وۆرگ شۆپی پەیوەندی نێوان زانكۆ و بازاڕی كار سازكرا
شەممە, 09 شوبات 2019 17:58

ئامادەكردنی-بەرەڤان شاكر: لە ژێر ناونیشانی بزنسی خۆت دروست بكە، سەنتەری CDCی سەر بە زانكۆی سۆران، وۆرگ شۆپێكی ڕێكخست.

دانا عەبدوڵا بەرێوبەری سەنتەری CDC بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند"لە درێژەی چاڵاكیەكانی سەنتەری CDCدا، بە پێویستمان زانی وۆرك شۆپێك بۆ قوتابیانی زانكۆی سۆران رێكبخەین، مەبەستمان لێی دروستكردنی پردی پەیوەندیە لە نێوان زانكۆ و بازاڕی كارە"زیاتر گووتی "ئامانجی سەنتەرەكەمان گرنگی دان و پێشخستنی توانای قوتابیانە، لە ڕابردووشدا بەشداربوو هەبووە لە رێگەی ئەم جورە وۆرگ شوپانەدا بووەتە خاوەنی پڕۆژە و كاری تایبەتی خۆی، ئەم وۆرك شۆپە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، وۆرگشۆپەكە چەند بابەتێكی تایبەت بە بواری بزنس و بازاڕی كار لە خۆدەگرێت "

دانا عەبدوڵا ڕاشی گەیاند"زۆر جار چەند كۆمپانیایێك بانگەشت دەكەین، تێیدا هەر قوتابیەك بیرۆكە یاخۆت پڕۆژەیەكی هەبێت، ئەوا باشترین و گونجاوترین پڕۆژە و بیروكەكان لە لایان ئەو كۆمپانیایانەوە هاوكاری دەكرێن و دەخرێنە بواری جێبەجكردن".

نێرگز چۆمانی، بەشداربوویەكی ئەم وۆرك شۆپە دەڵێت" ئەم جۆرە وۆرك شۆپانە گرنگی زۆریان هەیە بۆ ئێمەی قوتابی، چونكە ئاشنای بازری كار و پڕۆژەكان دەبین، لەهەمان كاتدا بۆ ئەوەی دوای زانكۆ بتوانین پشت بە خۆمان ببەستین و ببین بە خاوەنی كار و پڕۆژەی خۆمان.