قبوڵ ناكرێت مزگه‌وت بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كار بهێندرێت
10:13 8 Feb 2010
زاری كرمانجی-سۆران: به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به
هه‌فته‌نامه‌كه‌مان گه‌یشتووه، رێگه نادرێت ه یچ
لایه‌نێك و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی مزگه‌وت بۆ
پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار بهێنن.
له نووسراوێكیاندا كه ئاراسته‌ی هه‌ر چوار
قائیمقامی ده‌ڤه‌ری سۆران كراوه،
به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌قافی سۆران، داوا له
قائیمقامه‌كان ده‌كات، كه به نووسراوی فه‌رمی
سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاگادار
بكه‌نه‌وه، كه مزگه‌ت بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی سیاسی
به‌كار نه‌هێنن.
له‌و نووسراوه كه دانه‌یه‌كی ده‌ست زاری كرمانجی
كه‌وتووه و به ژماره(162) و له رۆژی27-1-2010،
ده‌رچووه تێیدا هاتووه، به‌كارهێنانی مزگه‌وت بۆ
پرِوپاگه‌نده و كاری سیاسی جگه له‌وه‌ی
پێشێلكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه،
له‌هه‌مانكاتیشدا زیان گه‌یاندنه به
پیروَزییه‌كانی مزگه‌ت".
له به‌شێكی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه "كۆمسیۆنی
باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش به‌كارهێنانی
مزگه‌وتی بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن یاساغ
كردووه".
ئه‌و نووسراوه له كاتێكدایه كه واده‌ی ده‌ست
پێكردنی پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك
بۆته‌وه، له هه‌مانكاتیشدا چاودێرانی سیاسی
پێیانوایه "حزبه ئیسلامییه سیاسییه‌كان بۆ
راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ لای خۆیان په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر پیرۆزییه‌كانى خه‌ڵك و وه‌ك
كه‌ره‌سته‌یه‌كی پرِوپاگه‌نده‌كردن مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش دووره له هه‌رجۆره
نه‌ریتێكى ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه
پێویسته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی
هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌ك ته‌نها له به‌كارهێنانی
مزگه‌وت بۆ پرِوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی
هه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته له به‌كارهێنانی هه‌ر
جۆره پیرۆزییه‌كی دیكه‌ی ئایینی رێگر بێت". زۆرێك
له هاوڵاتییانیش په‌نا بردنه به‌ر پیرۆزییه‌كان
له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌كان به‌جۆرێك له پێشێلكردنی
پیرۆزییه‌كان ده‌زانن و پێیان وایه "حزبه
ئیسلامییه سیاسییه‌كان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌یانتوانیوه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ
چاكسازی و خزمه‌تكردن و باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك
هه‌بێ، بۆیه بۆ راكێشانی سه‌رنجى خه‌ڵك بۆ لای
خۆیان ده‌ست ده‌كه‌ن به لێدانی هوتافی ئایینی و
خه‌بات كردنیان بۆ ئایینی ئیسلام، له‌كاتێكدا
ئه‌وانیش خه‌ریكی سیاسه‌ت كردنن و هیچ
جیاوازییه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی
دیكه". |
|
كۆوار |
زارى
كرمانجى |
|
 |
 |
|
ئه‌رشیفى كۆوار |
ئه‌رشیفى زارى كرمانجى |
|