Share on facebook
لە ئێستاوە بە بەهێزی كار بكە چونكە تواناكانت بێ سنوورن
شەممە, 06 کانونی دووەم 2018 07:31

لە ئێستاوە بە بەهێزی كار بكە چونكە تواناكانت بێ سنوورن


ڕەنجدەر نوری : توێژەری كۆمەڵایەتی


لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان هەندێك لە تاكەكان خەریكە بێ ئومێد دەبن لە ژیان هۆكاری ئەمەش بەهۆی  هەندێك قەیران و بارودۆخی نە خوازراوە لەم هەرێمە هاتۆتە پێشەوە ، لە ڕاستیدا ئێمە نابێت هەرگیز بێ ئومێد بین  چونكە زۆرن ئەو میللەتانەی كە دووچاری بارودۆخی نەخوازراو بوونە بگرە خراپتریش بووینە هاوشێوەی ئێمە بەڵام یەكگرتوو بووینە تواناكانیان بەكار هێناوە گەیشتونەتە ئامانج ، ئەگەر بیتو ئێمە باس لە تواناكانی  تاك بكەین لە كۆمەڵگا دەتوانین ئاماژە بەوە بكەین خودای گەورە توانایەكی بێسنوری پێبەخشیوین ، بەڵام ئێمەی مرۆڤ زۆر جار بابەتەكان لە خۆمان ئاڵۆز دەكەین .
لە ڕاستیدا لە ناخی مرۆڤدا هەردەم گەشبینی و ڕەشبینی بوونی هەیە ، بۆیە ئەگەر بۆ ساتێك وتوێژ لەگەڵ ڕەشبینیە موڕ و مۆچەكانی ناو ناخمان ئەنجام بدەین ڕەشبینیەكە وای دەبینێ‌  ڕووخۆشی و گەشبینی سوودی نییە چونكە مرۆڤ لە كۆتای تەمەنیدا هەر دەمرێت، بەڵام لە ڕاستیدا وا نییە ئەگەر بێتو و لە نێوان ئێمە و مردندا تەنها یەك چركە ما بێت با زەردەخەنە بكەین و گەش بین بین ، چونكە ئەمە دەبێتە دوا خەندە و زەردەخەنە چونكە مرۆڤ یەكجار دەژی بەڵام بەسە بۆ ئەوەی كاری چاكی تێدا بكەین، هەروەكو چۆن جاك سۆن بڕاون دەلێ" ژیان ئەستەمە تۆش نەرم مەبە " مەبەستی بڕاون لێرەدا ئەوەیە هەر كاتێك لە ژیاندا تووشی بەربەست و ناخۆشی بووی هەرگیز كۆڵ مەدە و بە ئومێدەوە لە ژیان بڕوانە ، زۆرن بەشێك لەم مرۆڤانەی سكاڵا لە دەست لاوازی و بێ توانایی خۆی دەكات لە كاتیدا خوای گەورە گەردوونی كردۆتە موڵكی ئەو و لە خزمەتی دایە بەدی هێناوە بۆ سوودی مرۆڤ ، زۆر كات لە ژیانماندا ئەگەر بۆ ساتێكیش بێت هەندێك پرسیاری جۆراوجۆر لە ناخی خۆمان بكەین دەتوانین بگەین بە ئەنجامی باش بۆ نموونە .....
-    بۆچی ڕأزیت بە زیادەی كێشی لەشت لە كاتێكدا پێو و ئەژنۆكانت قورس دەكات و ئازارت دەدات .
-    بۆچی نایاب نابی لە پەیوەندی كردن بە كەسانی دەوروبەرت.
-    بۆچی هەمیشە گرژ و مۆنی و گەشبین نابی .
-    بۆچی گرفتەكان بە سادەیی وەرناگری  لە سەر مێشكت قورسی دەكەی.
-    بۆچی لە دەروونت گومانی شكست دەكەی لە كاتێكدا سەركەوتووان لە تۆ باشتر نین.
ئەمانە و چەندین پرسیاری تر وات لێ دەكەن وەڵامی باشت دەستكەوێت بۆ ئەوەی بتوانی توانا شاراوەكانت بدۆزیتەوە، چونكە هەموو ئەو مرۆڤانەی لە پێش تۆوە سەركەوتوونە و ناوبانگی باشیان هەیە خزمەتی مرۆڤایەتیان كردووە وەكو تۆ مرۆڤ بوونە لەوانەیە توانای تۆ زۆر لەوان باشتر بێت ، بەڵام ئیرادە و متمانەت بە خۆت نییە ، بۆیە لە ئێستادا بڕیارێكی هۆشیارانە بدە مانای توانا و بەهرەكانت بزانە  ، وە بزانی بە چی پەرەیان پێ دەدەی و باشیان دەكەی بۆ ژیانی خۆت و كۆمەڵگاكەت لە دوای ئەوە ئامانجەكانت دیاری بكە پاشان دەست بە پلاندانان و جێ بەجێ كردنیان بكە هەر ماوەیەك لە كاركردن ئەو بەشەی بڕیوتە هەڵسەنگێنە سەیری بكە ئەگەر هەر كەم و كورییەكت هەبوو چارەی بكە و دەست بە هەوڵدانەكەت بكەوە بە سەركەوتن ئاسودە دەبیت هەروەك چۆن غاندی دەلێ " فێر بە وەك ئەوەی هەتا هەتایە دەژیت، بژی وەكو ئەوەی كە بە یانی دەمریت.