Share on facebook
سەرنجێك لەسەر پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن
سێ شەممە, 12 شوبات 2019 07:52

سەردەشت هەرتەلی

پەروەردەو فێركردن بەكارێكی زۆر سەرەكی دادەنرێـــت لەهەر كۆمەڵگایەكدا ، چــونكە ئەم پڕۆسەیە بەیەكێك لەبنەما گرنگە كان دادەنرێت بۆپێش كەوتنی كۆمەڵگا . ئاراســـتەكردنی تاكەكانە بەرەو ئامانجە گرنگەكان . گومانی تێدا نیە وەڵاتە پێش كەوتوەكان لەڕێگای خوێندن توانیویانە ئەم پێش كەوتنە بەدەست بهێنن لەگشت بوارەكانی ژیاندا ، ئەگەر سەیری بواری پەروەردەو فێركردن بكەین لەكوردستاندا لەئاستێكی مام ناوە یان تاداڕادەیەك خراپی پێوە دیارە .  ئەگەر ئاوڕێك لەم لایەنە بدەینەوە لەئێستاو لەڕابردوو هیچ پێش كەوتنێكی بەخۆیەوە نەبینیوە . خۆزگە هەر لەئاستی جێگای خۆی بوایە بگرە بواری پەروەردەو فێركردن دواش كەوتوە . ئاستی ڕۆشنبیری و زانیاری و بێ هێز تربووە . ئەمەش بەهۆی ئەو هۆكارانەی لەم دوایەدا بەسەر كوردستاندا هاتن قەیرانی دارایی و نەبوونی موچەو حەزی وانە نەوتنەوە لەلایەن بەشێك لەمامۆستایان و گرنگی نەدانی ئەو تۆ بەمەنهەج و فرامۆش كردنی ئەم بارەدۆخە كاریگەری لەسەر قوتابیانیشی درووست كردوە . واز هێنانی قوتابی لەبواری خوێندن بەهۆی ئاستی نزمی بژێوی ژیان و كەم و كورتی لایەنی دارایی لەلایەن كەس و كاری قوتابیەوە.

ئەوەی گرنگەلایەنە پەیوەندی دارەكان و دامەزراوە پەروەردەیی و زانستیەكان گرنگی بەبواری پەروەردەو فێركردن بدەن و هەموو ڕێ و شوێنە زانستی و پەروەردەیەكان بگرنە بەر بۆپەروەردەیەكی دروست و لەبارو سەردەمیانە بۆنەوەكانمان و داهاتوو یەكی گەش بۆوەڵات و نیشتیمانمان .

دوور خستنەوەی بواری پەروەردەو فێركردن لەبێ هێزی و لاوازی و پەنچە خستنە سەر ئەو كێشەو گرفتانەی كەبوونەتە بەر بەست لەبەردەم ئەم پڕۆسەیە ، كەكۆمەڵێك هۆكار وایكردوە پڕۆسەی پەروەردەو فێركردن بێ هێزی پێوە دیار بێت و لەئاستێكی پێویست دا نەبێت كەئەم هۆكارانەش برتین لە .

یەكەم:لاوازی وەزارەتی پەروەردە هەرجارەو سیستەمێكی وەڵاتێك لەسەر فێرخوازەكان و مامۆستاكاندا تاقی دەكاتەوە . ئەمەش وای كردوە جۆرێك سەر لێشێوای لەم بوارەدا درووست بێت ، چونكە كۆمەڵگای ئێمە لەئاستی ئەو سیستەمە نیە كەكۆمەڵگا پێش كەوتوەكان پەیڕەوی دەكەن . لەڕووی پێداویستی فێرخوازاكەن و ئاستی زانست . چونكە تائێستاش هەندێك قوتابخانە وەك پێویست نیە بۆوانەخوێندن و گوتنەوەی وانەی تیایدا .

دووەم: نەبوونی ئەزمون و نەبوونی بەرنامە لەلایەن بەشێك لەمامۆستاكانەوە دەبێت مامۆستا لێ هاتوو بێت و زانیاری پتەوی پێ بێت لە بابەتەكەی خۆیداو سیفەتەكانی مامۆستا بوون ڕەنگ بداتەوە و ئاستی زانستی خۆی بەرز بكاتەوە، ئەگەر مامۆستا خوێنەر نەبوو بەدوای پەرە پێدان و ئاستی گەشەی خۆی نەگەڕێت و ئاستی زانستی خۆی بەرز نەكاتەوە چۆن دەتوانێت ئاستی قوتابی بەرز بكاتەوە .

سێیەم: نەبوونی كادیری پەروەردەیی بەتوانا لەئاستی سەرەوەی وەزارەتەكەدا . ئەمەش وای كردوە بێ پلان و بێ بەرنامەی  لە بواری خوێندا هەبێت . پشت گوێ خستنی پەروەردەو فێركردن تا ڕادەیەك لەلایەن حوكمەتەوە .

