Share on facebook
ریال مدرید وپاریس، بەرشلۆنا و چێڵسی لە یاری ئاگریندا
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 14:47

ZKW : زێرەڤان ستوونی- بەئامادەبوونی چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پی و كەسایەتی جیهان لە شاری نیونی سویسرا لە ئاهەنگێكدا تیرۆپێشكی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگ راكێشڕا.
خولی چامپیۆنسلیك یەكێكە لە بەهێزترین و بەهاترین خولی تۆپی پێ‌ لە جیهان بۆ یانەكانی ئەوروپا، لە خولی ئەمساڵدا 5 یانەی ئینگڵیزی بەشداریان بوونیان لە خولەكەدا هەیە، سیستەمی خولی چامپیۆنسلیگ هەر یەك لە ئەڵمانیا و ئەسپانیا و ئیگڵتڕا مافی 3 یانەیان هەیە راستەوخۆ بەشداری یارییەكانی گرووپەكان دەبێت و یانەیەكیش بەشداری پاڵەواتن دەبێت واتە مافی چوار یانەیان هەیە بەشداری چامپیۆنسلیگ بكات، پاڵەوانی خولی یۆرۆ لیگیش راستەوخۆ بەشداری لە خولەكە دەكات، یانەی مان یونایتدیش وەك پاڵەوانی خولی یۆرۆ لیگ هاوشان لەگەڵ 4 یانەی دیكەی ئینگڵتڕا بەشداری پالەوانیەتیەكەی كرد و هەر 5 یانەكەش سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16 مسۆگەر كرد.
یانەكانی سەركەوتوو بۆ قۆاغی 16" لە ئینگڵتڕا" مانچستەر سیتی، مانچستەر یونایتد، تۆتنهام هۆستبرز، لیڤەرپول، چێڵسی" بازل" پاریس سانجێرمان، بایرن میونخ" بەرشلۆنە، ریال مەدید، سیڤیلیا" یوڤنتۆس، رۆما" شاختار" بشكتاش" پۆرتۆ.
لە ئەنجامی تیر و پشكەكەدا چەندین رووبەڕوو بونەوەی بەهێز و گەورە دەكەوتن.
بەرشلۆنای ئەسپانی - چێلسی ئینگلیزی
پاریس سانجێرمانی فەرەنسی - ریال مەدریدی ئەسپانی
مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی - سیڤیلیای ئەسپانی
بایرن میونیخی ئەڵمانیا - بێشكتاشی تۆركیا
تۆتنهامی ئینگلیزی - یۆڤانتۆسی ئیتاڵی
رۆمای ئیتاڵی - شاختار دۆنیستكی ئۆكرانی
بازلی سوسیری - مانچەستەر ستی ئینگلیزی
پۆرتۆی پرتۆگالی - لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی
یاریەكانی قۆناغی 16ی جامپیۆنسلیگ لەناوەراستی مانگی2ی ساڵی 2018 لە رۆژانی 13 و 14ی مانگی شوبات ئەنجامدەدرێن, یارییەكانیش بە شێوازی چوون و هانت بەرێوە دەچن و لە ئەنجامی هەردوو یارییەدا یانەی سەركەوتوو دەگاتە قۆناغی 8ی خولەكە.