Share on facebook
نێچیرڤان بارزانی و ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
دووشەممە, 02 تەمموز 2018 20:38

دانان شێروانی
له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا  نێچیرڤان بارزانی به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆیان و پارته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توكیادا

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/7/2018 به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.

له‌ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌ره‌تا به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی خۆیان و پارته‌كه‌یان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توكیادا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، سه‌رۆك ئه‌ردۆغانیش سوپاسی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كرد.

هه‌ردوولا په‌یوندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیایان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ بره‌ودان و به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ و په‌یویه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ ئه‌نقه‌ره‌یان به‌ گرنگ بۆ هه‌ردوولا وه‌سف كرد.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ و پێشهاته‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان به‌ڕێزان نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا بوو.