چوارەم: تەكنەلۆژیا لەم سەردەمەدا كاریگەری لەسەر بواری فێركردن كردوە بەتایبەتی لەسەر فێرخوازەكان ، كەئەم تەكنەلۆژیایە بەواتا زانستیەكەی خۆی بەكار نایەت و بووەتە كات كوشتن و تێك دانی مێشكی قوتابیەكان . ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆبێ ئاگایی دایك و باوكان و سەبارەت بەداهاتووی منداڵەكانیان .

پێنجەم:نەبوونی توێژەر لەناوەندەكانی خوێندن و ئەمەش تاڕادەیەك بێ هیوا بوونی قوتابیەكان بەرامبەر بەبواری خوێندن لایان درووست بوە . نەمانی متماتە بەبواری پەروەردەو فێركردن ، بەهۆی كەڵەكە بوونی كەسانی شاهادە دارو دوای تەواو كردنی زانكۆ  ناتوانن لەبوارەكەیان و بەشەكەی خۆیان خزمەت بكەن . بەهۆی دانەمەزراندنەوە ئەمەش كاریگەری ئەرێی لەسەر قوتابیەكان درووست كردوە ڕەش بین ڕوانینین لەم بوارە .

لەپاڵ ئەم كەم و كورتیانە لەسەرەوە ئاماژەمان پێ كردن كەبوونەتە كۆسپ و تەگەرە لەبەردەم پڕۆسەی فێركردن ، بەڵام ناشێت دەست بەرداری ئەم پڕۆسەیە ببین ، چونكە پەروەردەو فێركردن بەچەكی كۆمەڵگا دادەنرێت . پێویستە لایەنە پەیوەندی دارەكان هەوڵی چارەسەری ئەم گیرو گرفتانە بدەن لەپێناو بەرژەوەندی تاكەكان و كۆمەڵگاكەمان . هەر كۆمەڵگایەك لایەنی پەروەردەو فێركردنی بەهێز بوو ئەو كۆمەڵگایە لەخۆش گوزەرانی و لەپێش كەوتنێكی مۆدێرن دا دەبێت . ئەركی سەرشانی هەرتاكێكە خزمەت بەم پڕۆسە پیرۆزە بكات و لەپێناو نەوەی داهاتوودا . هەوڵ بدەین لەڕێگای ئەم خاڵانەی خوارەوە ئەم كەم و كورتیانە لەبواری پەروەردەو فێركردندا هەیە چارەسەر بكەین .

یەكەم:گۆڕان كاری كردن لەسیستەمی پەروەردە بەشێوەیەكی گشـــتی لەگەڵ قوتابی و كۆمەڵگاكەماندا بگونجێت . گێڕانەوەی شكۆ بۆمامۆستاو گرنگی دان بەلایەنی خوێندن لەلایەن حوكمەتەوە .

دووەم: هەڵبژاردنی مامۆستا بەشێوەی هەڵسەنگاندن . بۆئەوەی بزانرێت تاچەند شیاوە لەڕووی دەروونی و كۆمەڵایەتی و ئاستی زانست و گەیاندنی پەیامەكەی. لەگەڵ ئەمەش دا سنورێك بۆئازادی قوتابی دیاری بكرێت . پابەند كردنی بەبنەماكانی پەروەردەو فێركردن و جێ بەجێ كردنی ئەركی .

سێیەم: دانانی كادیری بەتوانا لەئاستی وەزارەتی پەروەردەیی و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆفێرخوازەكان و دابین كردنی پێداویستیەكان . وەبوونی كاریگەری دایكان و باوكان بۆهاندانیان لەخوێندن و ڕێگری كردن لەزیاد بەكار هێنانی تەكنەلۆژیاو سەیر كردنی كەناڵەكان و كوشتنی كات لەلایەن قوتابیەوەو لێ پرسینەوە كردنیان لەگەڵیان. چونكە ئەگەر خودی قوتابی ئامادە باشی نەبێ بۆوەرگرتن و پێ گەیاندنی خۆی مەحاڵە پڕۆسەكە سەر بگرێت .

لەو سۆنگەیەوە دەگەینە ئەوەی كەهەموو دامەزراوەكان و تاكەكان بەڕێژەیەك بەر پرسیارەتیمان دەكەوێتە ئەستۆ . ئەویش برتیە لەئاشنا كردنی ژینـــگە بەیەكتری بەتایبــــەتی ئاشنا كردنی قوتابی و مامۆســـتا بەیەكتری ، ئەم ئاشنا بوونە ڕۆڵی سەرەكی دەبینێت لەبەرو پێش چوونی پڕۆسەكەو ڕەنگ دانەوەو كاریگەری دەبێت بۆ حەز كردنی قوتابی بۆخوێندن و ئامادەبوونی لەكاتی وانە خوێندن .  پێویستە ئاشنا بوونەكە وەك هاوڕێ بێت لەنێوان قوتابی و مامۆستا بۆ بەرەو ووشیاری و فێركاری و فێر خوازی..