|
مامۆستا حه‌وت ده‌نگى
تر ده‌یگه‌یانده په‌رله‌مانى سوێد
نیاز عه‌لى
جه‌بار ئه‌مین
- ساڵى 1960 له سلێمانی له‌دایكبووه.
- خوێندنى سه‌ره‌تایى و ناوه‌ندى له هه‌مان شار ته‌واو
كردووه.
- ساڵى 1980 رووى كردۆته هه‌نده‌ران.
- ماسته‌رى له زانستى سیاسى به‌ده‌ستهێناوه.
-5 ساڵه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى سه‌وز- ژینگه‌ى
سوێد بووه.
- ئه‌ندامى یه‌ده‌گى په‌رله‌مانى سوێده.
سوێد كۆمه‌ڵێك شتى پێبه‌خشیوه، كه ئه‌گه‌ر له كوردستان
بوایه، ره‌نگه به‌هۆى نه‌بوونى بارودۆخێكى ئاسایى‌و
دیموكراسى، نه‌یتوانیبا به‌ده‌ستى بێنێت، هاوشێوه‌ى خوێندن
و كرانه‌وه‌ى به‌رِووى ولاَتانى تر‌و تێكه‌ڵ بوون به
كولتورى رۆژئاوو سوێدى، ئاشنا بوون به مافه‌كانى مرۆڤ و
دیموكراسى و دروست بوونى گیانى هه‌وڵدان وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى
سیاسى بۆ كۆمه‌ڵێك پرسى وه‌ك ناساندنى كورد‌و پاراستنى
ژینگه‌و دادپه‌روه‌رى.
جه‌بار ئه‌مین بۆ كۆوارى روونكرده‌وه، خه‌ڵكى سوێد به‌گشتى
خه‌ڵكانێكى ئاشتیخوازن، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن
خه‌ڵكى ئه‌وێ، پێشوازییه‌كى باشى لێكراوه‌و وه‌ك مرۆڤێكى
ئاسایى به‌ده‌ر له بوونى گیانى ره‌گه‌زپه‌رستى مامه‌ڵه‌ى
له‌گه‌ڵ كراوه. ئه‌و دواى ئه‌وه‌ى ده‌گاته سوێد، ده‌ست
ده‌كات به خوێندن، سه‌ره‌نجام ماسته‌ر له زانستى سیاسى
به‌ده‌ست دێنێت، ئه‌مه‌ش پاڵنه‌رێك ده‌بێت، تاكو وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى
سیاسى ده‌ركه‌وێت. سه‌باره‌ت به چوونه نێو دونیاى سیاسه‌ت،
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ى كورد گوتى" هه‌موو تاكێكى كورد، به‌هۆى
ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌ى دووچارى داگیركارى و چه‌وسانه‌وه
بووه‌و ئێش‌و ئازارى زۆرى بینوه، خولیاى ئازادى و گه‌یشتن
به سه‌ربه‌خۆیى ولاَت و نیشتمانى خۆیه‌تى، بۆیه له
ناخیدا جۆرێك له ئاماده‌یى هه‌یه بۆ كاركردن له بوارى
سیاسی، بۆ منیش هه‌مان پاڵنه‌ر بۆته هۆى ئه‌وه‌ى له
بوارى سیاسی‌دا بخوێنم و هه‌وڵه‌كانى خۆم له‌و بواره چرِ
كه‌مه‌وه، تاكو بتوانم خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م".
ئه‌و ئه‌ندامى پارتى سه‌وز- ژینگه‌ى سوێده‌و بۆ ماوه‌ى
پێنج ساڵ، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و پارته بووه،
وایبینى، پارتى ژینگه یه‌كێكه له‌و پارتانه‌ى خه‌بات ده‌كات
بۆ پارێزگاریكردن له ژینگه و مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى
و دادپه‌روه‌رى كۆمه‌لاَیه‌تى، بۆیه خۆى له‌نێو ئه‌و
پارته‌دا بینیوه‌ته‌وه‌و به ناوه‌ندێكى له‌بارى بینیوه
بۆ خه‌باتكردن تیایدا.
