|
|
|
|
|
گورگ
20 سه‌ر ئاژه‌ڵیان خواردووه
ماوه‌یه‌كه گه‌له‌گورگێك له
دۆڵى بالیسان، زیاتر له 20 سه‌ر ئاژه‌ڵى
دانیشتووانى ناوچه‌كه‌یان
خواردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى هه‌واڵ به سایتى زارى كرمانجى
گوت "ئه‌و گه‌له گورگه ماوه‌یه‌كه
له دۆڵى بالیسان په‌یدابووه، به‌رده‌وام په‌لامارى ئاژه‌ڵه‌كانى
خه‌ڵكى ئه‌و دۆڵه ده‌ده‌ن، تا ئێستا زیاتر له 20 سه‌ر ئاژه‌ڵیان
خواردووه".ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هۆكارى زۆربوونى گورگیشى بۆ ئه‌وه
گه‌رِانده‌وه، كه ئێستا خه‌ڵكى كه‌متر ئه‌و ئاژه‌ڵه
درِندانه ده‌كوژن و گوتى "ئێستا وه‌ك جاران نیه، خه‌ڵك زۆر
كه‌م روو ده‌كه‌نه چیاكان، له‌به‌رئه‌و ئاژه‌ڵه كێویه‌كان
زۆربوونه". |
|
برِێك كه‌لوپه‌ل درایه باخچه‌كانى ساوایانى رواندز

سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى 9/10/2008،
سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رواندز، به‌هاوكارى قایمقامیه‌تى قه‌زاى
رواندز، برِێك كه‌لوپه‌لى به‌سه‌ر هه‌ردوو باخچه‌كانى ساوایانى
رواندز و ژیلا دابه‌شكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌رى رۆشنبیرى رواندز، به سایتى زارى
كرمانجى راگه‌یاند "كه‌لوپه‌له‌كان بریتى بوون له 27 دۆشه‌ك،
هه‌روه‌ها په‌رده و موكێت بۆ هه‌ردوو باخچه‌ى ساوایانى رواندز
و باخچه‌ى ساوایانى ژیلا، كه ده‌كه‌وێته گه‌رِه‌كى پاشاى گه‌وره
(كاولۆك)". |
|
به‌ره‌به‌یانى
ئه‌مرِۆ ئافره‌تێك خۆى كوشت
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرِۆ
8/10/2008، له گوندى بادلیانى سه‌ر به ناحیه‌ى دیانا، ئافره‌تێكى
ته‌مه‌ن 33 سالاَن، كه خاوه‌نى 3 منداڵه،
به هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌لاَیه‌تى، به گولله خۆى
كوشت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له پۆلیسى سۆران،
وێرِاى پشترِاستكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه به سایتى زارى
كرمانجى گوت "به‌پێى زانیارى ئێمه‌ش، ئه‌و ئافره‌ته بۆ خۆى
خۆى كوشتووه". |
|
پۆلیس هاولاَتیه‌كى برینداركرد
سه‌ر له‌به‌یانى رۆژى 7/10/2008، له نزیك گوندى هاودیان و له‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ى ئه‌و ماوه‌یه‌ى دوایى له‌و شوێنه دروستكراوه،
به‌هۆى لێدانى بیرێكى ئیرتیوازى كێشه و ده‌مه‌قاڵى له نێوان
پۆلیس و هاولاَتیانى ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دروستبوو، له ئه‌نجامدا
هاولاَتیه‌ك
به‌ناوى حارس ئه‌حمه‌د، به گولله‌ى پۆلیس برینداربوو.
