Share on facebook
هونەرمەند دەشنێ‌ موراد هاوكاری قوتابیانی شارەدێی وەرتێ‌ دەكات
شەممە, 07 نیسان 2018 21:04

زاری كرمانجی- وه‌رتێ

هونەرمەند دەشنێ‌ ، پێداویستی قوتابخانە پێشكەش بە سەدان قوتابی قوتابخانەی شەهیدانی وەرتێ‌، لە سنووری پەروەردەی رواندز دەكات و هندێ‌ خزمەت گوزاریش پێشكەش بە قوتابخانە دەكات.

عەلی وسوو، رایگەیاند "دوای ئەوەی داواكاریمان پێشكەش بە هونەرمەند دەشنێ‌ كرد، بۆ ئەوەی ئاور لە قوتابیانی قوتابخانی شەهیدانی وەرتێ‌، لەسنووری پەروەردەی رواندز بداتەوە، خۆشبەختانە بەپیر داوەكاریەكانمان هاتوو، سەردانی شاردەێی وەرتێی كرد، كە پێداویستی قوتابخانەی پێشكەشی نزیكەی 450 قوتابی بنەڕەتی تێكەڵاو كرد".

گووتیشی "جگەلەو هاوكاریەی قوتابیان، هەروەها هەستا بە بۆیاغكردن و نۆژەنكردنەوەی چەند ژوور و شوێنێكی بینایەی قوتابخانەكە، لەگەڵ چاندنی نەمام و درەخت، ئەوەش بووە جێگەی دڵخۆشی بەڕێوەبەرو مامۆستایان و قوتابیان و خەڵكی شاردەێی وەرتێ‌".