ئه‌مین ته‌نها به حه‌وت ده‌نگى تر، ده‌بووه ئه‌ندام په‌رله‌مان
له دوایین گه‌رِى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى سوێد، بۆیه
ئێستا ئه‌ندامى یه‌ده‌گى په‌رله‌مانه له‌و ولاَته، هه‌روه‌ك
ئه‌و لێى دوا، یه‌كه‌م جاربوو له مێژووى سوێد، رووبدات كه‌سێك
ته‌نها له‌به‌ر حه‌وت ده‌نگ، نه‌كارێت بگاته په‌رله‌مان،
ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگاى به‌دواداچوونى میدیاى ئه‌وێ.
ئه‌و ساسه‌تمه‌داره، به هه‌ستى ره‌خنه‌گرتنه‌وه له په‌نابه‌رانى
كورد، گوتى" ئه‌گه‌ر یه‌ك خێزانى تر‌ى كورد به‌شدارى ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه‌ى كردبایه و ده‌نگى پىَ بدابام، ئه‌وه
كوردێك ده‌چووه په‌رله‌مانى ولاَتێكى ئه‌وروپایى".
كاتێكیش لێمان پرسى، چ پلانێكى ستراتیژی له‌به‌ر ده‌ست بوو
بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسى كورد له كاتى چوونه نێو په‌رله‌مانى
سوێد، جه‌بار ئه‌مین گوتى" ئه‌گه‌ر بچوومایه‌ته نێو په‌رله‌مانى
سوێد، بێگومان له چوارچێوه‌ى پلان و به‌رنامه‌ى پارته‌كه‌م،
كه چه‌ند خاڵێكى وه‌كو پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و
پاراستنى ژینگه و پرسى به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى و
داكۆكیكردن له خه‌ڵكى چه‌وساوه له‌خۆ ده‌گرێت، ده‌متوانى
داكۆكى له پرسه‌كانى كورد بكه‌م و باس و خواسى ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه
ببمه نێو په‌رله‌مان، هه‌ر نه‌بێت ده‌متوانى جۆرێك له
فشار دروست بكه‌م سه‌باره‌ت به پاڵپشتى نه‌كردنى سیاسه‌تى
توركیا له‌لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى ئه‌و ولاَته".
هه‌رچى له باره‌ى پرسى كاندیدبوونى له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا،
جه‌بار ئه‌مین ئاماژه‌ى دا به‌وه‌ى، كه ئه‌و له‌سه‌ر
داخوازى پارته‌كه‌ى خۆى كاندید كردوه‌و گوتى" له بنه‌رِه‌تدا
من ئاره‌زووى نێو په‌رله‌مانى ئه‌وروپام نه‌بوو، ئه‌گه‌ر
ده‌نگى پێویستیشم به‌ده‌ست هێنابوایه نه‌ده‌چووم، كاندید
بوونم ته‌نها پاڵپشتییه‌ك بوو بۆ به‌هێزبوونى پێگه‌ى لیستى
كاندیده‌كانى پارته‌كه‌م، تاكو ژماره‌یه‌كى زیاترى ده‌نگ
به‌ده‌ست بێنن".
له‌باره‌ى پشتگیرى پارته كوردیه‌كان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا،
جه‌بار ئه‌مین ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد پارته كوردییه‌كان،
هاوكار و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بوو له‌گه‌ڵ كاندیده كورده‌كانى
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، به‌لاَم له ئاستێكى
دیاركراو و ئاسایى، نه‌ك وه‌ك لایه‌نێكى گه‌وره‌و به‌هێز
بۆ كۆمه‌ككردن و پاڵپشتى لایه‌نى ماددى و مه‌عنه‌وى. له
دیدى ئه‌ودا، كاركردن له‌لایه‌ن پارته كوردییه‌كان بۆ
ناردنى خه‌ڵكى كورد، بۆ نێو په‌رله‌مانه‌كانى ولاَتانى ئه‌وروپى،
نه‌بۆته جێگاى هه‌وڵ و كار له‌سه‌ركردن و گوتى" حزبه
كوردییه‌كان، خاوه‌نى بیركردنه‌وه‌و به‌رنامه‌ی ستراتیژى
نین بۆ پاڵشتیكردنى كاندیده كورده‌كان، له كاتى خۆ
پالاَوتنیان بۆ په‌رله‌مانه‌كانى ولاَتانى ئه‌وروپا و ته‌نانه‌ت
هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى ئه‌وروپاش، ئه‌م هه‌سته تاكو
ئێستا وه‌ك پرسێكى گرنگ لاى ئه‌و حزبانه ده‌رنه‌كه‌وتووه".
هه‌روه‌ك ئه‌و لێى دوا، له‌و ماوه‌ییه‌ى له ولاَتى سوێده،
به چه‌نده‌ها شێوه هه‌وڵى داوه كورد به‌دانیشتوانى ئه‌و
ولاَته بناسێنێت، له رێگاى نووسینى وتار له زۆربه‌ى
رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان و به‌شداریكردنى له چالاكىو
كۆنفراسه‌كان، پیشاندانى ئه‌و زوڵم و زۆرداریه‌ى له نه‌ته‌وه‌ى
كورد كراوه، نه‌ك ته‌نها له سوێد، به‌ڵكو له چه‌ندین
ناوه‌ندى جۆربه‌جۆر له ولاَتانى ئه‌سكه‌نده‌ناڤى و ئه‌وروپا،
بۆ نموونه زۆرجار هه‌وڵیداوه پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك دروست بكات
له‌هه‌مبه‌ر سیاسه‌تى توركیا به‌رامبه‌ر كورد.
به‌و پێیه‌ى چه‌ندین ساڵه له ولاَتى سوێد ده‌ژیێَتو تێكه‌ڵییه‌كى
باشى له‌گه‌ڵ ناوه‌نده فه‌رمیی و خه‌ڵكى ئه‌و ولاَته هه‌یه،
جه‌بار ئه‌مین ئاستى ئاگایی گه‌لاَنى دونیا به‌گشتى و كۆمه‌ڵگاى
سوێدى به تایبه‌تى، له‌هه‌مبه‌ر پرسى كورد به باش بینى و
گوتى"ئاستى ئاگایى و زانیارى گه‌لانى ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت
سوێدییه‌كان له هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ى كورد، ئاگاییه‌كى
تارِاده‌یه‌ك باشه، خه‌ڵكێكى زۆر له‌وىَ كورد ده‌ناسنو
ئاگادارى كۆژان و مه‌ینه‌تیه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانن". ئه‌و
سیاسییه‌ى كورد، باشترین ئالیه‌تى بۆ به جینۆساید ناسینى
ره‌شه‌كوژى و چه‌وسانه‌وه‌ى كورد له دونیادا، به‌تایبه‌ت
له ولاَتێكى وه‌ك سوێد، به دروستكردنى لۆبى به‌هێز و
هاوشێوه‌ى لۆبى جوله‌كه‌كان، بینى و گوتى" تاكه رێگه‌ى
كاریگه‌ر بریتییه له بوونى لۆبى به‌هێز، كه به‌پێى پلان
و ستراتیژى دیار، بتوانن كار له‌سه‌ر پرسى كورد بكه‌ن و ده‌نگى
كورد بگه‌یه‌ننه هه‌موو لایه‌ك و پرسى جینۆساید له
كوردستان به ره‌سمى له دونیادا بناسێنن".
(جه‌بار ئه‌مین)ى سیاسه‌تمه‌دار، هۆكاره‌كانى وه‌ك پێویست
ده‌رنه‌كه‌وتن، یان به جیهانی نه‌بوونى جینۆسایدى كوردانى
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانى هه‌ندىَ ولاَت و
پارێزگاریكردنیان له ده‌ستكه‌وته ئابوورییه‌كانیان گه‌رِانده‌وه.
به‌لاَم هۆكارى هه‌ره گرنگ له دیدى ئه‌ودا، په‌یوه‌سته
به نه‌بوونى لۆبى رێكخراو و به‌هێزى كورد له ئه‌وروپا.
ئه‌و له‌م باره‌وه زیاتر گوتى"من خۆم چه‌ندین جار چ به
نووسین یان له رێگاى گفتوگۆوه، باسى زه‌روره‌تى ئه‌و
لۆبیانه‌م كردووه، هه‌تا له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و ده‌سه‌لاَتى
كوردیش له باشوورى كوردستان گرنگى ئه‌و پرسه‌م خستۆته‌رِوو،
به‌لاَم دیاره تاكو ئێستا هه‌نگاوى جددى له‌م باره‌وه نه‌نراوه".
ئه‌و هۆكارى هه‌ره گرنگى نه‌بوونى لۆبی كوردی به كه‌مته‌رخه‌مى
پارته كوردییه‌كان زانى. ئه‌مین وه‌ك چالاكوانێكى سیاسى،
پێیواییه، پرسى بوونه ده‌وڵه‌تى كورد، یه‌كێكه له‌و
پرسه گرنگانه‌ى به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر
ره‌وتى دیموكراسى و چاره‌سه‌ر بوونى به‌شێكى كێشه‌كان له
رۆژهه‌لاَتى ناوه‌رِاست، به‌لاَم لاشى وابوو، ته‌نها به‌ده‌وڵه‌تبوونى
كوردستان، ته‌واوى كێشه‌كان بنبرِ نابێت و گوتى" بوونى ده‌وڵه‌تێكى
دیموكراسى بۆ كورد، كه پاڵپشتى پرۆسه‌ى دیموكراسى بێت و
په‌ره به ده‌سه‌لاَت و حوكمى دیموكراسى بدات، یه‌كێكه
له خاڵه به‌هێزه‌كانى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى ناوچه‌كه".
كه‌چى ئه‌و وه‌ك كورد، خۆى نه‌خسته نێو ئه‌و ره‌وته‌ى
خۆزگه به بوونى ده‌وڵه‌تى كورد ده‌خوازن، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێكى
دیكتاتۆریش بێت و گوتى" بوونى ده‌وڵه‌تى دیكتاتۆرى هیوا و
ئامانجى من نییه، ئه‌گه‌ر بۆ كوردیش بێت، چونكه نابێته
هۆى نه‌هێشتنى كێشه‌كانى نه‌ته‌وه‌كه‌م".
هه‌رچى سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنى كوردستان‌و پرسى
ئۆپۆزسیۆنه، وه‌ك چاودێرێكى بارودۆخه‌كه، پێیوایه بوونى
ململانێى هه‌ڵبژاردنو ده‌ركه‌وتنى ئۆپۆزسیۆن، یه‌كێكه له
خاڵه هه‌ره گرنگه‌كانى ئه‌و گه‌رِه‌ى هه‌ڵبژاردنو گوتى"
من به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وانه‌ى لایان وایه، ئۆپۆزسیۆن دووبه‌ره‌كى
و لێكترازان بۆ كورد دروست ده‌كات، لام وایه خاڵێكى
ئێجگار ئیجابى و گرنگه، چونكه بوونى ئۆپۆزسیۆن بنه‌مایه‌كى
گرنگى مه‌ده‌نى بوون و گه‌شه‌كردنى دیموكراسییه، بىَ
بوونى ئۆپۆزسیۆن دیموكراسیه‌ت گه‌شه ناكات، چونكه
ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژاردن و ئه‌لته‌رناتیڤى تر بۆ خه‌ڵكى ده‌رِه‌خسێنىَ،
تاكو ده‌نگى بۆ بده‌ن". |