به‌نكێك له
حاجی ئۆمه‌ران كرایه‌وه
09:40 1 Feb 2010
زاری كرمانجی-حاجی ئۆمه‌ران:بۆ زیاتر كارئاسانی
هاوڵاتییان به‌نكی ره‌شید، لقێكی به‌ناوی هه‌ڵگۆ رد
له حاجی ئۆمه‌ران كرده‌وه .
به پێی فه‌رمانی كارگێڕی ژماره (15)كه له رێكه‌وتی
5-1-2010، له به‌ڕێوه‌به‌ڕایه‌تی گشتی بانكی ره‌شید
نووسراوه‌و ئاماژه به به‌یانی وه‌زاره‌تی ژماره
(18218)ی رێكه‌وتی 29-12-2009 كراوه، بڕیار دراوه
له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ( به‌نكی ره‌شید لقی هه‌ڵگۆرد)،
له كۆمه‌ڵگای دارایی حاجی ئۆمه‌ران. خورشید جه‌میل،
به‌ڕێوه‌به‌ڕی به‌نكی ره‌شید لقی چۆمان، گوتی "ئێمه
نووسینگه‌ی بانكمان له‌م سنووره هه‌بوو، به‌ڵام
له‌گه‌ڵ فره‌وانبوونی ئه‌م ده‌روازه‌یه، بڕیاردرا
كه نووسینگه‌كه بكرێته لقی هه‌ڵگورد‌و سه‌ر به
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانكی ره‌شید بێت، بۆ كار
ئاسانی كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ‌و
بازرگانه‌كانی سنوور". گوتیشی "عومه‌ر عه‌لی، كه
پێشتر لێپرسراوی نووسینگه‌ی بانكه‌كه‌مان بوو، له
كۆمه‌ڵگای دارایی حاجی ئۆمه‌ران، ئێسته ده‌ست
نیشان كراوه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌نكی ره‌شید-
لقی هه‌ڵگۆرد له‌م سنووره".
|
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|