ئه‌نته‌رنێتی بوو، ویستمان ئه‌و په‌یوه‌ندییه له رێگه‌ى
سایتی face bookه‌وه بێت.. به‌لاَم دواتر زانیمان كه‌سێكی
دیكه به ناوی هه‌ردییه‌وه ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ى دروست كردوه‌و
به‌كاری ده‌هێنێت. بۆیه‌ش كه رووبه‌روو له‌گه‌ڵ هه‌ردی كه‌وتینه
گفتوگۆ، یه‌كه‌م پرسیارمان ئه‌وه بوو، كه ئاخۆ چه‌ند
ئاگاداری ئه‌وه‌یه كه‌سانێك به‌ناوی ئه‌مه‌وه له ئینته‌رنێت
قسه ده‌كه‌ن و ئه‌دره‌سیان دروستكردووه، (وه‌ك ئه‌وه‌ى
ئه‌و حیكایه‌ته به‌سه‌ر چه‌ند گۆرانی بێژیتر هاتووه)..
ئێمه جگه له‌وه‌ى ئه‌و حاڵه‌ته به حاڵه‌تێكی ترسناك ئه‌زانین
بۆ ناوزرِاندنی گۆرانی بێ‌ژان، لێشمان پرسی ئه‌وحاڵه‌ته
چۆن لێك ده‌دنه‌وه؟ هه‌ردی سه‌لاَح وه‌ك ئه‌وه‌ى ده‌مێك
بێت ئاگادری ئه‌و گرفته بێت وتی "منیش به‌كارێكی ترسناكی
ئه‌زانم، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ى به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن دوو
به‌شن: به‌شێكیان له خۆشه‌ویستی منه‌وه‌یه، به‌شه‌كه‌ى
تریان بۆ ناوزرِاندن و له‌كه‌داركردنی منه‌وه. به‌لاَم له
دواجاردا هه‌ردووكیان هه‌ڵه‌ن. به‌لای منه‌وه شتێكی زۆر
ئاساییه گوێگر ره‌سمه‌كانی گۆرانیبێژ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رو
مۆبایله‌كانیان دابنێن، به‌لاَم كاره‌سات ئه‌وه‌یه به
ناوی گۆرانی بێژه‌وه قسه بكه‌ن".
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا و له یه‌كێك له كه‌ناڵه‌كانى
راگه‌یاندن هه‌ردی سه‌لاَح وتبووی كه نایه‌وێت بۆ راگه‌یاندن
قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه‌كه‌ى بكات و
نایدركێنێت كه خۆشه‌ویستی هه‌یه یانژی نا.. بۆیه‌ش لێمان
پرسی، كه ئایا ئه‌و ترسه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه به‌رِاستی هه‌ردیش
گیرِۆده‌ى ئه‌و كولتوه‌ریه كه پێی وایه خۆشه‌ویسی حه‌رام
و بڤه‌یه؟ یانیش نایه‌وێت ئه‌و حیكایه‌ته بۆ كچان
بدركێنێت؟ یان شتێكی دیكه‌یه؟ هه‌ردی راشكاوانه‌تر ئه‌مجاره
وه‌لاَمی داینه‌وه وتی "من به هه‌موو كولتوره‌كانیه‌وه
ژیانم له كوردستان هه‌ڵبژاردووه.. له ولاَتی من خۆشه‌ویستی
كچ و كورِ به نهێنییه‌وه جوانتره.. چونكه ده‌رئه‌نجامی
خۆشه‌ویستییه به‌یه‌ك نه‌گه‌یشتووه‌كان لێره زیاترن له
به‌یه‌ك گه‌یشتووه‌كان. بۆیه‌ش نه‌مویستووه باسی بكه‌م و
ناوی هیچ كه‌سێك بێنم وه‌ك خۆشه‌ویستی. نه‌وه‌ك ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ى
كه دوو خۆشه‌ویست لێك ده‌كه‌ن، منیش بگرێته‌وه.. ئاخر له‌وه
ترساوم ناوی ئه‌و كه‌سه بزرِێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ى هه‌موو
رۆژێك مردنێك ده‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش تامی خۆشه‌ویستی وا
خۆشتره له نێوان خۆت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بێت. ئه‌گینا
خۆشه‌ویستی نه حه‌رِامه‌و نه بڤه‌یه".