عه‌مید ئه‌سكه‌نده‌ر به‌رِێوه‌به‌رى پۆلیسى سۆران، له‌وباره‌یه‌وه
گوتى "سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه لێدوانم بۆ هیچ ده‌زگایه‌كى
راگه‌یاندن نه‌داوه، چونكه كێشه‌یه‌كى وانه‌بووه و چاره‌سه‌ر
كراوه". |
|
براوه‌كانى پێشبرِكێى رادیۆى زارى كرمانجى خه‌لاَتكران
كاتژمێر 3ى دواى نیوه‌رِۆى دوێنىَ 6/10/2008، له باخچه‌ى ده‌زگاى
زارى كرمانجى، به ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى هاورِێیانى
رادیۆى زارى كرمانجى، له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى
سۆران، خه‌لاَت به‌سه‌ر 29 براوه‌ى به‌شداربووى به‌رنامه‌ى
پرسیارى ره‌مه‌زان دابه‌شكرا.
ئه‌و خه‌لاَتانه له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى
سۆران ئاماده‌كرابوون، بۆ ئه‌و 29 براوه به‌شداربووه‌ى، كه
له رێگاى ته‌له‌فونه‌وه په‌یوه‌ندیان به به‌رنامه‌كه‌وه
كردبوو، له كۆى 2708
په‌یوه‌ندى. |
|
كچۆڵه‌یه‌كى 4 سالاَن به‌ر ته‌زووى كاره‌با كه‌وت
شه‌وى 5-6/10/2008، له‌گه‌رِه‌كى هه‌ندرێنى شارى سۆران، كاره‌با
له كچۆڵه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 4 سالاَنیدا به‌ناوى فاتیمه محه‌مه‌د
عه‌بدلواحید و كوشتى.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له رووداوه‌كه، به سایتى زارى
كرمانجى گوت "ئه‌و منداڵه ده‌سكارى كاره‌باى كردبوو و به‌ر ته‌زووى
كاره‌باكه‌وتبوو، دواى رووداوه‌كه‌ش ماڵه‌وه‌یان گه‌یاندبوویانه
نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سۆران، به‌لاَم له‌وىَ گیانى له‌ده‌ستدابوو". |
|
كۆمه‌ڵێك
پرِۆژه له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى قه‌سرىَ ئه‌نجام ده‌درێن
له‌سه‌ر بوودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێك
پرِۆژه له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى قه‌سرێ، سه‌ر به قه‌زاى چۆمان
ئه‌نجام ده‌درێن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناحیه‌ى قه‌سرێ پێى راگه‌یاندین
"پرِۆژه‌كان بریتین له كۆنكریت كردنى كۆلاَنه‌كان و
دروستكردنى دیوارى پاڵپشت، كه ئه‌مانه به كۆتا هاتوون، هه‌روه‌ها
پرِۆژه‌ى دروستكردنى یاریگاى چیمه‌نى ده‌سكرد و قوتابخانه‌یه‌كى
12 پۆلى، جگه له دروستكردنى كۆمه‌ڵگه‌ى كارگێرِى له قه‌سرىَ". |
|
به‌هۆى
چه‌ند رووداوێكى هاتووچۆ
ژماره‌یه‌ك هاولاَتى له رۆژانى جه‌ژندا گیانیان له ده‌ستدا
له 3 رۆژى رابردووى جه‌ژندا، ژماره‌یه‌ك هاولاَتى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى
سۆران، له‌چه‌ند رووداوێكى هاتووچۆ برینداربوون و گیانیان له‌ده‌ستدا.
كه 2 له‌و هاولاَتیانه خه‌ڵكى گوندى گه‌ره‌وانى سه‌ر به قه‌زاى
رواندزن.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌و خێزانه، به سایتى زارى كرمانجى
راگه یاند
"ئه‌و 2 كه‌سه له‌كاتى سه‌ردانى خزم و ناسیاوانیان، له نزیك
هیران و نازه‌نین سنورى شه‌قلاَوه، به‌هۆى وه‌رگه‌رِانى
ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌ر له‌و رووداوه،
یه‌ك.. دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه".
