Share on facebook
خۆپیشاندان یان وڵات تێكدان ؟
شەممە, 23 کانونی یەکەم 2017 08:39

محەممەد ‌مەحموود
خۆپیشاندان مافێكی سروشتی و ڕەوای هەموو هاووڵاتیانە بەجۆرێك كەسروشتی بێت و خودی هاووڵاتی بیكات لەپێناو ماف وخواست و داواكاری خۆی لەحكومەت شتێكی ئاسایی و لەجێیە ، كاتێك هاووڵاتی بۆداواكردنی مافی خۆی دێتە دەنگ و خۆپیشاندان دەكات ئەوە شتێكی دیموكراسی و درووستە، بەڵام ئەو خۆپیشاندانە بەجۆرێك بێت كەوا هیچ گرژی و تووندو تیژێكی لێنەكەوێتەوە مانا ڕاستەقینەكەی خۆی لەدەست نەدات ، دەبینین لەزۆرێك لەوڵاتان هاووڵاتیان خۆپیشاندان دەكەن و خواست و مافەكانیشیان لەوڕێگەیەوە دێتەدی كەچی دڵۆپێك خوێن ناڕژێت و بەردێك لەباڵەخانەو داموودەزگاێكی حكومی وحزبی ناگیرێت و لەلایەن پۆلیس و ئاسایشی ووڵاتیش‌ هەم هاووڵاتیان دەپاڕێزرێن هەم داموو دەزگاكانیش‌، ئەوەی لەكوردستان دەكرێ لەخۆپیشاندان ناچێ ئەوەندەی لەگێرەشێوێنی و تێكدانی ئاسایشی ووڵات ، باڵەخانەو بارەگای حزبی گەربسووتێت و بروخێ چی لەو بارودۆخە دەگۆڕێت ئەی نابێت دواتر چاكبكرێتەوە لەم چاككردنەوەیش دەبێت پارە خەرج بكرێت باشە كێ زەرەر دەكات هەر خوودی هاووڵاتی زەرەرمەند نابێت لەوەشیان ، خۆپیشاندان بۆداواكردنی ماف و خواستەكان هەموولایەك لەگەڵیەتی بە حكومەت و سەرۆكی حكومەت وپەرلەمانیشەوە ،‌بەڵام بەمەرجێك خۆپیشاندان بۆمەرام و مەبەستێكی سیاسی و دەست لەپشدانی لایەنێك و گروپو وڵاتێك نەبێت ، خۆپیشاندانەكە بەمانا ڕاستەقینەكەی بێ كەس دژی نیەو بەڵكو جوانترین نموونەی دیموكراسیە لەلایەن هاووڵاتیانەوە پیادە دەكرێت ، ئەوەی لەم چەند ڕۆژەو ساڵانی پێشووتریش لەكوردستان كرا خۆپیشاندان نەبوو ئەوەندەی تێكدان و ئاژەوەگێری چۆن دەبێت خۆپیشاندەر چەكی بەدەستەوە بێت ، باڵە خانە بسووتێنێ ، هەڕەشە بكات و ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئاشتەوایی و سیاسی تێك بدات ، بەجۆرێك كارو ژیان بووەستێنرێت لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ، زۆرێك لەوانەی بەشداربوون لەم خۆپیشاندانانە نەمووچە خۆربوون نەفەرمانبەر تابڵێن مووچەیان دواكەوتووە یان كەم بۆتەوە بگرە زۆربەیا تەمەنیشیان گونجاو نەبوو بۆكارێكی لەم جۆرە مێرمنداڵ و هەرزەكاری وابەشداربوو دەبینرا تەنها بۆمەرامێكی تایبەت هاتبووەناو خۆپیشاندان دەنا نەفەرمانبەربوون نەمووچە خۆر ، هەمووكوردستانێك بەم باردۆخە سەختەی ئابووری و نەبوونی مووچە نیگەرانە ئەوە هەر بۆچەند كەسانێك و لایەنێك و پارێزگاێك و شارێك نییە ئەمەشتێكی گشتیە خەم و ئازار هی هەمووانە ، سەرۆكی حكومەت و جێگرو وەزیرو هەركەسێكی تر بەم بارودۆخە ڕازی نییە و هاوڕایە لەگەڵ هاووڵاتیان هەمووشیان دەڵێن لەگەڵ خواست و داواكاری ڕەوای خۆپیشاندەرانین خواستی تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە سەختە بۆهەمووان گرنگ و پێویستە ، كەچی لەم مافە دیموكراسیەش كەسانێك خۆیان دەكەن بەپاڵەوان و خەڵك هاندەدەن و خۆشیان لەشاشەو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان سەیری خۆپیشاندان دەكەن بێ ئەوەی لەپێشەوەی خەڵك بن تەنها بۆمەبەستێكی تایبەت كارێكی لەم جۆرە دەكەن دەنا خۆپیشاندان چۆن بەم جۆرە دەكرێت و پەیامەكەی چۆن دەگات .