رێژه‌یه‌كی
زۆر له شوفێران سه‌رپێچى ده‌كه‌ن
11:49 6 Feb 2010

زاری كرمانجی-سۆران: ته‌نها له ماوه‌ی (3)
كاتژمێردا (63) شوفێر له گڵۆپی سووری هه‌ر دوو
ترافیكلایتی نزیك قائیمقامییه‌ت و ده‌روازه‌ی
شاریان داوه.
یه‌كێك له‌و پۆلیسانه‌ی كه له ترافیك لایتی نزیك
قائیمقامیه‌ت وه‌ستا بوو، گوتی " ته‌نها له نێوان
كاتژمێر(9)ی به‌یانی تا (12)ى نیوه‌رِۆ (47) شوفێر
له گڵۆپی سووریانداوه، ئه‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها
ئه‌وانه‌ن كه توانیومه ژماره‌كانیان بنووسم، ئه‌گه‌ر
نا ژماره‌یان زیاتره",
ئه‌و پۆلیسه نه‌یشارده‌وه "زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له گڵۆپی سوور ده‌دن، شوفێره‌كانی گه‌نجن، به‌ڵام
ئۆتۆمبێلی ده‌زگاكان باشترن".
|
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|