Share on facebook
هه‌رێم 853 زیندانی داعش راده‌ستی به‌غدا ده‌كات
سێ شەممە, 12 حوزەیران 2018 22:35


دانان شێروانی

دیندار زێباری، هه‌ماهه‌نگكاری راسپارده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 8 مانگی رابردوودا، حكوومه‌تی هه‌رێم 853 زیندانی كه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له‌ رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كراون، راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا زێباری دووپاتیكرده‌وه‌، "له‌ مانگی 7ی ساڵی 2017ـه‌وه‌ تا مارسی ساڵی 2018، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تییان له‌ رێكخراوی داعش له‌ زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیندانیكراون، گه‌یشتۆته‌ 2704 كه‌س".

زێباری گوتیشی: له‌ماوه‌ی ته‌نیا 8 مانگی رابردوودا 853 له‌و زیندانیانه‌ راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ كراونه‌ته‌وه‌.