ئایا خواردنەوەی ئاوی سارد كاریگەری لەسەر ئارامبوونەوەی توڕەبوون هەیە.؟
شەممە, 06 تشرینی یەکەم 2018 19:17

ئا-سبیل تۆفیق:

بۆچی كاتێك  كەسێك كە  توڕە دەبێت دەوترێت "پەرداخێك ئاوی سارد بخۆرەوە" ئایا ئەم قسەیە بنەمایەكی زانستی هەیە؟

زانایان و پزیشكان پێیانوایە توڕەبون كاریگەری هەیە لەسەر تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و كێـشە دروست دەكات بـۆ هەناسەكێشانی ئاسایی مرۆڤ ، باشترە بـۆ هـێور كـردنەوەی كەسەكە و هێمن كـردنەوە و ئاسایكردنەوەی خێرا لێدانی دڵ و سستمی هـەناسەدانی كەمێك ئاوی پێبدرێت، تاكو ئارام دە بێتەوە، ئەو كەسانە دەبێت كەمتر تووڕە بن تا تەندروستیان پارێزراو سەلامەت بێت".

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زانستی ئاشكرای دەكات "توڕەبوون زیانی زۆر خراپی هەیە بۆسەر تەندروستی مرۆڤ و كاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر سیستەمی هەناسەدانی بە ‌تایبەت ئەو بەساڵاچوون".هـەروەها دەروونناسان لەبارەی توورەبوونەوە دەڵێن: " ترس و دڵە‌ راوكێ و شۆكی فیوزیۆلۆجیكی و پەرۆشی نیگەتیڤانە و توڕە بوون، كاریگەری راستەوخۆیان هەیە لەسەر سیستەمی بەرگری مرۆڤ.