لیسته‌كانی په‌رله‌مانى كوردستان به‌جیا سه‌ردانى
چۆمان ده‌كه‌ن
10:13 8 Feb 2010
زاری كرمانجی-چۆمان: ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا
شاندی جیا له فراكسیۆنه‌كانی لیسته‌كانی
په‌رله‌مانی كو ردستان به‌جیا سه‌ردانى قه‌زاى
چۆمانیان كرد، هه‌ندێك له هاوڵاتییانیش ئه‌و
جۆره هاتنه‌ی فراكسیۆنه‌كان به‌بێ سوود و
به‌مه‌به‌ستی پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌زانن.
عه‌بدولواحید گوانى، قائیمقامى چۆمان له‌باره‌ی
ئه‌و جۆره سه‌ردانانه‌وه گوتی "هاتنى ئه‌و
شاندانه بۆ سنووره‌كه، بایه‌خى خۆی هه‌یه و له
نزیكه‌وه ره‌وشى ناوچه‌كه ده‌بینن و ده‌توانن
له‌لاى خۆیان پرِۆژه‌ى تایبه‌ت به
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گونده‌كان و بایه‌خدان به‌ژیان
و گوزه‌رانى خه‌ڵك بده‌نه سه‌رۆكایه‌تى
په‌رله‌مان و حكومه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ى له
تواناى ئێمه هه‌بێت سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزارى
بۆ هاوڵاتییان درێغیمان نه‌كردووه، به‌ڵام
ئه‌ندامانى په‌رله‌مانیش رۆڵ و كاریگه‌رى خۆیان
ده‌بێت بۆ بوژانه‌وه‌ى گونده‌كان".
محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی قه‌زای
چۆمانه و بۆچوونێكى جیاوازى له‌سه‌ر هاتنی
شانده‌كانى په‌رله‌مان هه‌بوو، ئه‌و گوتى "هاتنى
ئه‌و شاندانه جگه له شتێكى رۆتینى هیچى تر
نییه، چونكه ئه‌وانه ناتوانن كێشه‌و گرفته‌كانى
ئه‌و خه‌ڵكه به‌شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر چاره‌سه‌ر
بكه‌ن، من واى ده‌بینم ده‌بێت هاتنى هه‌ر كه‌سێك
بۆ شوێنێك به‌رنامه‌و كاریگه‌رى خۆى هه‌بێت، ئێمه
ده‌نگمان به په‌رله‌مان داوه، ئه‌ركمان خستۆته
سه‌رشانى ئه‌وان، به‌ڵام كه ئه‌وان نه‌توانن دواى
چه‌ندین ساڵ كارێكی وابكه‌ن كه خه‌ڵكی چۆمانیش
له پێشینه‌ى خانووبه‌ره سوودمه‌ندن بن،
هه‌مووجاریش داوای چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته
ده‌كه‌ین، كه چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌ى هاتنى
به‌خێریان بۆچییه؟".
به‌ڵام حوسێن ئیبراهیم، سه‌باره‌ت به هاتنى
شانده‌كانى په‌رله‌مان ده‌ڵێت "هاتن باشتره له
نه‌هاتن، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وانیش ئه‌وه بزانن كه
نوێنه‌رى ئێمه‌ن، واته ده‌بێت كار بۆ خه‌ڵكه‌كه
بكه‌ن، كاتێك گوتیان گونده‌كان چۆل ده‌كرێن،
شاندێك هات گوتمان بابزانین ئاخۆ شاندى په‌رله‌مان
رێگر ده‌بێت له چۆلبوونى گونده‌كان، به‌ڵام
به‌داخه‌وه تا ئێستا په‌رله‌مان نه‌یتوانیوه
پرِۆژه‌یه‌كی جددی بۆ رێگرى له چۆلبوونى
گونده‌كان بخاته‌رِوو، كه‌واته هاتنیان زۆر باشه
به‌و مه‌رجه‌ى به‌رهه‌مى هه‌بێت".
دڵشاد ئیبراهیم، سه‌باره‌ت به هاتنى شانده‌كانى
په‌رله‌مانى كوردستان گوتى "به‌شێكیان بۆ
پرِوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردنى داهاتووه، به‌شێكیان
بۆ ئه‌وه‌یه بزانن ئایا خه‌ڵك تا چه‌ند
له‌حكومه‌ت رازییه، بۆیه پێویست ده‌كات هه‌ر
شاندێك كه سه‌ردانى ناوچه‌یه‌ك ده‌كات، بتوانێت
هیچ نه‌بێت له‌گه‌ڵ چین وتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا
كۆبێته‌وه، چونكه ئه‌و شاندانه‌ى هاتوون، تا
ئێسته نه‌مان بینوه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گه‌نجى
رۆشنبیرى بىَ لایه‌نى ئه‌وشاره دابنیشن و كێشه‌و
گرفته‌كانیان له ده‌فته‌رى یادگاریه‌كانیان تۆمار
بكه‌ن، هه‌ر كه دێن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكى
ده‌ورووبه‌رى سیاسى خۆیان، یان ریش سپی و چه‌ند
كه‌سێكى دیاریكراو كۆده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش وا
ده‌كات خه‌ڵكى بێلایه‌ن هه‌ست به‌بىَ خاوه‌نى
بكات، به‌تایبه‌ت گه‌نجى رۆشنبیر و سه‌ربه‌خۆكان
". |
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|