Share on facebook
ئافرەتێك ڕفێنرا و لەنزیك گوندێكی قه‌زای چۆمان دۆزرایەوە
پێنج شەممە, 08 تشرینی دووەم 2018 06:40

زاری كرمانجی-چۆمان: دوای رفاندنی ئافرەتێكی گوندێكی باڵەكایەتی، بۆ ماوەیەكی كه‌م لەلایەن هێزەئەمنییەكان لە نزیك گوندی شێخان، سەربە قەزای چۆمان بە بێهۆشی دۆزرایەوە.

رائید سەعدوون هاودیانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رایگەیاند "پێشنیوەڕۆی دوێنێ‌ چوارشەممە 7-11-2018 بەشی پۆلیسی چۆمان لە ئەوە ئاگاداركرایەوە، كە ئافرەتێكی لەدایكبووی 2000 پیشەی ژنی ماڵ، لە گوندێكی سەربە قەزای چۆمان رفێندراوە، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیس و ئاسایش و هێزەكانی ئەمنییەكان، توانرا بە زووترین كات ئافرەتەكە لەنزیك گوندی شێخان، سەربە قەزای چۆمان بەبێهۆشی بدۆزرێتەوەو گەیاندرایە نەخۆشخانە".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "دوای گەیاندنی ئافرەتەكە بۆ نەخۆشخانەی چۆمان، بەخۆی هاتووتەوە بە گوتەی خۆی گوایە لەلایەن چوار كەسی نەناسراو بە ئۆتۆمۆبێلێكی جۆری (گڵاند) رفێندراوە، دوای گەڕاندنەوەی ئافرەتكە بۆ لای هاوسەری و كەس و كارەكەی لێكۆڵینەوە لەەم رووداوە بەردەوامە.