|
به‌رِێوه‌به‌ری
كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر:
تا ئێسته هیچ چالاكییه‌كى رۆشنبیریمان ئه‌نجام نه‌داوه
دیمانه: سامان سمایل
زارى كرمانجى- هه‌ریر: حه‌مید
سورچى، به‌رِێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر له دیمانه‌یه‌كى
زارى كرمانجیدا ده‌ڵێت "كتێبخانه‌كه‌مان له‌نێو كۆمه‌ڵه
ئاریشه‌یه‌كدا كرده‌وه، بىَ ئه‌وه‌ى پێداویستى‌و كارمه‌ندى
پسپۆر له بوارى زانستى كتێبخانه‌ى بۆ دابین بكرێت، تا ئێس تهش
به‌هۆى نه‌بوونى توانای ماددی نه‌مان توانیووه كاروچالاكى
رۆشنبیرى له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ئه‌نجام بده‌ین.
له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌وه‌ى خسته روو "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ریر
شارێكى به‌رفره‌وانه، به‌پێویست زانرا كتێبخانه‌یه‌كى
گشتى لێ بكرێته‌وه، ئه‌وه بوو وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى‌و
لاوانى هه‌رێمى كوردستان، بینایه‌كییان له‌م شاره كرِى،
دوای ئه‌وه به‌رِێوه‌به‌رى پێشووى ناحیه‌ى هه‌ریر ئێمه‌ى
راسپارد كه كار بۆ كردنه‌وه‌ى كتێبخانه‌ى گشتى بكه‌ین، به‌رِێزیان
له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كان له‌گه‌ڵمان بوو، هه‌روه‌ها به‌هه‌وڵو
هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى كتێبخانه‌ى گشتى‌و
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى كتێبخانه‌ى هه‌ولێر، خودى به‌رِێزان
ئاسۆ حه‌سه‌نو زاهیر عه‌بدوڵلا، برِیار درا به كردنه‌وه‌ى
كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر له رێكه‌وتى 23-4-2009 كه هاوكات
بوو له‌گه‌ڵ رۆژى جیهانى كتێب، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكى گرنگ
بوو له دیرۆكى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا".
به‌رپرسى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر، گوتیشى "ئێمه ژماره‌یه‌ك
فه‌رمانبه‌رمان هه‌نو دابه‌شمان كردوون كه به دوو شه‌فت
ده‌وام بكه‌ن، واتا له كاتژمێر 8ى به‌یانى تاكو 6ى ئێواره
ده‌رگاى كتێبخانه‌كه‌مان كراوه‌یه‌و له خزمه‌تى
هاوڵاتییان داین، كتێبخانه‌كه‌مان 2هه‌زار كتێبى جۆراو
جۆرى تێدایه به زمانه‌كانى كوردى‌و عه‌ره‌بىو ئینگلیزى،
كه پۆلینكراون له‌هه‌موو بابه‌تو بواره‌كانى: مێژوو- یاسا-
جوگرافیا- رۆژنامه‌گه‌رىو راگه‌یاندن- رامیارى- ئه‌ده‌بى-
سایكۆلۆژیا- ته‌ندروستى- زانست- زانیارى گشتى- كتێب‌و
گۆڤارى مندالاَن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌و رۆژنامه‌و
گۆڤار‌و بلاَوكراوانه‌ى كه له هه‌رێمى كوردستان ده‌رده‌چن".
.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا كردنه‌وه‌ى كتێبخانه‌ى
گشتى، له شار‌و شارۆچكه‌كان چ كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر
په‌ره‌پێدان به بزاڤى رۆشنبیرى؟ حه‌مید سورچى، ئاماژه‌ى
به‌وه‌دا "بوونى كتێبخانه‌ى گشتى له هه‌ر شار‌و شارۆچكه‌یه‌كدا
پێویستیه‌كى گرنگ‌و زینده‌گییه، چونكه كتێبخانه گه‌وره‌ترین
سه‌رچاوه‌ى زانیاریه، بۆ مرۆڤ كتێبیش بناخه‌ى پێشكه‌وتنو
شارستانیه‌ته، له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا، ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى
ئێمه‌ش چه‌ندین ساڵ بوو له ناوه‌ندێكى زانیارى‌و كه‌لتوورى
وه‌ك كتێبخانه‌ى گشتى بىَ به‌ش بوو، خۆشبه‌ختانه ئه‌مرِۆ
ئه‌م خواسته بۆ رۆشنبیرانى هه‌ریر هاتۆته دى، به‌ڵام له
رووى كاروچالاكیه‌وه، تائێسته ئێمه وه‌ك كتێبخانه هیچ
چالاكییه‌كى رۆشنبیریمان ئه‌نجام نه‌داوه، چونكه له ره‌وشێكى
ناجێگیر داین‌و له‌نێو ئاریشه‌و قه‌یراندا ده‌خولێینه‌وه
هیچ بایه‌خمان پىَ نادرێت‌و توانای ماددیشمان نییه تا به
كاروچالاكیه رۆشنبیرى‌و هونه‌رییه‌كان هه‌ڵبستین".
