سه‌نته‌ری
رۆشنبیری سۆران ته‌ماشاخانه‌ی ژیان نمایش ده‌كات
09:09 1 Feb 2010
زاری كرمانجی- سۆران: سبه‌ی سێشه‌ممه 2-2-2010
كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی بنكه‌ی وه‌رزش و
لاوانی سۆران سه‌نته‌ری رۆشنبیری سۆران شانۆگه‌ری
( ته‌ماشاخانه‌ی ژیان ) پێشكه‌ش
ده‌كات. تیپی شانۆی سۆران به سه‌رپه‌رشتی و
هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری سۆران شانۆگه‌ری ( ته‌ماشاخانه‌ی
ژیان) له نووسینی ( مه‌نسووری سه‌فایی و ده‌رهێنانی
ئارام حه‌مه‌فه‌ره‌ج) له هۆڵی بنكه‌ی وه‌رزش و
لاوانی سۆران نمایش ده‌كات. له‌و باره‌وه جه‌لال
سه‌عید ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاگێڕی سه‌نته‌ری
رۆشنبیری سۆران به زاری كرمانجی راگه‌یاند" ئه‌وه
دووه‌مین شانۆگه‌رییه تیپی شانۆی سۆران به سه‌رپه‌رشتی
و هاوكاری سه‌نته‌ره‌كه‌مان پێشكه‌شی ده‌كات، هه‌ڵبه‌ته
ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ بوژاندنه‌وه‌ی بزاڤی
شانۆ له سۆران و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بینه‌ر بۆ ناو
هۆڵه‌كانی شانۆ، شانۆگه‌ری ئه‌و جاره‌ش ده‌قێكی ته‌نز
ئامێزی مه‌نسوری سه‌فاییه‌و له‌لایه‌ن ئارام حه‌مه
فه‌ره‌جه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه‌و دیكۆڕی
شانۆكه‌ش هونه‌رمه‌ند محه‌مه‌د دیدی و رووناكی ره‌مه‌زان
محه‌مه‌د و كاری موزیكیشی له‌لایه‌ن تیپی مۆسیقای
دیانا بۆ ئاماده‌كراوه و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری به
توانای سۆران به‌شدارن تیایدا".
|
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|