|
له كوردستان
تاقیكردنه‌وه لاوه‌كان ده‌نێرێت بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ
كۆوار
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی گۆرِینی سیسته‌می خوێندن له
كوردستان لای زۆرێك له پسپۆر و مامۆستایانی كوردستان
پێشوازی لێكراوه ،
لێ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی مامۆستایانی كوردستان
پێیانوایه په‌له كراوه له‌و كاره‌و گۆرِانكارییه‌كان له‌گه‌ڵ
ژینگه‌ی ئێستای قوتابخانه‌كان نایه‌نه‌وه.
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی - به‌رِێوه‌به‌ری په‌روه‌رده له سوێد،
له‌به‌رسڤى چه‌ند پرسیارێكى كۆواردا تێرِوانینى خۆى سه‌باره‌ت
ئه‌و پرسه گرنگه ده‌خاته روو و هه‌وڵه‌كانى گۆرِینى
سیسته‌مى خوێندن له كوردستان به پێنگاڤی گرنگ ده‌زانێت.
به برِواى قه‌ره‌داغى، ده‌بوایه گۆرِینی سیسته‌می
فێركاری كوردستان ساڵی 1991 ده‌ستیپێبكردبوایه، نه‌ك ساڵی
2007. پێشیوایه رِیفۆرمى په‌روه‌رده زوو نییه و ژینگه‌ی
كوردستانیش زۆر له‌باره بۆ نوێخوازی".
ئه‌و پسپۆره‌ى بوارى خوێندن پێیوایه" نوێخوازی و
گۆرِانكاری له سیسته‌می فێركاریدا پرۆسه‌یه‌ك نییه تایبه‌ت
بێت به كوردستان، له‌دونیای پێشكه‌وتوودا رِیفۆرم له
سیسته‌می فێركاریدا به‌شێكی گرنگه له سیسته‌مه‌كه. بۆ
نموونه پلانی فێركاری له سوێد (ئه‌وه‌ی له كوردستان
پێیده‌ڵێین سیسته‌می قوتابخانه‌كان) هه‌ر نزیكه‌ی ده‌ساڵ
جارێك گۆرِانی گرنگی به‌سه‌ردا دێت. ئه‌گه‌ر ئێمه بمانه‌وێ
كوردستان ببێت به وڵاتێكی دیموكراتی پێشكه‌وتوو، پرِ به
به‌های به‌رزی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه ده‌بێت به به‌رده‌وامی
نوێخوازی بكه‌ین له سیسته‌می فێركاریدا".
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى خوێندن له‌و برِوایه دایه بۆ گه‌شه‌پێدانی
په‌روه‌رده‌و خوێندن، ته‌نها گۆرِینی پرِۆگرام و سیسته‌می
خوێندن به‌س نییه، به‌ڵكو ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستى به
گۆرِینی عه‌قڵیه‌ت و تێرِوانینی مامۆستا و ده‌سته‌به‌ركردنی
ژینگه‌یه‌كی گونجاو له قوتابخانه‌كان هه‌یه" سیسته‌می
فێركاری كوردستان به درێژایی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی ئێراق
گۆرِانكاری و نوێخوازی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو. نوێخوازیش
ته‌نیا له مه‌نهه‌ج دا ناكرێت. به‌ڵكو گرنگترین پێشكه‌وتن
بریتییه له به‌رز رِاگرتنی به‌ها بنه‌ماییه‌كان و
كاركردن پێیان له ژیانی رِۆژانه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
ناو قوتابخانه‌دا. واته په‌یوه‌ندی قوتابی به مامۆستا و
به‌رِێوه‌به‌ری قوتابخانه‌وه. به‌ها بنه‌ماییه‌كان بریتین
له رِێزگرتن له سه‌ربه‌ستی تاكه كه‌س، به‌رابه‌ری مرۆڤه‌كان،
یه‌كسانی كچ و كورِ، به‌رز رِاگرتنی ژیان، ... هتد. گه‌وره‌ترین
گۆرِان كه بكرێت، بریتی ده‌بێت له گۆرِینی دیدمان به‌رامبه‌ر
په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".
هه‌رچه‌ند پرسی نه‌كه‌وتنی قوتابی له پۆله‌كانی (1،2،3 )ی
بنه‌رِه‌تی پرسیاری زۆری دروستكردووه، لىَ قه‌ره‌داغى ئه‌مه
به هه‌نگاوى دڵخۆشكه‌ر ده‌زانىَ و ده‌ڵێت" من پێشنیازم
كرد كه نه‌كه‌وتن (ده‌رنه‌چوون) ی قوتابی له پۆله‌كانی (یه‌ك،
دوو، سێ، چوار، پێنج و شه‌ش) دا نه‌مێنێت. به‌داخه‌وه
برِیاره‌كه هه‌ر پۆلی (یه‌ك، دوو، سێ) ی بنه‌رِه‌تی گرته‌وه.
ئه‌ویش به‌جێی خۆی چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندىو باشبوو.
ئێستاش هیوامه ئه‌و رِیفۆرمه فراوان بكرێت و نه‌كه‌وتن
له پۆله‌كانی (چوار، پێنج و شه‌ش) دا نه‌مێنێت. ئاخر مانه‌وه‌ی
قوتابی له پۆله‌كه‌یدا له ته‌مه‌نێكی كه‌مدا جۆرێكه له
سه‌ركوتكردن، منیش ده‌مه‌وێت له قوتابخانه‌كانی
كوردستاندا سه‌ركوتكردن نه‌مێنێت. بۆ نموونه له سوێد نه‌كه‌وتن
له هیچ قۆناغێكی خوێندندا نییه و ئه‌نجامه‌كانی خوێندنیش
زۆر به‌رزن و سوێدیش وڵاتێكی ته‌كنیكی و دیموكراتی زۆر
پێشكه‌وتووه، كه باوه‌رِی وایه هیچ قوتابییه‌ك نییه
كورد وته‌نی ته‌مه‌ڵ بێت".
هۆمه‌ر قه‌ره‌داغی زیاتر له ئه‌زموونى سوێد نزیكمان ده‌كاته‌وه‌و
پێیوایه له‌وىَ تاقیكردنه‌وه به‌شێكی بچووكی كۆنترِۆڵی
قوتابییه، بۆیه ئه‌و شێوازه زۆر به‌گونجاو ده‌زانىَ بۆ
كوردستان و ده‌بێژێت" باوه‌رِم وایه مامۆستاكانی كوردستان
زۆر به توانان ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان بۆ برِه‌خسێت
تواناكانیان بخه‌نه‌گه‌رِ و گوێیان لێبگیرێت. مامۆستا ده‌توانێت
له‌رِێگه‌ی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ قوتابی و كاری پرِۆژه و
گرووپ و نووسینه‌وه بۆی ده‌ربكه‌وێت، كه ئایا قوتابییه‌كه
له وانه‌كه تێگه‌یشتووه، یان نا. ئیتر ئه‌وه‌نده
پێویست به تاقیكردنه‌وه ناكات. له كوردستان رِۆڵی
تاقیكردنه‌وه‌كان زۆر زۆر گه‌وره كراون و ئه‌ویش به‌دوای
خۆیدا سه‌دان كاره‌ساتی كۆمه‌ڵایه‌تی هێناوه. كار گه‌یشتۆته
ئه‌وه‌ی هه‌ندێ قوتابی خۆیان كوشتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی
تاقیكردنه‌وه‌كانیان باش نه‌بووه، ئه‌مه تراژیدیایه‌كی
نه‌ته‌وه‌ییه".
سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیش وتى" هێنانه
ناوه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی كارێكی زۆر باشبوو.
تاقیكردنه‌وه‌كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌راوردكردنی ئاستی
خوێندنه، نه‌ك بۆ كۆنترِۆڵكردن و مانه‌وه و نه‌مانه‌وه.
