ئه‌مین
ته‌ها: نه‌شته‌ر گه‌رییه‌كى هه‌ڵه‌یان بۆ
ئه‌نجامدام
11:49 4 Feb 2010
زارى كرمانجى-سۆران: ئه‌مین ته‌ها حه‌مۆ، ته‌مه‌نى
20 ساڵه و پێشمه‌رگه‌یه و دانیشتووى گوندى شیوه
گه‌رمكى سه‌ربه ناحیه‌ى سیده‌كانه، ده‌ڵێت "به‌هۆى
هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكیه‌وه نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى هه‌ڵه‌م
بۆ ئه‌نجامدرا".
ئه‌مین كه به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یه‌وه له‌ناو
جێگه كه‌وتبوو، بۆ هه‌فته‌نامه‌كه‌مان دواو گوتی
"له‌كاتى ده‌وامى پێشمه‌رگایه‌تى له گوندى ده‌رهۆلا،
له ناكاو تووشى ئازارى سك بووم، داوام له به‌رپرسه‌كه‌م
كرد كه بارم زۆر خراپه و پێویستیم به‌نه‌خۆشخانه
هه‌یه، ئه‌ویش مۆڵه‌تى پێدام، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى
نه‌خۆشیه‌كه‌م هاتمه ناحیه‌ى سیده‌كان و سه‌ردانى
نورینگه‌م كرد، دوایى ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ری
پێویستیان بۆ ئه‌نجامدام، شه‌و له سیده‌كان مامه‌وه
تا به‌یانى، به‌ڵام هه‌ستم كرد كه بارى ته‌ندروستیم
خراپتر بوو، دووباره منیان برده‌وه نه‌خۆشخانه‌ى
سیده‌كان، له‌ویش رێوشوێنى پزیشكیان بۆ گرتمه‌به‌رو
منیان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى سۆران كرد".
دوایى گه‌یشتنم بۆ نه‌خۆشخانه‌ى سۆران، ته‌نها
پشكنینى خوین و تیشكیان بۆ كردم، تاكو كاتژمێر 7 و
40 ده‌قیقه‌ى شه‌و، ئینجا پێیان گووتم تۆ قورعه‌ى
گه‌ده‌ت ته‌قیووه، ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ
بكرێت، له شه‌وى 24-25-1-2010 نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ
ئه‌نجام، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه نه‌شترگه‌ریه‌كه
به‌هه‌ڵه بووه، چونكه گه‌ده هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بووه،
به‌ڵكو نه‌خۆشیه‌كه ریخۆڵه كوێره بووه، دواتر
نه‌شته‌رگه‌رى رێخۆله كوێره شیان بۆ ئه‌نجام دام،
واتا به‌هۆى هه‌ڵه‌یه‌كى پزیشكى دوو نه‌شته‌رگه‌ریم
بۆ كراوه".
له‌مباره‌وه په‌یوه‌ندیمان كرد به دكتۆر ستار سه‌لیم،
پسپۆرِى نه‌شته‌رگه‌رى له نه‌خۆشخانه‌ى سۆرانى
گشتى، گوتى "ئه‌و هاوڵاتییه كاتىَ سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مانى
كرد، به‌رده‌وام ده‌یگوت من كێشه‌ى گه‌ده‌م هه‌یه،
دیاربوو ژانه‌كه‌شى له شوێنى گه‌ده‌ى بوو، چونكه
په‌نجه‌مان له هه‌رشوێنێك داده‌نا، ئه‌و ده‌یگوت
شوێنى گه‌ده‌م ژانى هه‌یه، پشكنینیشمان بۆ شوێنى
ریخۆڵه كوێره‌ى كرد هیچ نیشانه‌ى به‌شوێنى ریخۆڵه
كوێره‌ى نه‌ده‌چوو، بۆیه له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى
ده‌بێت كام شوێن پێشبینى ده‌كه‌یت ئه‌م شوێنه ده‌كه‌یته‌وه،
ده‌ر ئه‌نجام له‌سه‌ر ناوكى ده‌رزێكمان كرده‌وه‌و
ته‌ماشاى گه‌ده‌مان كرد هیچ كێشه‌یه‌كى نه‌بوو،
ئینجا ریخۆڵه‌م هێنا ده‌رىَ و سه‌یرم كرد له‌ناو
ریخۆڵه‌كانى ئیلتیهاب هه‌بوو، دواى بۆم ده‌ركه‌وت
كه له‌لاى ریخۆڵه كوێره گرێیه‌ك هه‌یه، ئنجا
شوێنى ریخۆڵه كوێره‌م كرده‌وه‌و گرێیه‌كم به‌جوانى
لاداو پاكم كرده‌وه، دوایى هه‌ردوو شوێنه‌كه‌م
دووریه‌وه بىَ ئه‌وه‌ى ده‌ست كارى گه‌ده‌و دوازده
گرىَ بكه‌م". ئه‌م پزیشكه ئاماژه‌شى به‌وه‌دا "كه
به‌رله‌وه‌ى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بكه‌م، به كه‌س و
كارى نه‌خۆشه‌كه‌م گووت "من پێشبینى ده‌كه‌م نه‌خۆشى
گه‌ده‌ى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بێت هه‌ر
شتێكى دیكه‌ى پێویست بێت بۆى ده‌كه‌م، ئه‌و شوێنه‌ش
كه له سه‌ره‌تا كردمانه‌وه، پێى ده‌گوترێت
كردنه‌وه‌ى پشكنینى سكى، كردنه‌وه‌ى دووه‌میش نه‌شته‌رگه‌ریه
كه‌بوو كه گرێیه‌كه‌م لێى ده‌ركرد و دام خسته‌وه‌و
زۆر سه‌ركه‌وتووش بوو". |
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|