Share on facebook
لە سۆران رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێ
پێنج شەممە, 14 کانونی یەکەم 2017 20:39


ZKW : هەژار حەكیم- سۆران، بڕیاروایە رۆژی 17ی 12 كە دەكاتە رۆژی یەكشەمە، لە مەراسیمێكدا رۆژی ئاڵای كوردستان لە سۆران پیرۆز دەكرێ.
نوسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان، بە بەرزكردنەوەی (20)ئاڵای كوردستان لە فلكەی ئاڵا – سۆران مەراسیمێك ساز دەكات و هەروەك لە بانگهێشتنامەكەیان هاتووە كە مەراسیمەكەیان بۆ وەفاداریی خوێنی شەهیدان و ئاڵای پیرۆزی كوردستانە. لەمبارەیەوە بەرپرسی نوسینگەی سۆرانی دەزگای پاراستنی ئاڵای كوردستان نوورەدین دری بە زاری كرمانجی راگەیاند كە ساڵانە مەراسیمی هاوشێوە لە سۆران ئەنجام دەدەن، بۆ ئەوەی بەهاو پیرۆزیی ئاڵای كوردستان زیاتر بێ، هاوكات راشیگەیاند كە دەمانەوێ مەراسیمەكەی ئەمساڵ جیاوازتر بێ لە ساڵانی رابردوو، چونكە نەیارانمان هەواڵیاندا ئاڵای كوردستان بێننە خوارەوە، بۆیە پێیان دەڵێین ئاڵای كوردستان هەر بەرز و شەكاوەیە و بە پیرۆزیش دەمێنێتەوە بۆیە ئەمساڵ 20 ئاڵای گەورە هەڵدەكەین.
جێی ئاماژەیە 17ی12ی هەموو ساڵێك لە هەرێمی كوردستان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوە.