|
به‌رپرسی لقی
سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی:
بۆ نه‌هێشتی زێده‌ی سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره ئیسلامییه‌كان
گوشاریان دروست نه‌كرد
زاری كرمانجی
مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلاَ
مه‌لا سه‌عید به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی
ئیسلامی له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ هه‌فته‌نامه‌ی زاری
كرمانجی، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانی ئایینی له‌باره‌ی
لابردنی زیاده‌ی سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره خسته‌رِوو، هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی گوشاریان بۆ
لابردنی زیاده‌ی سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره نه‌كردووه، ئه‌و
له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا گوتی " ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان به به‌رز ده‌نرخێنین، چونكه جگه له‌وه‌ی
كه ئاسانكارییه‌كی باش بوو، بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت
سوود له‌پێشینه‌ی خانووبه‌ره ببینن، له‌هه‌مانكاتیشدا، ئه‌و
برِیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامێكی جددی بوو
بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ده‌ڵێن حكومه‌تو په‌رله‌مان ریز له‌قسه‌ی
مامۆستایانی ئایینی ناگرن، ئه‌و برِیاره سه‌لماندنی كه
سه‌ركردایه‌تی سیاسی‌و په‌رله‌مانو حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو
ده‌م پێشنیار‌و داواكانی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستایانی
ئایینی به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی
زانایانی ئایینی ئیسلامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان له
خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه داوایان كردووه كه
ئه‌و زیاده‌یه له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره لابچێت، ئه‌و
گوتی " هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌رچوونی برِیاری دانی پێشینه‌ی
خانووبه‌ره به هاوڵاتییان ده‌ستخۆشیمان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان كرد، به‌ڵام ئه‌و كات داوامان كرد كه ئه‌و زیاده‌یه‌ی
له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره دانراوه، هه‌م له رووی شه‌رعیه‌وه
باش نییه هه‌میش بۆ هاوڵاتییان زیانی هه‌یه، بۆیه له
رێگه‌ی لیژه‌ی جیاجیاوه ئه‌و كات له‌گه‌ڵ رێزدار نیچیرڤان
بارزانی گفتوگۆمان كرد، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی یه‌كێتی
زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافو لیژنه‌ی ئه‌وقافو كاروباری
ئایینی له په‌رله‌مانی كوردستان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی
كه ئه‌و زیاده‌یه‌ی سه‌ر پێشینه‌ی خانوو به‌ره لابه‌رن،
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی
كوردستان نزیك بوو، دوایان خست بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان،
واتا ئێمه له خولی پێشووی په‌رله‌مانه‌وه كارمان بۆ ئه‌وه
كردووه كه ئه‌و زیاده‌و له‌سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره نه‌مینێت،
له‌م خوله‌ی په‌رله‌مانیش هه‌ر له‌كاره‌كانمان به‌رده‌وام
بووین ئه‌وه بوو، رۆژی 31-12-2009، شاندێكی لیژنه‌ی ئه‌وقافو
كاروباری ئایینی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی سۆرانیان
كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ئه‌و بابه‌ته‌مان باس كرد، رۆژی
16-1-2010، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌نابی مه‌سعود
بارزانی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی كۆبووه‌وه، له‌وێش
داوامان كرد، كه ئه‌و زیاده‌ی سه‌ر پێشینه‌ی خانووبه‌ره
لاببردرێت، ئه‌وه بوو جه‌نابیان به‌ڵێنیدا كه هاوكارمان
بێت بۆ لابردنی ئه‌و زیاده‌یه‌و له ئه‌نجامدا هه‌فته‌ی
رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان برِیاری لابردنی ئه‌و
زیاده‌یه‌ی دا".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا مامۆستا عه‌بدوڵلاَ ئاماژه‌ی
به‌وه‌دا " كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و زیاده‌یه له رووی شه‌رعییه‌وه
درووست نه‌بوو، زۆرێك له هاوڵاتییان كه پێویستیان پێبووه
وه‌ریان نه‌گرتووه، به‌جۆرێك كه له هه‌موو كوردستان ته‌نها(6)
هه‌زار كه‌س پێشوازی ئه‌و برِیاره‌ی كرد، كه زۆربه‌یان ئه‌و
هاوڵاتییانه‌ن كه له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام نین، واته له‌رووی
ئایینیه‌وه كێشه‌یان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام
دڵنیام دوای ئه‌و برِیاره حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی
زیاتر روو له‌و برِیاره ده‌كه‌ن".
مامۆستا عه‌بدوڵلاَ سه‌عید، له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك
لایه‌ن به‌تایبه‌تی ئیسلامییه سیاسیه‌كان وایان له‌ناو خه‌ڵك
بڵاو كردۆته‌وه كه گوایه لابردنی ئه‌و زیاده‌ی سه‌ر
پێشینه‌ی خانووبه‌ره به‌هۆی گوشاری ئه‌وانه‌وه بووه‌و له
ئێستاوه ده‌یانه‌وێت بۆ پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری
بهێنن، گوتی " هه‌ر كه‌سو لایه‌نێك هه‌وڵی له‌وجۆره‌ی
دابێت ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌رِاستیدا ته‌نها یه‌كێتی
زانایانی ئایینی ئیسلامی دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م
مامۆستایانی ئایینی پێداگیرمان له‌سه‌ر ئه‌و برِیاره كرد،
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئه‌وقافو لیژنه‌ی كاروباری ئایینی له‌په‌رله‌مانی
كوردستانیش ده‌وریان هه‌بووه، جگه له‌مه كه‌سولایه‌نێكی
دیكه هه‌ڵوێستیان نه‌بووه".
له كۆتایی قسه‌كانیدا مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵلاَ سه‌عید وه‌یسی،
گوتی " ئه‌و برِیاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان، وه‌ك
باقی برِیاره‌كانی دیكه‌ی له‌خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستاندایه‌و
ده‌ست خۆشیان لێده‌كه‌ین". |