Share on facebook
قوتابیانی بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سۆران دوای هاوکاری لە لایەنە پەیوەندارەکان دەکەن
یەک شەممە, 07 کانونی دووەم 2018 19:01


زێرەڤان ستوونی - سۆران: قوتابیانی بەشە ناوخۆیەکانی زانکۆی سۆران بەهۆی کەمی سووتەمەنی و خزمەتگوزاریەکانی تری بەشەناخۆیەکان نارەزایی دەردەبڕن، ئەوان داواکاریشن لەلایەنە پەیوەندیدارەکان ئاورێك لە   گوزەرانیان بدەنەوە .


یەکسان محمد کە  قوتابیەكی زانكۆی سۆرانە ولە یەكێكلە بەشە ناوخۆیەكانی سۆران دەمێنێتەوە، بە زای كرمانجی گووت" گۆزەرانمان لە بەشە ناوخۆیەکان زۆر خراپە لە زۆر رووە، وەک نەبوونی مافوور و غەسالە، ئەمە سەرەرای نەبوونی سووتەمەنی لەم کەش و هەوا ساردەدا ، ئەو بەشە نەوتەی بۆ ئێمە دێت زۆر کەمە بە جۆرێک کە لەماوەی ١٥ رۆژدا تەنیا ٢٠ لیتر نەوتمان پێ دەدرێت، کە ئەمەش بەشی هیچ ناکات " .


کچە خوێنکارێکی هەمان زانکۆ بە هۆكاری تایبەت نەویست ناوەکەی بڵاو بكرێتەوە لەو بارەیەوە بە زاری كرمانجی گزووت"  بۆ ئەوەی بێ سووتەمەنی نەمێنینەوە زۆرێک لە ئێمە نەوت لە ماڵەوە دێنین یاخۆ لە ناو بازار دەیکڕین ، لەگەڵ ئەوەی کە قەیرانی دارایی هەیە ئێمەش هیچ سەرچاوەیەکی دارایی مان نیە، جگە لە باوک و برا ، لەلایەک کرێی هاتووچۆ و کرینی و پیداویستی خۆراک و نەبوونی خزمەتگوزاری، زیاتر ئەرکی ئێمەی قورسترکردوە، بۆیە داواکارین، ئاورێک لە حالمان بدرێتە و چارەیەکمان بۆ بکەن ".


قوتابیان بەردەوام بوون لە باسکردنی کێشە و گلەییەکانیان بەڵام ئەوەی زیاتر ئەوان داوایان دەکرد، دابینکردنی سووتەمەنی بوو لەم زستانەدا، تەنانەت یەکێک لە خوێنکارەکان دەی گێراوە کە " نیو تانکیان بچووکیان بۆ دابین کردوین ، بەڵام پێمان ووتراوە ئەمە بەشی مانگێکی سەرجەم ئەو بەشە ناوخۆیە کە زیاتر لە ٢٥ ژوورە.


لەلای خۆشیەوە م. عمر بەرپرسی بەشە ناخۆیەکانی زانکۆی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند " ئەم قەیرانە داریی ئێستا هەیە لە هەرێمی کوردستان تارادەیەك کاریگەری هەبووە، هۆکارێکی دیكەش قوتابییان خۆیانن .



ئەو بەرپرسەی بەشە ناوخۆیەكانی زانكۆی سۆران دووپات لەوەدەكاتەوە، ئێمە زیاتر لەم بەشە نەوتەی بۆمان دیاریکراوە کە ٣٢ لیترە، بە قووتابیان دەدەین کە ٤٠ لیترە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ، بەڵام بەشێک لە قوتابیان بەشێوەیەکی نادروست  و بە هەڕەمەكی ئەم نەوتە بەکاردەهێنن .


هەروەها گووتی"  هەمیشە هەوڵمان داوە بەپێی توانا پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکەین لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری بەشە ناخۆیەکان نەوتی پێویستیان بۆ دابینکراوە ، بەڵام لە رووی خزمەت گۆزاریەکانی ترە، ئەو کەسی داوایکردوە بەپێی توانا بۆمان دابینکردوە، ئەوەشی داوای نەکردوە ئێمە ئاگادارنین پێویستە داوامان لێ بکەن،  ئەوەی  لە توانامان دابێت  لە هەموو بوارێكەوە بۆ قوتابیان دابین دەکەین .