Share on facebook
ئابلوقەدان تاكەی
پێنج شەممە, 01 ئازار 2018 10:05

 

تێكۆشەر نامق سارتكەیی، قوتابی بەشی ڕاگەیاندن زانكۆی جیهان

لەژێر فەرمانی شیعی بەسەرۆكایەتی عبادی بۆ جاری سێیەم حكومەتی بەغدائابلوقەی سەر هەریمی كوردستانی داو فروكەخانەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگی تر داخست لە لایەكیتر حكومەتی هەرێم رایگەیاند هیچ پاساوێك نیە بۆ داخستنی فروكەخانەكان چونكە ئێمە لە هەموو رویەكەوە ئامادەی خومان نیشانداوە و هەموو بریارەكان جێبەجێكراوە ئەمەلەلایەك لەلایەكی تر حیدرعبادی لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی دا باس لە مافی هاوڵاتی بوونی كورد لەعێراق دەكات و لەهەمان كاتدا فشارە نێودەوڵەتیەكانی سەر بەغدا هیچ كاریگەری نابێت لەسەری و ئەو بڕیارانەی دەركردووەو جێبەجێی دەكات. هەروەهاش كومەلگای نێودەولەتیش داوایان لە حكومەتی عەبادی شیعی كردووە بۆ كردنەوەی فروكەخانەكانی هەرێم بەلام تا ئێستا گوێ بە كەس نادات و هەر بریاری تاك لایەنانە دەدات، ئەمانە هەموو تەنها قسەی عبادیە بۆڕاگرتنی ئەوفشارانەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی زەختی لێ دەكەن و بەڵام لێرەداپرسیارئەوەیە ئایا  ئەم بریارانە چین كەبە سەر هەرێم دەسەپێنێت ئایە سزادانی بە كومەڵی گەلی كورد نیە بەرامبەر كوردستان دەكرێت بۆهیچ نابینرێت تائێستابەجدی كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی كاریگەری ئەوتۆ بخاتە  سەر حكومەتی عەبادی .

پرسیارێكی تر ئەوەیە بوچی نوێنەرانی كورد لە بەغدان كارێكی وا ناكەن كە فشار بكاتە سەر بەغدا بۆ پێداچونەوە لە بریارەكانی سەبارەت هەرێم بە تایبەت داخستنی فروكاخانەكان .

ئایا كاری سەرۆك كۆماری عێراق كە كوردەو لەسەر كوتلەی كوردئەم پۆستەی وەرگرتووە تا ئێستا هیچ هەلوێست نەبووە، ئایا هەرێمی كوردستان پەنا بباتە كومەلگای نێودەولەتی بۆ ئەوەی فشارێكی توند بخەنە سەر بەغدا بو ئەوەی دەست لەم بڕیارانە هەلگرێت بەرامبەر كوردستان باشتر نابێت.

جگە لەوانە ئێمەی هاوڵاتی كورد جێگای خۆیەتی لەئێستادا لەسەرجەم شارو شارۆچكەكان دەست بە خۆپیشاندانێكی فراوان بكەین و بەگەلانی دونیا بڵێین ئایا ئیمە مافی هاوڵاتی بوون و مرۆڤ بوونمان نیە ناتوانین ئێمەش وەكو هاوڵاتیانی وڵاتانی دونیا بژین ، بە جیهان بڵێین كاتێك داعش ڕووی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت سوریاو عێراق كێ بوون ئەفسانەی داعشیان تێك شكاند و  نیشانی هەموو گەلانی دونیایان دا كە كوردو پێشمەرگە توانای بەرەنگاربوونەوەی هەموو داگیركاریەكی هەیە ، لەلایەكی تر نیشانی حكومەتەكەی عبادی بدرێ ئایا هێزو بازووی پێشمەرگەنەبوو وای كرد تەواوی موسڵ و شوێنەكانی هاوسێ ڕزگاربكرێت لەدەست داعش و ئەوەیە باجی زیاترلە دەهەزار پێشمەرگەو خۆبەخشی برینداری كوردو كوردستان بوون كە ئیستاباجی ئەوەدەدەن كەنەتوانن بۆ چارەسەری بچن بۆ هیچ وڵاتێك .

بۆیە سەرەنجام دەبێت عبادیدان بەوە بنێت كە هەڵەیەكی گەورەی بەرامبەر كورد كردووە و دەبێت قەرەبووی ئەو هەڵەیانەش بداتەوە.