|
شیرین جیهانى گله‌یى له
وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى هه‌یه
محه‌مه‌د مێرگه‌سۆرى
رێگاى كاركردن له‌بوارى
هونه‌رى له به‌رده‌م شیرین جیهانى ئه‌وه‌نده ته‌خت و بىَ
گرفت نه‌بووه. وێرِاى ئه‌وه‌ى هه‌ر له‌ته‌مه‌نى
پێنج
ساڵییه‌وه باوكى له‌ژیان نامێنێت، هاوكات تێرِوانینى كۆمه‌ڵگاش
ئاسته‌نگى بۆ دروستكردووه. لىَ وه‌ك خۆى ده‌ڵێت ئه‌و كۆڵ
نادات و به برِوا به‌خۆبوونێكى ته‌واوه‌وه ده‌ستى به‌كار
كردووه‌وه‌و تواناى خۆى دۆزیووته‌وه.
شیرین به هێواشى هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت و دواجار وه‌ك سینه‌ماكارێك
فیلمه‌كانى به‌شدارى چه‌ندین فستیڤاڵیان كردووه.
ئه‌و له‌و دیداره‌یدا له‌گه‌ڵ كۆوار، ده‌گه‌رِێته‌وه سه‌رده‌مى
منداڵى و باس له رۆڵى دایكى ده‌كات له هاندان و پێگه‌یشتنى
و ده‌ڵێت" من كچى ئافره‌تێكى قاره‌مانم و دایكم به‌رده‌وام
پاڵپشتێكى گه‌وره‌م بووه و هه‌میشه هانى داوم بۆ ئه‌وه‌ى
جولانه‌وه‌و چالاكیم هه‌بێت و منیش راوێژم پێكردووه".
شیرین باس له هه‌وڵه سه‌ره‌تاییه‌كانى له‌و قۆناخه‌ى
ژیانى ده‌كات و ژینگه‌ى مه‌هابادیش وه‌ك زێدى له‌دایكبوونى،
به‌هاوكار ده‌زانێت بۆ ده‌ركه‌وتنى، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ى
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا وه‌ك پێویست یارمه‌تیده‌ر نه‌بووه
له ده‌ركه‌وتنى ژنان له بوارى هونه‌رى و رۆشنبیرى، به‌لاَم
رۆشنبیر و هونه‌رمه‌ند و نووسه‌رانى شاره‌كه، به یارمه‌تیده‌ر
ده‌زانىَ له دروستكردنى زه‌مینه‌یه‌كى گونجاو له‌به‌رده‌م
ده‌ركه‌وتنى ئاره‌زوومه‌ندانى بوارى هونه‌رى.
شیرین له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له كۆرِو كۆبونه‌وه‌و نمایشه‌كانى
فیلم و شانۆ به‌شدارى ده‌كات و هه‌ر له‌ته‌مه‌نێكى زووشه‌وه
هۆگرى بوارى وه‌رگێراِن و سیناریۆنووسین و دواتریش ده‌رهێنانى
فیلم ده‌بێت.
شیرین جیهانى سینه‌ماكار له‌باره‌ى چۆنیه‌تى نزیكبوونه‌وه‌ى
له دونیاى سینه‌ما هه‌ر له هه‌رِه‌تى منداڵییه‌وه وتى"
له‌منداڵییه‌وه بینه‌رێكى باشى فیلمى سینه‌مایی بووم،
چیرِۆك و سیناریۆى فیلمه‌كان بۆ من گرنگ بوون و سه‌یرم ده‌كردن،
ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى هه‌بوو له‌سه‌ر فۆرِمگرتن و بناغه‌ى ئه‌و
هیوایه‌ى منداڵیم. له‌قۆناغى دواناوه‌ندیشدا تێكه‌لاَویم
له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى هونه‌رمه‌ندانى ناوچه‌كه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى
له بوارى سینه‌ما و تیڤى كاریان ده‌كرد په‌یدا كرد".
به‌هۆى هه‌وڵه‌كانى بۆ خۆبینینه‌وه له‌نێو دونیاى سینه‌ما،
ئاواته‌كانى ئه‌و به‌ئاكام ده‌گات و سه‌ره‌تا به به‌رهه‌مهێنانى
سىَ فیلمى دۆكیۆمێنتارى ده‌رباره‌ى سىَ كه‌سایه‌تى ناودارى
رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ست پێده‌كات، دواتر ده‌بێته خاوه‌نى
كورته فیلمه‌كانى (تامایی، دۆت، نه‌گریس).
قۆناغى به‌رهه‌مهێنانى فیلمى ئه‌ستێره‌كان له‌رۆژدا بىَ ره‌نگن،
ده‌بێته وێستگه‌یه‌كى دیكه‌ى شیرین جیهانى، ئه‌و فیلمه‌ى
له‌چه‌ندین فستیڤاڵ به‌شدارى ده‌كات و خه‌لاَت وه‌رده‌گرێت.
