Share on facebook
یانەی سۆران بێبەش دەكرێت لە ئەنجامدانی یارییەكانی خۆی لە سەر خاكی خۆی
سێ شەممە, 18 ئەیلول 2018 08:20

 

جەلال سەعید


یەكێتی تۆپی پێ كوردستان لە رۆژی شەممە كۆبۆنەوەی خۆی ئەنجامدا و تیرو پشكی خولی یانە پلە نایاب و پلە یەكی كوردستانی راكێشا و بریاری ئەنجامدانی هەردوو خولی كوردستانی دا.

لە كۆبونەوەكەدا بریاردرا لە 22ی10-2018 خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بەرێوە بچیت و لە ناوەراستی مانگی 11-2018ش خولی پلە یەكی كوردستان ئەنجام بدرێت.

هەر لە كۆبونەوەكەشدا بەئامادەبوونی نوێنەری یانەی سۆران فەرمان ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندن و دارای یەكێتی تۆپی پێی كوردستان بریاردا بەهۆی ناشاوی و نا تەندروستی یاریگای سەروچاوەی دیانا، هیچ یارییەكی فەرمی لە سۆران بەرێوە ناچیت، بەو بریارەش یانەی سۆران بێبەش دەكرێت لە ئەنجامدانی یارییەكانی لە نێو جەماوەرو خاكی خۆی.

یاریگای سەروچاوەی دیانا، یاریگای یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستانە و خاوەنداریەتی بۆ ئەوان دەگەرێتەوە، یانەی سۆران هیچ یاریگایەكی نییە لە كاتێكدا قەزاری سۆران خاوەن دوو یاریگای گەورەیە بەڵام بەهۆی كەمتر خەمی بەرپرسانی سۆران هیچێك لەو دوو یاریگایە ناشین بۆ بەرێوە چوونی یارییەكان.

لێدوانێكدا فەرمان ئیسماعیل بەرپرسی دارایی و راگەیاندنی یانەی سۆران بۆ زاری كرمانجی زیاتر تشكی خستە سەر بریار و هۆكارەكانی بێبەشكردنی یانەی سۆران لە ئەنجامدانی یارییەكانی لە سۆران و گووتی:

وەك نوێنەری یانەی وەرزشی سۆران بەشداری كۆبونەوەی یەكێتی تۆپی پێی كوردستانمان كرد تێدا تیرو پشكی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان راكێشرا ٢٢،١١،٢٠١٨ وەك دەستپێكی خول دیاری كرا، بەڵام بەداخەوە هەر لەو كۆبونەوەكە سەفین كانبی سەرۆكی تۆپی پێی كوردستان بە فەرمی ئاگاداری كردمەوە كە بەهیچ شێوەیەك یاریەكانی یانەی سۆران لە یاریگای سەروچاوەی دیانا كە یاریگای یەكێتی لاوانە یاری تێدا ناروات چونكە هیچ مەرجێكی تۆپی پێی تێدانەماوە، بۆیە دەبێ یانەی سۆران بە زوترین كات یاریگایەكی تر ئامادەبكات و بە فەرمیش یەكێتی تۆپی پێ ئاگادار بكاتەوە. ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ كەمتەرخەمی ئیدارەی سۆران هەموولایەك ختابارین لەم بابەتە بە تایبەتی لایەنی ئیداری شار، چونكە دەستەی كارگێر یانە چەندین ساڵە هاوارمانە هیج لایەنێكی پەیوەندیدار و ئیداری شارو قایمقام حزب و وەزارەتەكان بگرە لە رێی بروسكە خودی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانیش ئاگادارمان كردنەوە بەڵام كەس خەمی وەرزش و وەرزشوانانی سۆران و یانەی سۆرانی نیە تاوەكو ئێستاش؟؟؟