له‌لایه‌كى دیكه، رۆژى دووه‌مى جه‌ژن، له گه‌رِه‌كى 26ى
گولاَنى شارى سۆران، ئۆتۆمبێلێك خۆى له منداڵێكى ته‌مه‌ن 7
سالاَندا به‌ناوى شه‌یما سیهاد، دواى ئه‌وه‌ى منداڵه‌كه گه‌یاندرایه
نه‌خۆشخانه و دوو رۆژ له نه‌خۆشخانه‌دا مایه‌وه، به‌هۆى
زۆرى ئه‌و ئازاره‌ى پێیگه‌یشتبوو، رۆژى 3/10/2008 گیانى له‌ده‌ستدا". |
|
به‌هاوكارى دوكانداره‌كان سه‌نته‌رى بازارِى سۆران پاككرایه‌وه
كاتژمێر 8ى ئێواره‌ى یه‌كشه‌ممه 28/9/2008، قایمقامیه‌تى
سۆران به‌هاوكارى شاره‌وانى سۆران و دوكانداره‌كانى نێو سه‌نته‌رى
شار، هه‌ڵمه‌تێكى پاككردنه‌وه‌ى نێو بازارِى ئه‌نجامدا.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى
سۆران، به‌سایتى زارى كرمانجى گوت "دواى ئه‌نجامدانى پرِۆژه‌ى
جوانكارى، پێویست بوو بازارِه‌كه‌ش پاك بكرێته‌وه له زبڵ و
پاشماوه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هه‌لمَه‌ته ئه‌نجامدرا". |
|
هاولاَتیه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا و 2ى دیكه‌ش برینداربوون
ئێواره‌ى دوێنىَ 27/9/2008، له‌سه‌ر رێگاى نێوان گوندى وه‌رده-
قه‌زاى چۆمان، به‌هۆى وه‌رگه‌رِانى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پیكاب دێر،
هاولاَتیه‌ك به‌ناوى نه‌مام حه‌مه‌ده‌مین گیانى له‌ده‌ستدا و
دوو هاولاَتى دیكه‌ش به‌ناوه‌كانى محه‌مه‌د عه‌لى و گزنگ عومه‌ر
به سه‌ختى برینداربوون، كه ئه‌و 3 كه‌سه ئه‌ندامى یه‌ك
خێزانن و پیاوه‌كه هاوسه‌رى هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى چۆمان، به سایتى زارى كرمانجى
راگه‌یاند "دواى رووداوه‌كه به ماوه‌یه‌كى كه‌م، نه‌مام
گیانى له‌ده‌ستدابوو، ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش فریاگوزارى سه‌ره‌تاییمان
بۆ كردن، به‌لاَم له‌به‌ر سه‌ختى برینه‌كانیان، ناردنمانه نه‌خۆشخانه‌ى
ئیمرجنسى هه‌ولێر".
سه‌باره‌ت به‌هۆكارى رووداوه‌كه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسى
هاتووچۆى چۆمان، به‌سایتى زارى كرمانجى گوت "ئه‌و رووداوه به‌هۆى
كه‌موكورتیه‌كى ته‌كنیكى ئۆتۆمبێله‌كه روویداوه".
|
|
100 خانوو بۆ ئاواره گه‌رِاوه‌كانى ئێران دروست ده‌كرێت
نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر، رۆژى هه‌ینى ئاشكراى كرد، له‌ماوه‌ى
چه‌ند رۆژى داهاتوو، به‌هاوكارى رێكخراوى هابیتات، له سۆران
پرِۆژه‌ى دروستكردنى 100 خانوو ده‌ست پێده‌كرێت،
بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ى سالاَنێك له ئێران بوونه و ئێستا گه‌رِاونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بودجه‌ى پرِۆژه‌كه‌ش، پارێزگارى هه‌ولێر گوتى "نیوه‌ى
تێچووى پرِۆژه‌كه له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاى هه‌ولێره
و نیوه‌كه‌ى دیكه‌شى رێكخراوى هابیتات ته‌رخانى كردووه".
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه كرمانج عزه‌ت قایمقامى سۆران رایگه‌یاند "زه‌وى
بۆ ئه‌م پرِۆژه‌یه ته‌رخانكراوه و ئێستا له قۆناخى نه‌خشه‌كێشاندایه". |
|
|