Share on facebook
لە رواندز چەندین چالاکی بەبۆنەی رۆژی ئاڵا ئەنجامدران
یەک شەممە, 17 کانونی یەکەم 2017 22:34


سوبحان شکۆ- رواندز
لە رواندز ھاوشێوەی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی تری ھەرێمی کوردستان چەندین چالاکی لە شوێنە جیاوازەکانی قەزاکە بەبۆنەی رۆژی ئاڵای ھەرێمی کوردستان بەرێوەچوو، قوتابخانەی شەمامکی کچان یەکێک بوو لەو شوێنانانەی قەزای رواندز ئەم یادەی تیادا بەرز راگیرا.
ھێرۆ عەلی، بەرێوەبەری قوتابخانەی شەمامکی کچان بە زاری کرمانجی راگەیاند:" ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی ١٢ی ٢٠١٧، مەڕاسیمی یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵا لەقوتابخانەکەمان بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی نوێنەری قائیمقامی رواندز، سەرۆکی شارەوانی رواندز، نوێنەرانی رێکخراوی یونسێف".
گوتیشی:" بەم بۆنەیە قوتابیان چەندین چالاکیان ئەنجامدا لەوانەش، خوێنەوەی وتار لەسەر ڕۆژی ئاڵا بەزمانی دایک، ئینگلیزی، عەرەبی، ھەروەھا کۆنسێرتیکی گۆرانی کوردی و خوێندنەوەی ھۆنراوە و کورتە شانۆیەک پێشکەشکران".