Share on facebook
زەنگ نازناوی پێنجەمی بەرز كردەوە
دووشەممە, 05 تشرینی دووەم 2018 07:42

زاری كرمانجی-رواندز:

خولی تیپی میللییەكانی پلە یەكی رواندز گەیسشتە دوا وێستگەی خۆی، هەردوو تیپی وەرزشی زەنگ و كرێكاران كار ئەكتەری یاری كۆتاین پێك دەهێنا.

یاریگای گەردەگەرد بووە شانۆی یاری كۆتایی خولی تیپە پلە یەكەكانی رواندز لە نێوان تیپی وەرزشی زەنگ لە رواندز و تیپی تۆپی پێی كرێكاران، دوای یاریەكی ئاست بەرز و بەهێز بە بوونی پلان و تاكتیكی تۆپی پێ و پێشكەشكردنی تەكنیكی یاریزانان، كاتی ئاسایی یارییەكە بەبێ گۆڵ بەكۆتا هات، بۆ دیاری كردنی پاڵەوانی وەرزی دووەمی خولی پلە یەكەكانی رواندز روویان كردە لێدانی یەكلایی كەرەوە، لە ئەنجامدا تیپی وەرزشی زەنگ توانی سەكەوتن مسۆگەر بكات بە سێ‌ لێدانی سەركەتوو بەرامبەر هیچ(3-0) بەمەش تیپی لاوانی زەنگ توانی جامی خولی تیپە میللییەكانی پلە یەكی رواندز بە دەست بینی و جامە بەرز بكاتەوە.

خولی تیپە میللییەكانی پلە یەكی رواندز بە سەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللییەكانی شاری رواندز بەرێوە دەچوو و سەرجەم چالاكییەكانی تۆپی پێی رواندز بە چاودێری لیژنەكە ئەنجام دەرێن و سڵانەش خول و پاڵەوانی بۆ تێكرای تیپەكانی لە سەر ئاستی پلە یەك و دوو جامی رواندز رێدەخات.