Share on facebook
لە رۆژانی پشوو جمووجۆڵی بازرگانی دەروازەكان بەردەوام دەبێت
چوار شەممە, 07 تشرینی دووەم 2018 11:01

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: له‌مه‌ودوا لە ڕۆژانی پشووی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران، جموجۆڵی بازرگانی و هەناردەو هاوردەكردنی كەرەستە و كاڵاكان لەدەروازەی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت.

راگەیاندنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، گشت كۆمپانیایەكان و بازرگانان و پیشەوەران و شوفێرانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئاگادار دەكاتەوە، كە لەمەودوا لەرۆژانی پشووەكاندا تەنانەت رۆژانی پشووی هەینیش، جمووجۆڵی بازرگانی لە كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوام دەبێت و ناوەستێت".

هەروەك لە راگەیاندراوی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ئەوەش خراوەتەروو "لە ڕۆژانی پشووی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ڕۆژانی پشووی فەرمی كۆماری ئیسلامی ئێران، هەروەها لە ڕۆژانی هەینی جموجۆڵی بازرگانی و هەناردە و هاوردەكردنی كەرەستە و كاڵاكان لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران وەكو ڕۆژانی تر بەردەوام ئاسایی دەبێت و راناگیرێت.