Share on facebook
بنکەی گەشتوگوزاری رواندز نەخشە و رێبەری گەشتیاری دابین دەکات
پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 20:34


سوبحان شکۆ- رواندز
ئەمرۆ دووشەمە ١٤ی ١٢ی ٢٠١٧، بنکەی گەشتوگوزاری رواندز بە ھاوکاری سەنتەری رۆشنبیری رواندز، چەندین پێداویستی گەشتیاری لە سنووری بنکەکەیان بۆ پەیمانگا و قوتابخانەکان دابین کرد.
چیا محەممەد حەسەن، بەرپرسی بنکەی گەشت و گوزاری رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند:"بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بە هاوكاری سەنتەری رۆشنبیری رواندز، سەردانی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رواندز و قوتابخانەكانی (ئامادەیی رواندزی كوران، دواناوەندی شەمامکی كچان، دواناوەندی هێشووی كچان، قوتابخانەی رواندزی بنەرەتی كوران، ئارمووشەی بنەرەتی تێكەڵاو) كرد، بە مەبەستی پێشكەش كردنی چەندین رێبەری گەشتیاریی و نەخشەی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان ھاوکات رێبەری ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری قەزاکانی(رواندز، سۆران، چۆمان، مێرگەسۆر).
گوتیشی:" بۆ پێشوازی لە رۆژی ئاڵای كوردستان، چەند ئاڵایەكی كوردستانمان بۆ قوتابخانەكان كردە دیاری".
شایەنی باسە،  ١٧ی ١٢ی ھەموو ساڵێک بە رۆژی ئاڵای پیرۆزی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە، ساڵانە دەیان چالاکی بەم بۆنەیە لە تەواوی ھەرێمی کوردستان بەرێوەدەچێت.