تا ئێسته زۆربه‌ى خه‌ڵكى هه‌ریر نازانێت كه كتێبخانه له‌م
شاره‌دا كراوه‌ته‌وه، به‌رپرسى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر،
ئاماژه‌ى به‌وه كرد "هه‌ر كه‌سێك ئامانجى خۆ رۆشنبیركردنى
هه‌بێتو خوێنه‌رى كتێب بێت، ده‌زانێت كه كتێبخانه له‌م
شاره هه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نازانن‌و دۆستى كتێب نین
دوورن له بوارى رۆشنبیرى‌و سه‌رقاڵى كارى لابه‌لان،
بێگومان خۆیان دوور ده‌گرن، هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش پشت له
جیهانى مه‌زنى كتێب بكات ئاینده‌یه‌كى رِه‌ش له رووى
رۆشنبیرى‌و زانیاریه‌وه چاوه‌رِێى ده‌كات".
به‌رپرسى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر، تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و
فاكته‌رانه‌ى كه ده‌ورێكى سه‌ره‌كیان بینیووه له كه‌مبوونه‌وه‌ى
خوێنه‌ر له‌م سه‌رده‌مه‌دا، به‌تایبه‌تى له ناو
كوردستاندا، هۆكاره‌كه‌ى گه‌رِانده‌وه بۆ چه‌ند فاكته‌رێك،
وه‌ك بایه‌خ نه‌دانى خودى خه‌ڵك به‌كتێب، ئه‌مه له‌لایه‌ك
پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا هاتنه ئاراوه‌ى تۆرِى ئه‌نته‌رنێتو
سایته‌كانو كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌كان له‌لایه‌كى دیكه‌وه،
ئه‌مه‌ش وای كردووه خه‌ڵك دووره په‌رێز بێت له‌خوێندنه‌وه،
سه‌ره‌رِای سه‌رقاڵ بوونى خه‌ڵك به پێویستییه‌كانى ژیان
له‌م رۆژگاره‌دا، كه‌م ده‌رامه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خه‌ڵكى
ئه‌م وڵاته سست‌و بىَ به‌رنامه‌ن، وێرِایى ئه‌مه‌ش وه‌زاره‌تى
رۆشنبیرى وه‌كو پێویست بایه‌خى به‌كتێبخانه گشتیه‌كان نه‌داوه".
له‌باره‌ى ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه ده‌گرنه به‌ر به‌رامبه‌ر
به‌پێدانى كتێب به‌هاوڵاتییان، به‌رپرسى كتێبخانه‌ى گشتى
هه‌ریر گوتى "ئێمه چه‌ند مه‌رجێكمان داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى
كه سه‌ردانمان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى كتێب له‌وانه:
ماوه‌ى سىَ رۆژ كتێب له‌لاى خوێنه‌ر ده‌بێت، به‌لاَم ئه‌وانه‌ى
به مه‌به‌ستى دروستكردنى راپۆرتى قوتابخانه‌و كۆلیژه‌كانو
ماسته‌ر، ئه‌وا ده‌رفه‌تێكى درێژتریان پێ ده‌ده‌ین، له‌گه‌ڵ
وه‌رگرتنى ناسنامه له خودى خوێنه‌ره‌كه‌و به‌رپرسیاره
له ونكردنو پیسكردنو درِاندنى په‌رتووكه‌كه، ئه‌و كه‌سه‌ى
رێنمایه‌كانى كتێبخانه په‌یرِه‌و نه‌كات كتێبى پىَ ناده‌ین".
حه‌مید سورچى ئاماژه‌ى به‌و كێشه‌و گرفتانه‌ش كرد كه له
كتێبخانه هه‌یانه‌و گوتى "كتێبخانه‌كه‌مان له‌نێو كۆمه‌ڵێك
گرفت‌و ئاریشه كرده‌وه به‌بىَ ئه‌وه‌ى پێداویستى‌و كارمه‌ندى
پسپۆرى له‌بوارى زانستى كتێبخانه بۆ دابین بكرێت، له
رووى باڵه‌خانه‌و پێداویستیه‌كان ئاسته‌نگمان هه‌ن، خۆى
بیناى ئێسته‌ى شوێنه‌كه‌ى گونجاو نییه، ده‌بىَ بیناى
كتێبخانه به‌پێى دیزاینێكى مۆدێرن‌و سه‌رده‌میانه دروست
بكرێن، كه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى كتێبخانه بگونجىَ، به‌ڵام
ئێسته به‌شێك له پێداویسته‌كانمان بۆ فه‌راهه‌م كراوه،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌وڵو كۆششى به‌رده‌وام له ئارادایه به
ئاراسته‌ى به چاره‌سه‌ر گه‌یاندنى كێماسىو له مپه‌ره‌كانى
به‌رده‌م ره‌وتى كاركردنمان".
به‌رپرسى كتێبخانه‌ى گشتى هه‌ریر، به‌م وته‌یه كۆتایى به‌قسه‌كانى
هێناو گوتى "ئه‌و كه‌سه‌ى ناخوێنێته‌وه، حاڵى باشتر نییه
له‌و كه‌سه‌ى كه نازانن". |