كارمەندانی كۆمپانیایی " هایكلین " دەستیان بەكاری پاككردنەوەی هەریر كردەوە |
پێنج شەممە, 21 کانونی یەکەم 2017 19:37 |
زاری كرمانجی-هەریر: شوفیر و ژینگەپاریزانی كۆمپانیای (هایكلین) لەشارۆچكەی هەریر بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان دەستیان لەكاركردن هەلگرتبوو, دوای وەرگرتنی مووچەكانیان، زاهیر بناوی، سەرۆكی شارەوانیی هەریر، رایگەیاند، دوای ئەوەی شوفیر و ژینگەپاریزانی كۆمپانیای (هایكلین) بۆ پاككرەوە، بەهۆی دواكەوتنی مووچەكانیان بەشێوەیەكی كاتی چەند رۆژێكە دەستیان لەكاركردن هەلگرتبوو, خۆشبەختانە مووچەی مانگی 10 یان بۆ خەرجكراوەو بەڵێنیان داوە ئەمڕۆ پینج شەممە 21-12-2017 دەست بەكاری ئاسایی خۆیان بكەنەوە، تەنانەت رۆژی هەینیش ناكەنە پشوو تاكو بتوان تەواوی خۆل و خاشاكی بەردەم ماڵ و كۆڵانەكان كۆبكەنەوە". گووتیشی، جگەلە خەرجكردنی مووچەكانیان لەرێگای (رێكخراوی مرۆڤدۆستان بۆ هاوكاری مرۆی) هەر یەكەو چەند لیترێك نەوتیان بەسەر دابەشكرا، هیواداریشین لەداهاتوودا بتوانین حزمەت زیاتر بەو خەمخۆرانە بكەین. |
جۆراوجۆر . تەندروستى . فۆتۆ . هەمەڕەنگ . لە میدیاکانەوە . وێنە هەواڵ . پەروەردەى خێزان . ئابوورى . کۆمەڵایەتى . بژاردە .