Share on facebook
یانەی دلكورد، پێناسەی نەتەوە، نیشتیمان، كورد و كوردستان
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 12:42


جەلال سەعید
یانەی دالكورد لە ساڵی 2004 لە سەر دەستی كۆمەلێك كوردانەی هاندەران لە وڵاتی سوید دامەزراوە و لە ماوەی 13 ساڵی تەمەنیەوە توانی بەئاستێكی بەرز و لێهاتوو دەركەوێت و ساڵ بە ساڵ سەركەوتن تۆمار بكات تاكو لە وەرزی ئەمساڵدا لە خولی یانە پلە یەكەكانی سویدی سەركەوتن بۆ خولی یانە پلە نایابەكانی سوید بە 58 خال مسۆگەر كرد.
سەركەونتی یانەی دالكورد بۆ خولی پلە نایابەكانی سویدی، پێشكەوتن و پێشووەچونێكی گەورەی تۆپی پێی یانەكەیە.
یانەی دالكورد بۆ یەكەم جار لە خولی یانە پلە 7 بەشداری كرد و لە ماوەی 13 ساڵ توانی بگاتە خولی یانە پلە نایابەكانی سویدی.
جەماوەر و هاندەرانی كوردستان لە ئەوروپا و وڵاتی سوید بەشێوەیەكی گەورە و جوان هانی یانەی دالكورد دەدەن، بە چاوی پێناسەی نەتەوەی كورد و كوردستان سەیری دەكەن.
لۆگۆی یانەكەش كە ئالای كوردستانە ئەو گوزارشتە و راستییە نیشان دەدەن، لە كاتی ئەنجامدانی یارییەكانیشی جەماوەر و هاندەران و یاریزانانی بە ئالای كوردستان جوانی كوردستان دەخەنە نێو یاریگا و گۆرەپانی یاری.
یەك میلۆن و نیو جەماوەی و هاندەریشی لە تۆری كۆمەلایەتی فەیسبووك لایەنگیری چاودێری سەركەوتن و چالاكییەكانی یانەكە دەكەن.
یانەی دالكورد خاوەن یاریگایەكی 6500 كورسی هاندەرانە، لە شاری بۆرلنجا لە هەرێمی دالارنایە، لە رووی دارایشییەوە لەئاستێكی باشدایە و لە توانایدا هەیە گرێبەست لەگەڵ یاریزانان واژوو بكات.
یانەی دالكورد لە سەرەتا زۆربەی یاریزانانی، كوردی شاری ماردین بوون، بەڵام ئیستاكە جگە لە یاریزانانی كورد، خاوەن كۆمەلێك یاریزانی نەتەوەی جیاوازە.
ئەوەی جێگای تێڕامانە یانەی دالكورد بەچەندین یاریزانی نەتەوەكانی جیاواز، گوزارشت و بەرگری و پێناسەی كوردستانیانە دەخاتە بەرچاوان.
یانەی دالكورد لە كوردستان، قوتابخانەیەكی  تۆپی پێی دامەزراندوە بۆ پێگەیاندن و فێركردنی یاریزانانی تەمەن بچووك بەشێوەیەكی تەندروست و زانستی بۆ گەیاندنیان بەئاستێكی باش تاكو لە داهاتوودا سوودبەخش بن بۆ یانەكە و بۆ یانەكانی كوردستان.