ئه‌وه‌ى گوێگر هه‌ست ده‌كات، ته‌واو جیاوازه له‌وه‌ى كه
ره‌خنه‌گر و گۆرانیبێژان و كه‌سانی پسپۆر له بواری هونه‌ردا
هه‌ستی پێده‌كه‌ن.. ئه‌و دێرِه‌مان بۆ ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر
زمانی گوێگره‌وه به هه‌ردی بڵێین له ریتم و ئیحاو ته‌نانه‌ت
تێكستی گۆرانییه‌كانتان جیاوازییه‌كی زۆر ده‌بینین.. له
گۆرانییه‌كدا وه‌ك پیاوێكی سۆفی و عارف ده‌رده‌كه‌ون و له
كاتێكی دیكه‌ش پیاوێكی گه‌رِۆكن به شوێن مه‌ستی و له یه‌كێكی
دیكه‌ش به شوێن سینه‌ى یار و ماچی ئاڵ وێڵن.. هه‌ردی له
وه‌لاَمی ئه‌و په‌یوه‌ندییه پێی وابوو ئه‌وه ئامانجی
كاره‌كانیه‌تی.. بۆ نموونه وتی " من گۆرانی بۆ خه‌م و
خۆشه‌ویستی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ڵێم.
جێگه‌ى خۆشحاڵیمه كه رۆژێك بۆیان بووبم به سۆفی و
رۆژێكی دیكه‌ش عاشقێكی گه‌رِۆك. ئه‌گه‌ر وابم دیاره به‌شێك
له‌و په‌یامه‌ى هه‌مه گه‌یشتووه".
كه‌م ده‌ركه‌وتن له راگه‌یاندن، پرسیارێكی دیكه‌ى ئه‌و
گفتوگۆیه‌مان بوو.. هه‌ردی پێی وابوو "كه‌م ده‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندی
به ترسی خۆ دووباره بوونه‌وه هه‌یه‌و هه‌ركاتێكیش كه
پێویست بووبێت گفتوگۆی بێ په‌رده‌ی ئه‌نجام داوه".
دوا پرسیارمان دیسان په‌یوه‌ندی به ژیانی كۆمه‌لاَیه‌تی
هه‌ردییه‌وه هه‌بوو. له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا، ده‌زانین
كه ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێناوه.. پێشمان وایه ئه‌وه
پرسیارێكی ته‌واو گونجاوه كه له‌و ده‌رفه‌ته‌دا بیكه‌ین،
بۆیه‌ش پرسیمان بۆچی و كه‌ى و نیازی چییتان هه‌یه؟ ئایا
تۆش وه‌ك به‌شێك له گۆرانیبێژان پێتان وایه كه ژیانی
هاوسه‌ریه‌تی رێگره له‌به‌رده‌م كاری هونه‌ری؟ له وه‌لاَمدا
هه‌ردی وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام دایكی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌كان
به‌و پرسیاره بێزاریان كردبێت وتی" بۆ بێبه‌ختی من له هه‌موو
چاوپێكه‌وتنه‌كانم ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كرێت. بۆیه‌ش حه‌زم
ده‌كرد وه‌لاَمێكی روونم هه‌بوایه، به‌لاَم منیش چاوه‌رِێی
قسمه‌تم و ئه‌و قسمه‌ته‌شم له‌ده‌ست خودایه. به‌لاَم
دڵنیا بن له‌به‌ر ئه‌وه نییه كه بتر سێم له‌وه‌ى
پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریه‌تیم رێگر بێت له‌به‌رده‌م هونه‌ره‌كه‌م،
چونكه هونه‌ره‌كه‌م له‌گه‌ڵ خوێنم دایه‌و هونه‌ریش حاڵه‌تێكی
رۆحییه". |