Share on facebook
قوتابی و پشووەكان
چوار شەممە, 28 ئازار 2018 06:45

بكركریم حسن، بەرێوەبەری گشتی چاڵاكی وەرزش و هونەرماستەر لە كارگێری پەروەردەیی


داهێنەروپیاوكاری ئەمریكی تۆماس ئەدیسۆن دەڵێ " كات سەرمایەی هەر مرۆڤێكە و تاكە شتێكە كە ناتوانی بیدۆڕێنێ‌"

ووتە و قسە لەسەر كات گرنگی و بایەخی كات زۆر هەیە ، پێویستە لەسەرەتادا فێر بكرێن و ڕابهێنرێن لە سەر بە فیڕۆ نەدانی كات و زانینی بە كارهێنانی چ لە كاتی دەوام و خوێندن و قوتابخانە چ لە كاتی پشوودان ، ئەوەی من دەمەوێ لێرە باسی بكەم كاتی پشووە بە تایبەتی ئەو وەرزەی بەهار پشووی خوێندن زۆرە و قوتابیان نزیكەی بۆ ماوەی دوو هەفتە  لە پشووی بەهاریدان ، هەردەم پشوو تام و چێژ و سوودی هەیە بە تایبەت دوای ماندووبوون و كاری زۆر و چڕ و قورس ، بەڵام پشوو لەسەر پشوو یان پشووەكان لە یەك نزیك بن قوتابی تووشی بێ بەرنامەی و بێ سەلیقەیی دەبی َ و ناتوانێ سوود لە پشووەكان وەكو پێویست وەربگرێ ، پشووی بەهار مانای زۆری هەیە بۆ قوتابییە خۆشەویستەكانمان و كەس و كارییان كە بەرنامەی گەشت و سەردان و دەرچوون  بۆ سروشتی كوردستان دادەرێژن و ئەنجامی دەدەن و لەو پشووەدا دەتوانن كاتێكی خۆش و پڕ جۆش بە سەر ببەن چ لە گشت كردن یان سەردانی ماڵی خزم و هاوڕێیان  یان پشوودانی ماڵەوە و چاوخشاندنەوە بە هەندێ پەرتووكی بە سوود و لە هەمان كاتیشدا بارگاوی كردنی ووزەی نوێیە بۆ چوونەوە قوتابخانە  و توانراوە هەناسەدانێكی باشی بدەن دوور لە فشار و گوشاری خوێندن و تاقیكردنەوەكان و ئەركی ماڵەوە و هەروەها پڕاكتیزە كردن و پیادەكردنی ئارەزوو خواستەكانی خۆیان و لەگەڵ هاوڕێ و كەس وكارەكانیان .

ئێمە لە هەرێمی كوردستان پشووی زستانە و وەرزی یەكەم و پشووی بەهار و هاوینمان هەیە هەوڵ بدرێ پشووەكان ئەوانەی لە هەفتەیەك زیاترن زۆر لە یەك نزیك نەبن ، بەڵكو قوتابی بتوانێ سوود لەو پشووانەوە وەربگرێ ، چونكە پشوو تام و چێژی خۆی هەیە هەردەم دوای ماندووبوون كەچی بە داخەوە دوو ساڵە لە هەرێمی كوردستان بە هۆی قەیرانی دارایی و كۆمەلێ كێشەی تر نیوەی قوتابخانەكانی كوردستان بۆ چەند مانگێك لە بایكۆت كردنن و دەوام ناكەن و دەرگای قوتابخانەكان داخراوە و قوتابیان لە ماڵەوەن بە ناچاری و دوور لە خواستی خۆیان لە پشوون زەرەرمەندی یەكەم قوتابیاننن بە تایبەتی ئینجا مامۆستا كۆمەڵگەش زیانیان بەردەكەوێ و بەدڵنیایی ویژدانیان ئاسودە نییە و ئەو قوتابیانە پشووەكانیان لێ تێكەل بووە و پڕۆگرام و بابەتی زۆریان بە سەردا ماوەتەوە و سوودیان نەبینیوە لە بابەتەكان، بۆیە گرنگە بە هەموو لایەك لە پێشی هەموویان وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵەكان بخاتە گەڕ بۆ دەوام كردنەوەی قوتابخانەكان و هێنانەوەی قوتابیەكان بۆ پۆڵەكان جوانتركردنی پشووەكان و رێكخستنی كاتەكان چونكە هەروەكو ئینگلیزەكان دەلێن ئەوەی كاتی هەیە ژیانی هەیە.