Share on facebook
پەروەردەی رواندز: هەلی دامەزراندنی بۆ مامۆستایان راگەیاند
سێ شەممە, 14 تشرینی دووەم 2017 15:58

زاری كرمانجی-رواندز: بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز، دوو مامۆستا بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت و رێنمایی و مەرجی وەرگرتنیان بڵاو دەكاتەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، كە كۆپیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا ئەوە خراوەتە روو "بەڕێوەبەرایەتییەكەمان پێویستی بە دوو پلەی لە (شوێن دانان) مامۆستا هەیە بەشێوەی  گرێبەست، بۆ قوتابخانەكانی شەهیدانی بنەڕەتی وەرتێی تێكەڵا و قوتابخانەی مانازی بنەڕەتی- لە خانەقا،

بەو مەرجانەی خوارەوە:

- یەكەم پسپۆری زانستە گشتییەكان بێت و دەرچووی كۆلێژی بنیات بێت، دووەم پسپۆری (هونەر) بێت و دەرچووی پەیمانگی هونەرە جوانەكان بێت، ئارزوو مەندان دەتوانن ڕۆژی یەكشەممە 12-11-2017 تاكو 16-11-2017 سەردانی بەشی خۆیەتی پەروەردەی رواندز بكەن، بەمەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی