گۆڤاری كۆوار
رۆژنامه‌كانی ئاشتی نامه‌و پاڵه ده‌داته دادگا
09:16 2 Feb 2010
زاری كرمانجی- سۆران: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمانه‌یه‌ك
له هه‌فته‌نامه‌ی ئاشتی نامه‌و بڵ اوبوونهوهی
وتارێك له هه‌فته‌نامه‌ی پاڵه، گۆڤاری كۆوار هه‌ردوو
هه‌فته‌نامه‌كه‌ی دانه دادگا. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی
هه‌ردوو بابه‌ته‌كه موڵكی گۆڤاری كۆوار بوون و
تایبه‌ت بۆ گۆڤاری كۆوار ئاماده كرابوون. سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تی تۆماركردنی سكاڵاكه، پارێزه‌ری
گۆڤاری كۆوار (جخسی ده‌روێش شێروانی) پێی راگه‌یاندین
"ئه‌و دوو بابه‌ته به‌رهه‌می گۆڤاری كۆوار بوون و
پێشتر له ژماره‌كانی (6 و 46) بڵاوبوونه‌وه‌و پاش
چه‌ند مانگێك به‌ده‌ستكاری كردنی به‌شێك له په‌ڕه‌گرافه‌كانیان
و بێ گوێدانه ئیتیكی رۆژنامه‌وانی، به ناوی كه‌سی
دیكه له هه‌ردوو هه‌فته‌نامه‌ی ئاشتی نامه‌و
پاڵه بڵاوبوونه‌ته‌وه. بۆ رێگرتن له‌و دیارده‌یه‌و
وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی نوسه‌ر و گۆڤاری كۆوار، به
پێی یاسای رۆژنامه‌وانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م
سكاڵایه تۆمار ده‌كه‌ین و رێوشوێنی یاسایی ده‌گرینه
به‌ر".
كۆوار، گۆڤارێكی به‌دواداچوونی گشتییه‌و ده‌زگای
زاری كرمانجی مانگانه ده‌ری ده‌كات و تا ئێستا 49
ژماره‌ی لێده‌رچووه.
|
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|