به‌داخه‌وه له كوردستان به هه‌ڵه له تاقیكردنه‌وه
گه‌یشتوون. هیوادارم ئه‌و سیسته‌مه به ته‌واوی بچه‌سپێت
و ورده ورده مامۆستاكان له گرنگی و به‌های ئه‌و جۆره
تاقیكردنه‌وانه تێبگه‌ن".
ئه‌و پسپۆره‌ى په‌روه‌رده، نه‌مانی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆریای
-ی بنه‌رِه‌تى به كارێكى باش ده‌زانێت و ده‌ڵێت" ئیتر ئه‌و
دیواره ده‌روونییه گه‌وره‌یه‌ی نێوان پۆلی شه‌شی بنه‌رِه‌تی
و حه‌وتی بنه‌رِه‌تی (شه‌شی سه‌ره‌تایی و یه‌كی ناوه‌ندی
جاران) نه‌ما. به‌مه‌ش وازهێنان له قوتابخانه كه‌مبۆوه".
سه‌باره‌ت شێوازی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری ئاماده‌یی (پۆلی
دوانزه). قه‌ره‌داغى ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشنیازى
كردووه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری (پۆلی دوانزه) نه‌مێنێت.
وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤى نه‌مانى ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه وتى"
رِێژه‌ی كۆتایی هه‌رسێ ساڵی ئاماده‌یی واته پۆله‌كانی (ده،
یانزه و دوانزه) هه‌مووی به‌یه‌كه‌وه یه‌ك رِێژه دروست
بكات و به‌و رِێژه‌یه‌ش قوتابی داوای خوێندنی په‌یمانگا و
زانكۆكان بكات". ئه‌و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ستاو
وتى" تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری پۆلى دوانزه، كاره‌ساتێكی
زۆر گه‌وره به‌سه‌ر گه‌نجانى وڵاته‌كه‌مدا ده‌هێنێت، نه‌وه
له دوای نه‌وه به‌م تاقیكردنه‌وه بێمانایه سه‌ركوت ده‌كرێن،
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یه لاوه‌كانمان بنێرین بۆ به‌ره‌ی جه‌نگ.
هه‌موو دوارِۆژیان ده‌به‌سترێته‌وه به ئه‌نجامی یه‌ك
تاقیكردنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له چه‌وساندنه‌وه و سه‌ركوتكردن
زیاتر هیچی تر نییه. زۆر گرنگه كه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری
پۆلی دوانزه نه‌مێنێت".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێدان له قوتابی به برِیارێكی وه‌زاره‌تی
په‌روه‌رده قه‌ده‌غه كراوه، به‌ڵام هێشتا لێره‌و له‌وێَ
حاڵه‌تی لێدان و هه‌ڵسوكه‌وتی توند‌و ناشارستانی لای هه‌ندێك
له مامۆستایان بوونی ماوه. چیبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه
بكرێت به شوێنگه‌یه‌كی دوور له توندوتیژى. هۆمه‌ر قه‌ره‌داغى
له‌م رووه‌وه وتى" ته‌نیا رِێگا بۆ نه‌هێشتنی سه‌ركوتكردنی
فیزیاوی (لێدان) و سه‌ركوتكردنی ده‌روونی (شكاندنه‌وه و
قسه پێوتن) ئه‌وه‌یه كه یاسای قوتابخانه‌كانمان هه‌بێت.
