له
رووداوێكی هاتووچۆدا له‌نێو سۆران منداڵێك گیانی
له‌ده‌ستدا
17:09 2 Feb 2010
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانی
گشتی، له رووداوێكی هاتووچۆدا، منداڵێك به‌ناوی
خالید م غدید
گیانی له‌ده‌ستدا.
مامۆستا نه‌بی عه‌وڵا، یاریده‌ده‌ری قوتابخانه‌ی
سه‌رده‌می بنه‌ڕه‌تی پێیڕاگه‌یاندین "له‌كاتی
هاتنه قوتابخانه‌دا، ئه‌و رووداوه روویداوه و
ئه‌و قوتابیه ناوی خالید مغدید بوو پۆلی سێیه‌می
بنه‌ڕه‌تی بووه، كه ویستوویه‌تی له شه‌قامه‌كه
بپه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام تانكه‌رێك به خێرایی هاتووه
و خستوویه‌ته ژێره‌وه و ده‌موده‌ست گیانی له‌ده‌ستداوه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه، ئه‌حمه‌د ستوونی به‌ڕێوه‌به‌ری
ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی سۆرانی گشتی پێیڕاگه‌یاندین "له‌كاتی
گه‌یاندنی منداڵه‌كه به نه‌خۆشخانه، ده‌ركه‌وت
ده‌موده‌ست له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدابوو".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئاماری نه‌خۆشخانه‌ی سۆران، ده‌سگیركردنی
شوفێری تانكه‌ره‌كه‌شی پشتڕاستكرده‌وه و ته‌رمی
منداڵه‌كه‌ش نێردراوه‌ته پزیشكی دادی هه‌ولێر.
|
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|