بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌باى حكومى ده‌گه‌یه‌نرێته ‌‌ 9 گوندى دۆڵى ئاكۆیان
 15:40  31 Jan 2010   

 
بۆ یه‌كه‌م جار كاره‌باى حكومى ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 9 گوندى دۆڵى ئاكۆیانى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندز
سیروان سیرینى قایمقامى رواندز به‌ ماڵپه‌رِى زارى كرمانجى راگه‌یاند" بۆ یه‌كه‌مجار كاره‌باى حكومى ده‌گه‌یه‌نرێته‌ 9 گوندى دۆڵى ئاكۆیانى سه‌ر به‌ قه‌زاى رواندزو ئێسته‌ ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ كارى تێده‌كرێت، پێشتر ئه‌و گوندانه‌ سه‌رچاوه‌ى كاره‌بایان به‌كارهێنانى جه‌نه‌ره‌یته‌رى حكومى بووه‌".
هه‌روه‌ها سیرینى گوتى" ئه‌و پرِۆژه‌یه‌ به‌ زیاتر له‌ 700 ملیۆن دینارى عێراقى، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جىَ ده‌كرێت، ماوه‌ى پرِۆژه‌كه‌ 130 رۆژه‌و، كه‌ 890 ستوونى كاره‌بایى جۆراوجۆرو 110 كیلۆمه‌تر ته‌لى كاره‌بایى جۆراوجۆرى تێدا به‌كاردێت، پرِۆژه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت تاكو قۆناغى كۆتایى و تاكه‌ كاره‌با ده‌گه‌یه‌نرێته‌ ته‌واوى گونده‌كان".

كۆوار

زارى كرمانجى

ئه‌رشیفى كۆوار

ئه‌رشیفى زارى كرمانجى

رادیۆى زارى كرمانجى

FM >92.7 MH

FM >95  MH

 Copy Right zarikrmanji - 2010 - All Rights Reserved.