Share on facebook
سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی بۆ زیان لێكەوتووانی بومەرزەكە بڵاو دەكاتەوە
دووشەممە, 13 تشرینی دووەم 2017 19:43


زاری كرمانجی : مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی شەوی رابردوو دەنێرێت و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكان دەکات.


دەقی پەیامەکە


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.


بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.  لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە دەزانین.


مسعود بارزانی

13ـی 11ـی 2017