Share on facebook
لەشارەدێی سیدەكان سندووقی سكاڵا داندرا
دووشەممە, 11 حوزەیران 2018 19:07


زاری كرمانجی-سۆران: بەمەبەستی بەهێزكردنی پردی پەیوەندی نێوان هاووڵاتییان و سەرۆكایەتی شارەوانی سیدەكان، و وەرگرتنی رەخنەو پێشنیارەكان، سندوقێكی تایبەت پێشنیار و رەخنەو سكالای دانرا.
عەبدالقادر ئەكرم قادر، سەرۆكی شاوەوانی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند "ئامانج لە دانانی سندوقەكە كردنەوەی دەرگای رەخنە و سكاڵا و پێشنیارەكانە بە رووی هاووڵاتییانی سنوورەكەمان، لەپێناو زیاتر بەرەوپێش بردنی رەوشی خزمەتگوزاری و ئاگاداربوون لە داواكاریەكانی خەڵكی دەڤەری سیدەكان بەتایبەتیش سەنتەری شارەدێ كەمان".
سەرۆكی شاوەوانی سیدەكان، گووتیشی "داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەكەمان دەكەین، كە هاوكاریمان بكەن بە سەرنج و تێبینیەكانیان، تا هەمووان وەك یەك تیم هاوكار بین لە بەرەوپێش بردنی رەوشی خزمەتگوزای لەشاردێی سیدەكان، كە هەفتانە لە رێگای لێژنەیەكەوە سندوقەكە دەكرێتەو دیراسەتی سەرجەم داواكارییەكانی هاووڵاتییان دەكەین.