Share on facebook
قوتابیان لە نەخۆشیەكانی پەتای سكچوون و كولێرا هۆشیار دەكرێنەوە
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 18:20

زاری كرمانجی-سۆران: بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی كولێرا و سكچوون، تیمێكی تەندروستی لەبەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، رێنمایی خۆپاراستن دەگێنێتە قوتابیانی پەروەردەو كۆلێژو پەیمانگاكان.

بەختیار یوسف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی كولێرا و پەتای سكچون و ڕشانەوە، تیمێكی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی  سۆران، سەردانی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران و پەیمانگەی تەكنیكی سۆران و فاكەڵتەكانی ئەدەبیات و زانستی و ئەندازیاری زانكۆی سۆران نیان بەسەركردەوە، وێڕای پێدانی رێنماییەكانی خۆپاراستن لەو نەخۆشیانە، چەند پۆستەرو بڵاوكراوەیەكیشیان بڵاوكردەوە، تا ببێتە هۆی زیاتر هۆشیاركردنەوەی قوتابیان، بۆ خۆپاراستنیان لەو جۆرە نەخۆشیانە".

گووتیشی "ئەم ئاگاداركردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران، لە كاتێكدایە كە ئەگەری بڵاوبونەوەی نەخۆشی كولێرا و پەتای سكچوون و ڕشانەوە هەیە لەدەڤەری سۆران و پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن".