Share on facebook
پارتی شەڕی لەسەر پۆست كرد یان دەستور
چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 10:12

پەرلەمانتار:  ناسر هەركی

دەر‌هاویشتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار زۆر باسی لێووە كرا ڕەنگە دور لە هەندێك قسەی زبر دیوی دواوەی مەرامەكانی پارتی نەخوێندرابێتەوە، پارتی وەك حزبێكی نیشتیمانی و نەتەوەیی هەمیشە كێشەی لەگەڵ رژێمەكانی عێراق لەسەر ماف و داخوازییەكانی گەلی كوردستان بووە هیچ كاتێك كیشەی پۆست بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان نەبۆتە كیشەی سەرەكی ئەگینا لە پێناو یەكڕیزی گەلی كوردستاندا لە خولی پێشوتریش جێگری سەرۆكی پەرلەمانی نەدەدایە بزووتنەوەی گۆڕان، ئەوەی كێشەی پارتییە بریتییە لە پشتگوێخستنی دەستور كە ریفراندۆمیش دەرهاوێشتەی ئەو پێشێلكردنە بوو.

سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورە ئەی سەرۆك كۆمار كورد نەبوو ئەو هەموو پیشێلكاریە لە دەستور كرا تەنانەت بڕینی قوتی خەڵكی كوردستان لە كام دەستوری دنیادا هەیە كە سەرۆك كۆمار پیشتر نقەی لێووە نەهات، ئەزمونی سەرۆك كۆمار بۆ پارتی لە دوای جەنابی مام جەلال بووەتە رۆبۆتێكی تەوقیت كراو كە پارتی پێی وابوو كرایە قوربانی بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان، پارتی دوو نامەی هەبوو لە وەرگرتنی سەرۆك كۆمار یەكەمیان ببێتە پارێزەری سەرسەختی دەستور تەنانەت تا ئەو كاتەی حكومەتیش هەڵوەشێنێتەوە.

دووەمیان بەشداری كارای لە سیستەمی سیاسی عێراقدا كە هەمیشە پارتی بە جوداخواز و لەوانەیە هەنێد جاریش بە هۆكاری ناسەقامگیری عێراقیش، پارتی ئەو نیاز پاكییەی نیشاندا بەڵام كەبە پیلان و تەڵەكە ویستیان فێل لە پارتی بكەن ئیتر ئەو بەهانەیان نەما، ڕەنگە هەندێك پێیان وابێت پارتی بەوە شكست دەهێنێ بەڵام ئیرادەی پارتی لە كوردستان و سازش نەكردنی لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان لە داهاتوودا وڵامی دەدرێتەوە، خۆ ئەگەر پارتی ویستبای ئیرادەی گەلی كوردستان بشكێنی لە پردێ و سحێلا دەیكرد و هەر لە وێووە دەستی بە دانوستاندنی شكستخواردوو دەكرد بەڵام ئیرادەی مردنی هەڵبژارد نەك سەرشۆڕی گەلی كوردستان، هاتنی هادی عامری و وەفدی تریش كەبە دوای ئەودا دێن بۆ بەردەم دیدگای سیاسەتی پارتی بۆ ناوچەكە لە خۆوە نابێت ناوچەكە بە شێووەیەك نییە پارتی تازە بەدوای دەرچەیەك بگەرێت بۆ خۆ رزگاركردن، پارتی نەفەسی سیاسی وەكو تەمەنی خۆی درێژە سیاسەت بە هەڵەشەیی ناكات و حساباتی ستراتیژی هەیە ئەگەر سەركردایەتی پارتی ئەو نەفەسە درێژەی نەبایە بەو هەموو تەمەنەییەوە لە مێژوو بوو میژووەكەشی لەبیر كرابوو.

پارتی خەمی گەلانی كوردستانیەتی وەكو چۆن پیشوازی لە عادل عەبدولمەهدی كرد وەك ڕاسپێردراوی حكومەت كە پێی وایە دۆستی گەلی كوردە و هەرێم لەگەڵیدا هەماهەنگ دەبێت و كیشەكانیش چارەسەر دەبن بۆ سەرۆك كۆماریش بە هەمان شێووە، پێویست ناكات پارتی تاقی بكەنەوە هەموو گەلانی عێراق دەزانن هەركاتێك رژێمەكانی عێراق لەگەڵ پارتی نێوانیان خۆش بێت خەڵكی عێراق حەساوەتەوە بۆیە پارتی دەیەوێت بە هێزەوە پارێزەری ئەو دەستورە بێت كە خۆی دەنگی بۆ داوە و باوەڕی پێیەتی ئەگەر دەشیانەوێ بە پێشیڵكردنی دەستور پارتی گەلی كوردستان تاقی بكەنەوە ئەوا پیشتر ئەوەیان كردووە بۆیە پارتی دەیەوێت بە هێزەوە خزمەتی گەلانی عێراق و كوردستان بەبێ جیاوازی بكات.