Share on facebook
كردنەوەی كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر سەرمایەكی دەوڵەمەندە
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 14:33

راپۆرت محەمەد ئامۆكەیی هەریر
كارگەی قتووبەندی ئاوەتەماتەی هەریر یەكێك بوو لەو كارگانەی رۆژانە بەهەزار قوتووئاوی تەماتە و شەربەتی میوەجاتی بەرهەم دهێناو و بەرهەمەكەشی بەشی پڕكردنەوەی بازاڕەكانی كوردستانی دەكرد و بە سەدان هاووڵاتی و دەرچوی زانكۆ و پەیمانگا كان و هاووڵاتی ئاسایی كاریان لەم كارگەیە دەكرد، ماوەی چەند ساڵیشە كارگەكە داخراروە و ئەو كارمەندانەی بە گرێبەست لە كارگەكە كاریان دەكرد دابەشكران بەسەر فەرمانگەكانی تری حكومەت و تەنیا پاسەوانەكان  و چەند كارمەندێكی تر لەوێ ماونەتەوە هەموو ئامێرەكانی كارگەگەش ماون  دووبارە دەتوانرێت كارگەكە بەگەڕ بخرێتەوە و بە قسەی دانیشتووانی دەڤەركەش كە قسەیان بۆ زاری كرمانجی كردوە كردنەوەی كارگەكە سودێكی زۆری دەبێت بۆ دانیشتووانی هەریر و دەوروبەری هەروەها ئێستاحكومەتی هەرێم تووشی قەیرانی دارایی بووە خەڵكێكی زۆر بێ كارن و هاوولاتیان داوا لە حكومەت دەكەن دووبارە ئەم جۆرە كارگانە بەكار بخاتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و جوتیارانی دەشتی هەریر كار لە كارگەكە بكەن و ئەو بەرهەمانەی هەیە وەك تەماتەو ترێ بیفرۆشن بە كارگەی قتووبەندی ئاوەتەماتەی هەریر.
شەفیق عومەر گەنجێكی شارەكەیەو دەڵێت" دەرچووی زانكۆم و ماوەی سێ ساڵ دەبێت لە ماڵەوە دانیشتووم هیچ كارێك نیە بیكەم دەكرێت حكومەت بیر لە كردنەوەی كارگەی ئاوی تەماتەی هەریر بكاتەوە بەسەدان كەس كاری تیا بكەن ئەوەش بۆ كەرتی كشتوكاڵ سودی زۆری دەبێت بەدەیان دەرچووی وەك منیش لەم كارگەیە دادەمەزرێت، ئەم گەنجە لەبەردەوامی قسەكانیدا زیاتر گووتیشی" هەموو وڵاتێك پشت بە بەرهەمەی ناوەخۆیی دەبەستێت هەرگیز ئەم جۆرە كارگانە پشتگوێ ناخرێن لەبەر ئەوەی بوونی كارگەی لەم جۆرە وادەكات بەرهەمی ئاوی تەماتە كە لەدەرەوە هاوردەدەكرێت بۆ كوردستان بوەستێت و لە ناوەخۆ بەرهەمەكە برەوی زیاتر پێبدرێت بۆیە كردنەوەی ئەو كارگانە بووژانەوەی زیاتر بە ئابوری هەرێم دەگەێنێت.
ئەحمەد مەحمود جوتیارێكی دەشتی هەریرەو گووتی" زۆربەی تەمەنی خۆم لە ناو كاری كشتوكاڵی بووە ساڵانەش كە لەوەرزی هاوین كەدەست دەكەین بە بەرهەمەكانمان زیاتر تەماتە بەرهەم دێنین ئەوكاتەی كارگەی ئاوی تەماتەی هەریر كاری دەكرد رۆژانە تەماتەمان بۆ كارگەكە دەبرد ئاوی تەماتەكەش زۆر باش بوو لە بازاڕ كڕیاری زۆری هەبوو بۆ جوتیارانیش سوودی هەبوو لەبەر ئەوەی تەماتەكانمان بۆ ئەوان دەبرد بە نرخی رۆژانە لە جیاتی بۆ بازاڕەكان بەرین لەوێ دەمان فرۆشت، ئەو جوتیارە زیاتر دەشڵێت" دەكرێت لەمەو دوا حكومەت بیر لەوەبكاتەوە زیاتر خەڵكی خۆی رابهێنێت لەسەر كاسبی و پەرە بە خانووی پلاستیكی و كارگە بدات و چیتر پشت بە مووچە نەبەستن ئەم جوتیارە لەبەردەوامی قسەكانیشیدا گووتی" ئێستا بەرهەمی تەماتە لە زستانیش هەیە ئەگەر هاتوو حكومەت خانووی پلاستیكی زیاتر بۆ جوتیاران دابین بكات بێ گومان ئەم كارگەیە بەردەوام دەبێت لە كاركردن لە وەرزی زستانیش.
لەبارەی داخرانی كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر حامد كاكەیی بەرێوەبەری ناحیەی هەریر بە زاری كرمانجی راگەیاند" دەبێت قسە لەگەڵ وەزیری كشتوكاڵ بكەین چوونكە ئەم كارگەیە یەكێك بوو لە كارگە هەرە باشەكانی كوردستان كە ساڵانە چەندین تۆن ئاوی تەماتەی بەرهەم دەهێنا دەبێت حكومەت بیر لەوە بكاتەوە ئەوكارگانەی كە داخراون و كاریان تێدا ناكرێت كارگەكان بخاتەوە كار و بێگومان  هەلی كاری بۆ هاووڵاتیان زیاتردەبێت و چەندین دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكان لەم كارگانە دادەمەزرێن بێ كاریش كەم دەبێتەوە، ئەم بەڕێوەبەرە زیاتر دەشڵێت" بەگەڕ خستنەوەی كارگەی ئاوەتەماتەی هەریر بودجەێكی زۆری دەوێت لەبەر ئەوەی كە دەیخەینەوە كار دەبێت بەرهەمێكی زۆری تەماتە بهێت بۆ كارگەكەو دووبارە چەند كەسێكی تر دامەزرێندرن دەنا كارگەكە ئامێرەكانی تەواون و تەنیا دووبارە دەست بكرێت بەكار كردن تێیدا.