Share on facebook
ئۆتۆمبێلی تۆزوباو بێژمارەكان لەناو بازاڕی سۆران بە كڕێن دەگوازێنەوە
چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 10:57

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، هەڵمەتی گواستنەوەی ئەم ئوتۆمبێلانەی دەست پێكردوە كە تۆزوباو بێژمارەن و لە شوێنە قەدەغەكراوەكان دەوەستێندرێن.

رائید  دلاوەر لەتیف، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، رایگەیاند "لەبەردەوامی ڕێكخستنی شەقامەكان و سەنتەری شاری سۆران، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەشی هاتووچۆی سۆران، هەڵمەتی باركردن و گواستنەوەی ئەو ئۆتۆمبێلانەمان دەستپێكردووە، كە بێژمارە و تۆزووبان و لەو شوێنانە دەوەستێندرێن كە قەدەغەكراون".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، داواكاریش بوو لە شۆفێران، كە  پابەندی رێنماییەكانی هاتووچۆبن و خۆیان لەم شوێنانە بەدووربگرن، كە وەستانیان تێدا قەدەغەیە، ئەگەرنا جگەلە گواستنەوەی ئۆتۆمبێلەكانیان، رووبەڕوی سزاش دەبنەوە.