ئه‌و سینه‌ماكاره باس له دوایین هه‌وڵ و چالاكییه‌كانى
خۆى ده‌كات و ده‌رباره‌ى ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ش ده‌دوێت كه
به‌ده‌ستى هێناون" فیلمى ئه‌ستێره‌كان له‌رۆژدا بىَ ره‌نگن،
كه له‌سیناریۆ و ده‌رهێنانى خۆمه، تا ئێستا له چه‌ندین
فستیڤاڵى نێونه‌ته‌وه‌یى به‌شدارى كردووه. له فستیڤاڵى
ئه‌سكنده‌ریه له میسر، به یه‌كێك له‌فیلمه باشه‌كان
ناوزه‌د كرا. له فیستیڤاڵى كالابێریاى ئیتاڵیاش له ناو
41 فیلمى 35 وڵات، خه‌ڵاتى یه‌كه‌مى به‌ده‌ست هێنا. هه‌ر
له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌شداریمان كرد له فیستیڤاڵى فیلمى
كوردى له له‌نده‌ن، به‌ڵام به‌شى كێبركێكه ته‌نها په‌یوه‌ست
بوو به‌فیلمه كورته‌كان و فیلمه‌كانى ئێمه ته‌نها بۆ
نمایشكردن بوون".
شیرین وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى به‌رامبه‌ر كاره‌كانی به كه‌مته‌رخ
ده‌زانىَ، به‌و مانایه‌ى له ئاست خواست و ویستى هونه‌رمه‌ندان
دا نییه و پشتیوانیشى له كاره‌كانى ئه‌و نه‌كردووه و ده‌ڵێت:"وه‌زاره‌تى
رۆشنبیرى ئه‌و شوێنه‌یه پێویسته له هه‌موو ده‌زگا و
شوێنێكى تر كاروچالاكى زیاترى هه‌بێت بۆ پێشخستنى كولتورو
هونه‌رى كۆمه‌ڵگاو پشتگیرى كردن له‌و كه‌سانه‌ى له‌و بواره‌دا
كار ده‌كه‌ن".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌وڵه‌كانى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى له
بوارى سینه‌ما به ئه‌كتیڤ نازانىَ و ره‌خنه‌ى زیاتریشى لىَ
ده‌گرێت و ده‌بێژێت" له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى
یارمه‌تى هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندیان داوه، به‌لاَم تا ئێستا
هیچ فیلمێكى من له‌رێگاى ئه‌وانه‌وه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتووه،
هه‌رچه‌نده چه‌ندین پرِۆژه‌م پێشكێش كردون، به‌ڵام
هاوكاریان نه‌كردوم".
جیهانى، له‌باره‌ى ئه‌و تێرِوانینه‌ى كه لاى وایه ژن‌بوون
بۆ هونه‌رمه‌ند زۆرجار ده‌بێته گرفت و ناتوانێت وه‌ك
پێویست رۆڵى خۆى ببینێت وتى" ناتوانم بڵێم سه‌د له‌سه‌د
ئافره‌تبوون گرفته، چونكه منیش ئافره‌تم و ده‌توانم كار
بكه‌م، خێزان زۆر رۆڵ ده‌بینێت له‌سه‌ر كامڵبوون و
فۆرِمگرتنى كه‌سایه‌تى، ره‌نگه ئه‌وه‌ى من له‌هه‌ندێك
ئافره‌تى تر جیا بكاته‌وه، ئه‌و ئازادى و سه‌ربه‌ستییه
بێت، كه له‌خێزانه‌كه‌م به‌دیم كردووه، به‌ڵام چه‌ندین
خێزانى تر ده‌ناسم ئافره‌ته‌كانیان سه‌ربه‌ست نین، ئه‌توانم
بڵێم نه‌ك هه‌ر بۆئافره‌ت رێگرى و به‌ربه‌ست داده‌نێن، به‌ڵكو
كورِه‌كانیشیان به هه‌مان شێوه ئازاد نین. به‌دڵنیاییه‌وه
بۆ ئافره‌ت به‌ربه‌سته‌كان زیاترن، ئه‌مه‌ش پێویستی به
كاركردن و تێكۆشانى زیاتر هه‌یه".
له‌باره‌ى پرِۆژه‌و به‌رنامه‌كانى داهاتوویشى به كۆوارى
گوت" دوو پرِۆژه‌م به‌ده‌سته‌وه‌ن یه‌كێكیان فیلمێكى
كیۆمێنتارییه، ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان فیلمێكى درێژى سینه‌ماییه،
له‌قۆناغى وێنه‌گرتن دا ناوه‌رِۆكیان روونده‌كه‌مه‌وه". |