Share on facebook
هاووڵاتییانی سۆران وتەكانی مەسرور بارزانی بەگرینگ وەسف دەكەن
یەک شەممە, 06 ئایار 2018 21:08

ZKW : هاووڵاتییان و كەسوكاری شەهیدان وتەكانی مەسرور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە كەرنەڤاڵی پشتیوانیكردن لە لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە بەرز دەنرخێنن.

ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، رایگەیاند "وتەكانی مەسرور بارزانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی، لە كەرنەڤاڵی پشتیوانیكردن لە لیستی 184ی پارتی لە سۆران، مایەی دەستخۆشی كردن بوون، بە تایبەتیش كاتێك بەڕێزیان ئەوەی خستەروو، تاوانە ئەمڕۆ كێشەی كوردستان لە ئیمتیاز و پلە و پایە و مووچە بچووك بكرێتەوە، ئێمە كێشەیەكی گەورەترمان هەیە، ئێمە داوای سەربەخۆیی و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلەكەمان دەكەین، لەگەل دركاندنی چەندین وتەی دیكەی زێڕین و بەنرخ كە بوونە جێگەی دەستخۆشی كەسوكاری شەهیدان و ئامادەبووانی كەڕناڤاڵەكە".

ئەوەشی خستەروو، ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە و دەنگ و بڕیاری ئێوە، لە داهاتوودا چارەنووستان دیاری دەكات، هاووڵاتیانیشی دڵنیا كردەوە لەوەی كە نوێنەرانی پارتی بەرگری لە ئاوات و ئامانج و خوێنی شەهیدان و رەنج و خەباتی پێشمەرگە دەكەن.