به5 كه‌س
هه‌وڵی كوشتنی ئافره‌تێكیاندا
17:09 2 Feb 2010
زاری كرمانجی- رواندز: چه‌ند پیاوێك كه هه‌موویان
خزمی یه‌كترین هه‌وڵی كوشتنی ئافرهتێكیاند ا،
دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كران.
كاتژمێر(1)ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی30-1-2010، ئافره‌تێكی
ته‌مه‌ن (24) ساڵ به‌ناوی ( ئاره‌زوو خالید) كه
(4) ساڵه شووی كردووه، به پێی قسه‌كانی خۆی، له‌لایه‌ن
مێردی‌و كه‌س‌وكاری مێرده‌كه‌یه‌وه به لێدان له‌ماڵ
ده‌رهێنراوه‌و به ئۆتۆمبیێلێكی جۆری گڵانت تا سه‌ر
پێچه‌كانی كاولۆكان بردوویانه دواتر ویستوویانه
به ئۆتۆمبێله‌وه فڕێی بده‌نه ناو خه‌ره‌ند، به‌ڵام
ئافره‌ته‌كه خۆی له ئۆتۆمبێڵا فرێداوه‌ته خواره‌وه
دواتریش له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه، ده‌یباته
ماڵه‌وه‌و ئاگاداری پۆلیس ده‌كاته‌وه، پۆلیسیش
دوای ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ده‌به‌نه نه‌خۆشخانه‌و
چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌نجام ده‌رانی
ئه‌و كاره ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئاره‌زوو له‌مباره‌وه گوتی " بێ ئه‌وه‌ی هیچ
كارێكم كردبێت، له‌لایه‌ن مێرد‌و برای مێرده‌كه‌م
خه‌زوورم‌و خه‌زووری شوباره‌كه‌م، به لێدان له‌ماڵه‌وه
ده‌ریانهێنام‌و به‌ئۆتۆمبێلێكی جۆری گه‌ڵانت منیان
هێنایه سه‌ر پێچه‌كانی رواندز، له‌رێگاش هه‌ر
لێیان ده‌دام، له‌وێش دایان به‌زاندم‌و زۆریان
لێدام‌و به‌ردی گه‌وره‌یان پێداده‌كێشام زۆربه‌شی
جه‌سته‌م شكاوه به‌تایبه‌تی سه‌رم، دواتر
خستمیانه‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌و ویستیان له به‌رزایی
خه‌ره‌ند فرێم ده‌نه ناو رووبار به‌ڵام خۆم
فڕێدایه خواره‌وه".
ئاره‌زوو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی " هه‌موو
ئه‌وانه‌ی منیان هێنابووه ده‌ره‌وه لێیان ده‌دام
ته‌نها مێرده‌كه‌م نه‌بێ كه نه لێیده‌دام نه به‌وانیشی
ده‌گوت لێیمه‌ده‌ن، ئێستاش داوا له یاسا‌و حكومه‌ت
ده‌كه‌م كه مافی من له‌و كه‌سانه بسێنن".
مفه‌وه‌زی پۆلیس ( نه‌هرۆ هۆشیار) كه ئه‌و شه‌وه
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی رواندز ئێشكگر بووه،
له‌باره‌ی ئه‌م رووداوه گوتی " كاتژمێر (2)ی به‌ره
به‌یانی رۆژی30-1-2010، ئاگادار كراینه‌وه كه
ئافره‌تێك به برینداری له ماڵی هاوڵاتی (حه‌مید
شێخه)یه ئێمه‌ش چووینه شوێنه‌كه‌و ئافره‌ته‌كه‌مان
بینی كه گشت گیانی خوێن بوو، بۆیه به په‌له
بردمانه نه‌خۆشخانه‌و ئه‌وانیش ته‌واوی رێگه‌ی
پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدا، دوای ئه‌وه‌ی كه توانیمان
گوفتاری ئافره‌ته‌كه وه‌رگرین بۆ به‌یانی چه‌ند
كه‌سێكی په‌یوه‌ندار به‌م كێشه‌یه‌مان ده‌ستگیر
كرد‌و ئێسته لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه".
نه‌قیب عومه‌ر سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی رواندز
له‌مباره‌وه گوتی " دوای ئه‌وه‌ی كه ئاگادار
كراینه‌وه، ئافره‌تێك به‌برینداری چۆته ماڵی
هاوڵاتییه‌ك له كاولۆكان، هێزه‌كانمان نارده ئه‌وێ‌و
لێكۆڵینه‌وه‌مان كرد‌و چه‌ند كه‌سێكمان ده‌ستگیر
كردووه". |
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|