Share on facebook
عیرفان كەركووكی: بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك كۆبوونەوەی ئەنجوومەن پڕ باێخە
دووشەممە, 11 شوبات 2019 10:26

 


زاری كرمانجی- كەركووك: سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی دەڵێ، دیارە هەنگاوەكان بەرەو پێشەوە دەڕۆن، بۆ ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی كەركووك و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن، كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بە كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەزانین و بایەخێكی باشی دەبێت بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شارەكە.

شاندی دانوستاندنكاری پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسول، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی كۆبوونەوە. هەردوولا لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن و بەپێی ئەو رێككەوتنەش رۆژی 18ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك لە هەولێر ئەنجامدەدرێت.

عیرفان كەركووكی، سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی بۆ هەفتەنامەی زاری كرمانجی گوتی:" كۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی كۆبوونەوەیەكی باش بوو بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی كەركووك دیارە هەنگاوەكان بەرەو پێشەوە دەڕۆن، بۆ ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی كەركووك و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەن، كۆبوونەوەی ئەنجوومەن بە كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەزانین و بایەخێكی باشی دەبێت بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخی شارەكە، ئێمەش وەكو ئەندامانی ئەنجوومەن ئامادەینە و چاوەڕێی 18ی مانگ دەكەین.

سەرۆكی پارتی گەلی توركمانی زیاتر دەڵێ:" لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەن دیارە هەنگاوەكان زیاتر روون و ئاشكرا دەبن، بۆ ئەوەی كە جێبەجێكردنی بارودۆخەكە و هەڵبژاردنی پارێزگار لەو كۆبوونەوەیە تاوتوێ دەكرێت و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت ئەو كات ئەنجوومەن كارەكانی خۆی رادەپەڕێنێت".