Share on facebook
گەنجێكی سنوری شەقڵاوە بە رووداوی كارەبا گیانی لەدەستدا
دووشەممە, 11 شوبات 2019 08:24

زاری كرمانجی-هەولێر:

كوڕەگەنجێكی خەڵكی گوندی ئامۆكان، لەسنووری قەزای شەقڵاوە لەسەر خانووەكەی لەشاری هەولێر بەرووداوی كارەبا گیانی لەدەستدا

محەمەد ئامۆكەیی، پەیامنێری زاری كرمانجی رایگەیاند "ئێوارەی دوێنێ‌ 10-2-2019 كوڕە گەنجێكی خەڵكی گوندی ئامۆكان سەربە شارەدێی هەریر، بەناوی (سەروان فارس حامید) تەمەن 27 ساڵ، لەكاتی دەستكاری كردنی ئامێری پەخشی تەلەفزیۆنەكەی لەسەر خانووەكەی لەشاری هەولێر بەر تەزووی كارەبا كەوت و گیانی لەدەستدا".

ئەوەشی ئاشكرا كرد "كە ناوبراو نزیكەی ساڵێكە ژیانی هاوسەر گیری پێكهێناوەو لە شاری هەولێر دادەنیشیبَت و لەوێ‌ دووچاری ئەم رووداوە دڵتەزێنە بووەتەوە.