|
گه‌شتوگوزار له ده‌ڤه‌رى
سۆران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى نه له‌لایه‌ن كه‌رتى تایبه‌ت، نه له‌لایه‌ن
حكومه‌ته‌وه بایه‌خێكى ئه‌وتۆى پێنه دراوه، كه سه‌رجه‌م ئه‌و
شوێنانه‌ى بۆ گه‌شتوگوزار و تۆریستى ده‌شێن ئاوا بكرێن و دیزاینى
جوانیان به كوالیتى جیهانى بۆ بكرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاو و هه‌واى
سازگارى ناوچه‌كه و دیمه‌نه جوان و سیحراویه‌كانى چیا و گه‌لى و
ده‌شت و دۆڵه‌كانى ناوچه‌كه و دارستانه چرِ و هه‌ڵدێره هه‌زار
به هه‌زاره‌كان و قه‌ڵبه‌زه‌ى ئاوى رووبار و تاڤگه‌كانى ده‌ڤه‌رى
سۆران له جوانى نه‌كه‌وتوون و بوونه‌ته مایه‌ى ئه‌وه‌ى سالاَنه
ژماره‌یه‌كى زۆرى گه‌شتیاران روو له‌و ده‌ڤه‌ره بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر بێخاڵ و جوندیان و گه‌لى عه‌لى به‌گ ئه‌و شوێنه گه‌شتیاریانه
بن، كه به‌لاى زۆرێك له خه‌ڵكى ناوه‌كانیان نامۆنین، ئه‌وا ده‌یان
شوێنى دیكه‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌ن، كه جوانى دیمه‌نه‌كانیان و
سازگارى ئاو و هه‌واكه‌یان هیچى كه‌متر نیه له‌و شوێنانه، نموونه‌ى
گه‌لى ئاكۆیان به دوورى 6 كیلۆمه‌تر له رواندز و گۆرۆن و ئاوى
شێخى باڵه‌كان له باڵه‌كایه‌تى و رێزان و گه‌لى زۆرگڤان و گه‌لى
زرارا له ده‌ڤه‌رى بارزان و به‌ربزین و كێله‌شین له ناوچه‌ى سیده‌كان.
سه‌ره‌رِاى شه‌رِى نێوان عێراق- ئێران و نزیكى ناوچه‌كه له به‌ره‌كانى
جه‌نگ، ناوه‌رِاستى سالاَنى 1980 جگه له ده‌یان هه‌زار گه‌شتیارى
شاره‌كانى ناوه‌رِاست و باشوورى عێراق، له ولاَتانى دیكه‌ى كه‌نداویش
نموونه‌ى كوێت و عه‌ره‌بستانى سعوودى و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ى زۆرى ئه‌و
ولاَتانه، گه‌شتیاران روویان له هاوینه‌هه‌واره‌كانى بێخاڵ و
جوندیان و گه‌لى عه‌لى به‌گ ده‌كرد.
سالاَنى دواتر به‌هۆى شه‌رِ و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانى حكومه‌ته‌كانى
عێراق بۆ سه‌ر گوند و ئاواییه‌كانى ناوچه‌كه، ورده ورده كه‌رتى
گه‌شتوگوزار پاشه‌كشه‌ى كرد، تا گه‌یشته ئه‌و راده‌یه‌ى هاوینه‌هه‌واره‌كان
بىَ گه‌شتیار مانه‌وه.
دواى سه‌رهه‌ڵدانى ساڵى 1991 و كۆتا هاتنى شه‌رِى ناوخۆ و دووباره
گه‌رِانه‌وه‌ى خه‌ڵكى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى رواندز و ده‌ڤه‌رى
باڵه‌كایه‌تى و ناوچه‌ى سیده‌كان بۆ سه‌ر زێدى خۆیان و ئاوا كردنه‌وه‌ى
گونده‌كان و راكێشانى تۆرِى رێگاوبانه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، چه‌ندان
هاوینه هه‌وار و شوێنى دیكه‌ى گه‌شتیارى دۆزرانه‌وه و دروستبوون،
كه پێشتر له‌به‌ر شه‌رِى عێراق- ئێران، حكومه‌تى به‌عس خه‌ڵكه
خۆجێییه‌كه‌ى راگواستبوون و كه‌س بۆى نه‌بوو روویان تێبكات.
ئیمرِۆش وه‌به‌رهێنان له بوارى گه‌شتوگوزار له ده‌ڤه‌رى سۆران،
جگه له هه‌وارگه‌ى پانك، وه‌ك پێویست نیه و نه هۆتێل و نه
شارێكى دیكه‌ى گه‌شتیارى هه‌یه، كه ته‌واوى پێداویستیه‌كانى تێدا
ده‌سته‌به‌ربن بۆ مانه‌وه‌ى گه‌شتیاران بۆ ماوه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه،
به‌ڵكو زیاتر چه‌ند پرِۆژه‌یه‌كى بچووكى گه‌شتیارین به تواناى
تاكه‌كه‌سى و خاوه‌ن موڵكه‌كانى ئه‌و هاوینه‌هه‌وارانه‌ى دانیشتووى
ناوچه‌كه.
كێماسیه‌كى دیكه‌ى لایه‌نى تۆریستى له ده‌ڤه‌رى سۆران نه‌بوونى
رێگاوبانى شیاو و نه‌خشه‌ی رێنیشاندانى هاوینه هه‌واره‌كانه، له‌و
ناوچانه‌ى دواى ساڵى 1991 ئاوا كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وایكردووه
ئه‌گه‌ر گه‌شتیار شاره‌زاى ناوچه‌كه نه‌بێت، هه‌موو شوێنه گه‌شتیاریه‌كانى
بۆ نه‌دۆزرێنه‌وه، چونكه هێنده زۆرن قه‌دپاڵى هه‌ر لوتكه و
زنارێك هاوینه هه‌وارێكه. |