ئێمه له كوردستان سیسته‌می قوتابخانه‌كانمان بۆ هه‌ردوو
قۆناغی بنه‌رِه‌تی و ئاماده‌یی هه‌یه، واته ده‌ستووره‌كه‌مان
هه‌یه، به‌ڵام به یاسا رِێكمان نه‌خستووه. له‌كوردستان
تا ئێستاش یاسای قوتابخانه‌كانمان نییه، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین
ئه‌ركی كابینه‌ی شه‌شه‌مه له بواری په‌روه‌رده‌دا. زۆر
گرنگه حكومه‌تی هه‌رێم یاسای قوتابخانه‌كان ئاماده بكات
و بینێرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ برِیاردان له
سه‌ری. تۆ كه یاسات هه‌بوو ده‌توانیت به یاسا رِێگه
له لێدان و سه‌ركوتكردنی ده‌روونی بگریت له‌رِێگه‌ی
رِووبه‌رِوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی (ئه‌و مامۆستو به‌رِێوه‌به‌رانه‌ی)
سه‌رپێچی یاساده‌كه‌ن تا سزای خۆیان وه‌ربگرن و سه‌ركوتكردن
به‌یاسا بنبرِبكرێت".
ئه‌و باس له زه‌رووره‌تى په‌یوه‌ندى نێوان مامۆستایان و
ئیداره‌ی قوتابخانه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوتابی ده‌كات و ده‌ڵێت"
گرنگترین رِێگا بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی له نێوان
قوتابخانه و ماڵدا، دیداری گه‌شه‌یه. ئه‌م دیداره له
نێوان مامۆستا و قوتابی و دایك وباوكی قوتابی، باس له
چۆنیه‌تی پێشكه‌وتنی قوتابی ده‌كرێت و پێویستییه‌كان و
ئامانجه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرێن. پرِۆتۆكۆڵی دیداره‌كه ده‌نووسرێته‌وه
و تا له دیداری داهاتوو به دواچوونی بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی
بزانرێت پرِۆسه‌ی خوێندنی قوتابییه‌كه چه‌ند پێشكه‌وتووه
و چیبكرێت تا باشتر بكرێت. دیداری گه‌شه ساڵی دووجاره و
به‌رد‌ی بناغه‌ی په‌یوه‌ندی ماڵ و قوتابخانه‌یه. له
كوردستان ئه‌م دیداره هه‌یه، به‌ڵام پرِۆتۆكۆڵ و به‌دواچوون
نییه، ئه‌مه‌ش خه‌مساردییه‌كی تره له‌ناو سیسته‌می
فێركاری كوردستاندا".
مامۆستا هۆمه‌ر به گه‌شبینییه‌وه ده‌رِوانێته ئایینده‌ى
پرۆسه‌ی فێركاری له كوردستاندا و پێشیوایه هه‌نگاوی باش
نراوه. هاوكات پێیوایه هه‌نگاوی زۆر گرنگتر ماون، له‌وانه:(
دانانی یاسای قوتابخانه‌كان. لابردنی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌كالۆری
پۆلی دوانزه. ریفۆرم له بواری به‌شه‌كانی خوێندنی
قۆناغی ئاماده‌یی. لابردنی مانه‌وه و نه‌مانه‌وه له
پۆله‌كانی چوار، پێنج و شه‌شی قۆناغی بنه‌رِه‌تی. كاركردن
به به‌ها بنه‌ماییه‌كانی ناو سیسته‌می قوتابخانه بنه‌رِه‌تی
و ئاماده‌ییه‌كان. ئازادكردنی مووچه‌ی مامۆستا، واته
مووچه زیادكردن به پێی ته‌مه‌ن نه‌بێت، به‌ڵكو به پێی
دڵسۆزی و به ته‌نگ هاتنی قوتابیانه‌وه بێت. به‌ناوه‌ندكردنی
رِۆڵی قوتابی له قوتابخانه‌كاندا. ئازادكردنی كتێبی وانه‌كان،
واته ته‌نیا یه‌ك كتێب نه‌بێت بۆ یه‌ك وانه. به‌هێزكردنی
رِۆڵی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له قوتابخانه‌كاندا. گۆرِینی
سیسته‌می سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ییو پسپۆرِی. دانانی
شوورای دیموكراتی قوتابیان دوور له سیاسه‌ت له‌ناو
قوتابخانه‌كاندا). |